ڕێگا/řêga: ن:[ ڕێ+ گا]

1 – راگا _ راگە، ڕچە _  ڕچان، ڕەچە، ڕچەڕێ.

2 – شێواز.

ڕێگابەستن/řêga bestin: كتن:[ ڕێگا+ بەستن] بەندكردن، ئاردپاككردنەوە، دەراوی كاروبار یان ئاخاوتن، خۆشكردن، ماستاوكردن، پاكانەكردن.

ڕێگادان/řêgadan: كتپ:[ ڕێگا+ دان] بگارەدان، بووارەدان، دەرەفەت پێدان، ڕێگەپێدان.

ڕێگادروستكردن/řêga dirustkirdin: كتپ:[ ڕێگا+ دروستكردن] ووشكەسی كردن.

ڕێگادۆزینەوە/řêga dozînewe: كتپ:[ ڕێگا+ دۆزینەوە] ڕێدەركردن.

ڕێگاكردن/řêga kirdin: كتپ:[ ڕێگا+ كردن]

1 – ڕێدان بە كەسێک كە پێیدا بڕوات.

2 – ڕێ دروست كردن.

ڕێگاكردنەوە/řêga kirdinewe: كتپ:[ ڕێگا+ كردنەوە] دڕدان، دڕپێدان.

ڕێگاگۆڕین/řêga gořîn: كتپ:[ ڕێگا+ گۆڕین] بادانەوە، ڕۆین، لادان، بەڕێگایەكی تردا ( چ ماددی، چ مەعنەوی).

ڕێگاوبان/řêga û ban: نتـ:[ ڕێگا+ و+ بان] ڕێ وبان.

.

 گوڵبژێتێک لە جۆرەکانی ڕێگا 

ڕێگای ئاسمانی/řêgay asmanî: نتـ:[ سەز][ ڕێگا+ ی+ ئاسمانی]

ڕێگای ئاویی/řêgay awyî: نتـ:[ ڕێگا+ ی+ ئاویی]

1 – [ سەز] ڕێگەئاو.

2 – [ جێۆ] ئاو بە شێوەیەكی سروشتی ‌ڕێگا بۆ خۆی دەكاتەوە لە ڕێگای راماڵێنەوە بەشێوەی ڕێچكە هێڵ Rill لە سەرەتادا و یان بەشێوەی جۆگە stream كە بچووكترە لە ڕووبار River وە بەشێوەیەكی ناسروشتی كەناڵی دەستكرد دروستدەكرێت بۆ ئەوەی ئاوەكان ڕێبكەن ڕێڕەوەی ئاو وەیان كەناڵ وەیان دەریاچەیە كە ڕێ دەدات بۆ تێپەڕبوون لێیەوە بە بەلەم. [ ئینگـ : Water way]{ زارەوەكانی ئاو، ل، 401}.

3 – [ ئاب][ ڕێگەی+ ئاویی] ئاوانە، كرێی ئاوی.

ڕێگای ئۆگەر/řêgay Oger: نتـ:{ بۆ هەڵكەندنی بیر} ڕێگایەكی میكانیكییە بۆ هەڵكەندنی بیری كەم قووڵ، ئۆگر ئامێرێكە لەناو بیرەكەدا بەهێزی ئادەمیزاد وەیان ئاژەڵ كارەبا دەسووڕێتەوە.[ ئینگـ: Augers metod]{ زارەوەكانی ئاو، ل، 33}.

ڕێگای باریک/řêgay barîk: نتـ:[ ڕێگا+ ی+ باریك] ڕێرەو، تولەرێ.

ڕێگای بازنەی بۆ کارەبا/řêgay bazneyî bo kareba: ن: [ فیز] سێرکت، گێژەن. [ ئینگـ : Circuit ].

ڕێگای بەفری/řêgay befirî: نتـ:[ ڕێگا+ ی+ بەفر+ ی] ڕێگای بە بەفر داپۆشراو.[ ئینگـ : ice road]{ پەیمانی ڕەنج، ل، 251}

ڕێگای بڵاوبوونەوە/řêgay biľawbûnewe: نتـ: شێوەی بڵاوبوونەوە.

ڕێگای پێشەوەی دەرگا/řêgay pêşewey derga: ن: [ ئینگـ : Gate- way].

ڕێگای تاڵە/řêgay taľe: نتـ: ڕێگای تاریك.

ڕێگای تیشكدانەوە/řêgay tîşkdanewe: نتـ: شێوەی تیشكدانەوە.

ڕێگای چارەسەركردن/řêgay çareser kidin: شأ: شێوەی چارەسەركردن.

ڕێگای چوونەدەرەوە/řêgay çûnederewe: نتـ:

ڕێگای چوونەژوورەوە/řêgay çûne jûrewe: نتـ:

ڕێگای دەربازبوون/řêgay derbazbûn: نتـ: دەرەتان.

ڕێگای دەرچوون/řêgay derçûn: نتـ:[ ڕێگا+ ی+ دەرچوون] سەركەوتن.

ڕێگای دەریایی/řêgay deryayî: نتـ:[ سەز][ ڕێگا+ ی+ دەریایی]

ڕێگای دەشتی/řêgay deş: نتـ:[ سەز][ ڕێگا+ ی+ دەشتی]

ڕێگای ڕۆیشتن/řêgay řoyiştin: نتـ:[ ڕێگا+ ی+ ڕۆیشتن]

ڕێگای ڕووبەر/řêgay řêber: نتـ: خێرایی: كە بریتییە لە ڕێگای پێوانەكردنی ئاو بە بەكارهێنانی ئەم هاوكێشە یە: Q = A.V ، Q= چەندی ئاو. A= ڕووبەری ئەو بأگەیەی ڕووبارەكە كە ئاوی پێدا دەڕوات. V= خێرایی ئاو.[ ئینگـ: Area velocity metod]{ زارەوەكانی ئاو، ل، 27}.

ڕێگای ڕووناک/řêgay řûnak: نتـ: پیرۆزی.

ڕێگای ژوور/řêgay jûr: نتـ:[ ڕێگا+ ی+ ژوور] ڕەوتی هاتنەژوور.

ڕێگای ژێرزەمین/řêgay jêr zemîn: نتـ: تونێل.

ڕێگای شیریی/řêgay şîrî: نتـ:[ فەلەك] كاكێشان، گەلەستێرە.[ ئینگـ: Milky Way]. 

ڕێگای كاركردن/řêgay karkirdin: نتـ: شێوەی كاركردن.

ڕێگای كاكێشان/řêgay kakêşan: نتـ: ڕێگاكادزا : كۆمەڵێكە لە ئەستیرەی بچووك بەشێوەی دووهێڵی سپی لە ئاسماندا دیارن.

ڕێگای گەیاندن/řêgay geyandin: نتـ: شێوەی گەیاندن.

ڕێگای هەڵاتن/řêgay heľatin: نتـ: ڕێگای پاشەكشە.

.

.

.

.