بەفر/befir: ن:[ کەش][ پەهلەوی : vafr ] بەرف ( کباک)، سەخوار، شەختە، ڤەرڤە _ ڤەورو، قەشا، قەشەم( باد)، وەروە( هـ)، وەفر ( کباش) _ وەڤر ( زا) : شتێکی سپی ووردە وەک ووڕەی هەلاج لە زستاندا دەبارێت کە کاتێک پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە نزیک لە پلەی بەستن یان سارد تر لە بڕی باران دەبێت بە بەفر.[ ئینگـ : ice]
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
ڤەفرە | arfaW | ice |
لە زمانی کوردییدا بە سێ جۆر پۆلێن کراوە : | |
1 – کولی | بەفری کولوو گەورە. |
2 – پش | بەفری کولوو وورد. |
3 – گژ | گلێرە، بەفرە ئالووگە |
:: ئەم هەفتەیە بەفر دەبارێت.
:: لە کوێستان بەفر گرفتی هاتووچووی دروست کردبوو.
بەفرالووگە/befiralûge: نتـ:[ هـ] گلێرە، گژ.
بەفران/befiran: نتـ:
1- کۆی بەفر.
2- [ ناڤ] ناوە بۆئافرەتان.
بەفرانان/befiranan: نتـ: وڵاتی بەفر.
بەفرانبار/befiranbar: نتـ:[ بەفران+ بار] یەکەمین مانگی وەرزی زستانە کە سی رۆژە و دەیەم مانگی ساڵی هەتاوییە.
بەفرانگ/ befirang: نتـ: پارسالێکی بەفرانگ بوو .[ ئینگـ : glacier].
بەفراو/befiraw: نتـ:[ بەفر+ ئاو]
1- ئاوێکە کە بەفری تێکرابێت.
:: بەفراو خۆرە.
2- [ ناڤ] ناوی کچانە.
بەفرەبوولکە/befirebûlke: نتـ:[ هـ] ساردەر : جۆرە بەفرێکی زۆر وورد و ووشکە، هەرچەند بە دەست و پێی و بەرگەوە دەنووسێت بەڵام چونکە ووشکە تەڕی ناکات.
بەفرەچاڵ/befireçaľ: نتـ:[ بەفر+ئە+ چاڵ] چاڵەبەفر.
بەفرەچیا/befireçiya: نتـ:
1 – چیایێ سەهۆڵی سەر ئاڤ. [ ئینگـ : ice berg].
2 – [ کباک] مرۆڤی سار
بەفرەخۆرە/befirexore: نتـ:
1- بەفرێکی تەنک و سووکە لە بەهاراندا، کە بە سەربەفریدا ببارێت دەیتێنێتەوە .
2- ناوی باڵندەیەکە.
بەفرەژیلکە/befirejîlke: نتـ:[ بەفر+ ئە+ ژیلکە] پش : بەفرەلووکە، بەفری زۆردەنک ووردە.
بەفرەسەر/befire ser: نتـ:[ بەفر+ ئە+ سەر]
1 – ڕچە : کاتێکە کە بەفرباری بێت و بەستبێتی و مابێتەوە.
2 – بەفری سەهۆڵ بەستوی پەستواو کە پیاو تێ ناکەوێت.
بەفرەلوو/befirelû: نتـ:[ بەفر+ لوو] بەفرماڵ، وەروەرە، بەربەرە، شاپەڵوخ.
بەفرەلووکە/befire lûke: نتـ:[ بەفر+ ئە+ لووکە] بەفرێکی دەنک ووردە لەتەرزە ووردترە. بەفرەژیلکە، ئەسرەمۆک، گلێرە، بنگرەگ، گژنیژە( هـ)، بەفرئالووکە : شتێکی خڕە پێش بەفری دەبارێت.
بەفرباڕین/befirbarîn: کتن:[ بەفر+ بارین] بەفر هاتنەخوارەوە لە ئاسمانەوە.
:: ئاماری بەفربارین لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم .
بەفربەسەر/befirbeser: نتـ:[ بەفر + بە+ سەر] ڕچە : کورشە، وەروەسەر: بەفرێکە کەم یا زۆر کەوتبێتە سەر یەکتری و لەبەرساردی و سأی هەئا ئای بەستبێت و ڕەق هەڵاتبێت، کە مرۆڤ بەسەیدا بروات تێی نەکەوێت و زۆرجاری واش هەیە، کە هەرشوێنی پێشی دیارنابێت.
بەفربوون/befirbarîn: کتن:[ بەفر+ بوون] بوونەبەفر.
:: بەو شاخانەوە بەفر بوومایە.{ ئەحمەد کایا}.
بەفرپاککردنەوە/befir pakkirdinewe: کتن:[ بەفر+ پاک+ کردنەوە] بەرف مشتن.
بەفرپێو/befirpěw: نتـ:[ بەفر+ پێو( پێوان)] ئامرازێکە یان دەزگایەکە بۆ پێوانی بەفر کاتی بەفربارین.
بەفرخۆرکە/befirxorke: نتـ:[ بەفر+ خۆرکە] هەورێکی خۆڵاوی یە لە بەهاراندا دەنیشێتەسەربەفری کوێستان دەی توێنێتەوە. تەرزەی وورد.
بەفرخەرەوە/befir xerewe: ئان: بەفرکەر، بەفرگر، بەستەڵەک.
بەفردان/befirdan: نتـ:[ بەفر+ دان] چاڵەبەفر.
بەفردانک/befirdanik: نتـ:[ کباک] بەفریک.[ ئینگـ : icebox]
بەفردەسی/befirdesî: نتـ: بەفری دەستکار.
بەفرفرۆش/befirforoŝ: نفا:[بەفر+ فرۆش( فرۆشتن)] کەسێکە زستانان بەفر لە چالێکدا کۆدەکاتەوە و بەهاوین دەیهینێتە بازار و دەیفرۆشێت.[ ئینگـ : iceman]
بەفرک/befirdanik: نتـ:[ کباک] بەفریک.[ ئینگـ : icebox]
بەفرگر/befirgir: نفا:[ بەفر+ گر(گرتن)] سارنجۆک، فرێزەر.
بەفرگرتن/befirgirtin: کتن:[ بەفر+ گرتن] بەستن، سەرمابردن.
بەفرگری کارەبایی/befirî karebayî: نتـ: ئامێرێکە بەفر دروست دەکات.
بەفرماڵک/befirmaľik: نتـ: بەفرماڵ.
بەفرماڵ/befirmaľ: نتـ:[ بەفر+ ماڵ] بەفرلوو، بەربەرە، وەروەرە، شەپاڵۆخ، شاپەڵۆه : دارێکی دەم پانی کلک درێژە بەفری سەربانی پێ دەماڵرێ.
بەفرماڵین/befirmaľîn: کتن:[ بەفر+ ماڵین] ماڵێنی بەفر لە سەر شۆستە و شەقامەکان.
بەفرو پشۆ/befir û pişo: نتـ:[ بەفر+ و + پشۆ][ باشک] شڵێوە.
بەفرودۆشاو/befir û doşaw: نتـ:[خوار][ بەفر+ و + دۆشاو] بەفری دانارداناری ئاخرو ئۆخری زستان و سەرە بەهارە کە لە هێندێ نواڵ و قەدپالان دەمێنێتەوە دەگەڵ دۆشاوی ترێ تێکەڵ دەکەن و چەشنی شەربەت دەخورێتەوە.
بەفرو شڵێوە/befir û şiľêwe: نتـ:[ بەفر+ و + شڵێوە]
:: ئەم بەیانییە بەهۆی بارینی بەفر و شڵێوە چەندین ڕووداوی ئۆتومۆبیل لە باکووری کوردستان قەومان.
بەفری یەک شەوە/befirî yek şewe: نتـ:[ بەفر+ی+ یەک+ شەو+ە]
1- هەر بەفرێکی شەوێک بە سەرباریندا تێپەرێت و هێشتا تۆزو خۆڵی لێ نەنشێتبێت و بۆر و چڵکن نەبووبێت.
2- [ ڕەنگ] ڕەنگی زۆر سپی.
بەفری پیرێژن/befirî pîrêjin: نتـ:[ بەفر+ ی + پیرێژن] بەفرێکە لە کاتی سەرمای پیرێژندا ببارێت( دوا هەفتەی مانگی ڕەشەمێ).
بەفری ووشک/befirîûşik: نتـ:[ بەفر+ ی+ ووشک] بریتی یە لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی بەستوو( ڕەق) لە بەفر دەچێت بۆ ساردکرنەوە و بارانی دەستکرد بەکاردەهێندرێت.
بەفری بەباپەستیو/befirî bebapestîw: نتـ: باکوت، کڕێوە بەبای توندەوە.
بەفریک/befirîk: ن:[ کباک] زۆزانیک، بەفریکار، بەفرخەرەوە، سیپە، سەهۆڵکار، سەهۆڵدان، سەهۆڵخانە.
بەفرین/befirîn: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ مێ یینە.
بەفرینە/befirîne: ن: حەڵاوێ، دۆڵدرمە، شیروشەکر و بەفر.
چاوۆکەی بەفری/çawokey befirî: نتـ:[ کەش][ چاوۆکە+ ی+ بەفری] پانکەڵروونی بەفر : کە لە ئەنجامی مەییی گەردیلە ئاوییەکانی نزیک ڕووی زەوی دروست دەبێت.[ ئینگـ : ice lens]{ پەیامی ڕەنج، ل، 251}.
ڕێگای بەفری/řêgay befirî: نتـ:[ ڕێگا+ ی+ بەفر+ ی] ڕێگای بە بەفر داپۆشراو.[ ئینگـ : ice road]{ پەیمانی ڕەنج، ل، 251}
کیسکێ بەفرێ/kîskê befirê: نتـ:[ باد] کیسە سەهۆڵ.[ ئینگـ : ice bag]
کەشتی یا جەمەدێ/keştî ya cemedê: نتـ:[ باد] کەشتی سەهۆڵشکێن.[ ئینگـ : ice bag]
.
.
________________________________
بەفر/befir: ن:[ گیان][ باد] بەبڕ _ بەبڕ( جا، بابا)، ( باد)، بەوور، بەڤل، وەیشەک، ووشەک( ڕەوا)، یووز : گیانەوەرێکی لەش بەهێزە، گۆشتخۆر و درندەیە، پێستەكەی تووكنی زەردی، هێلی ڕەش ڕەشی تێدا هەیە، لە شێر ترسناكترە، و پەڵاماری مرۆڤ بدات دەیگوژێت.[ لاتینـ : fiber].[ ئینگـ : beaver].[ Zoo : Hyrax Syriensis ]
.
.
.
.