شیركوتک/şîrkutik: ن:[ ڕوو] ئاڵقەتیز، شیرکتک، خوژیلک _ خوشیلک _ قوژیلک _ قوشیلک : گیایەکە له وهرزی هاوینان لە ناو وەردان شین دەبێت، لک زراو درێژە، ڕەنگی شینێکی سپی پاتە، گەڵاسەوزەکەی شیردارە، ئەگەر پەلكەكی لێ بكەیتەوە شیری لێ دێتەخوارێ.
| لە کوردەواری وەک دەرمان کەڵکی لێوەرگیراوە |
1 – شیرەکەی بۆ رەوانی زۆر باشە.
2 – بۆ زەرداو /سەفراش بێ وێنەیە، تنۆکێک لە شیرەکەی تێکەڵ ئیسکانێک ئاو دەکرێت و تێکەڵ دەکرێت، نیوە ئیسکانێک بۆ مرۆڤی گەورە بەسە کە بیخواتەوە بەسەر و ژێر وەکار دەکەێت، کە زۆر پێی تێکچوو ماستاوێکی ترشی بدرێتی کە بێ هۆشیش بووبێت وەهۆش دێتەوە.
3 – شیرەکەی بۆ بیرۆش زۆر باشە کە بەسەری داکرێ، دەیسووتێنێ.
.
.
.
.
سەرچاوە : گوڵنامەی کوردی – دانانی حامید درودی