پت¹/pit: ن:[ توێ][ ل] لووت، کەپوو، دفن، بێڤل، پۆز، قەپۆز.

پتپاكردن/pitpakirdin: كتپ:[ پت+ پاک+ کردن] لووت پاکكردن، كەپووسڕین.

پتتو/pititu: ئانتـ:[ نخ][ ل] هەناسەی بۆگەن.[ لا : halitosis]. 

پتتوزە/pitituze: ئانتـ: [ ل] لووتی بۆگەن.

پتواڵ/pitwaľ: ئانتـ:[ پت+ واڵ( واڵا)]

1 – بەرهەنگ.

2 – لووت پان.

پتواڵی/pitwaľî: نچ: بەرهەنگی.

پتووپووز/pitûpûz: ئانتـ:[ ئەردە] دەموكاوێژ، دەم و پەوچ، دەم و فڵچ : ئەوەی لە ئاخاوتندا كەپووی بەكاردەهێنێت.

پت و لووت/pit û lût: نتـ:[ كه] پارچەیەک لەكەپوو.

پت و لووت كردن/pit û lût kirdin: كتپ:[ كه] لووت بڕین.

.

.

_____________________________

پت²/pit: ن:[ توێ] قوون، كۆم، چل.

پتدان/pitdan: كتن: چل دان، قووندان.

.

.

______________________________

پت³/pit: ن:

1 – پەلەپیتكەیە كە بە پشتی پەنجەی دەست لەشتێک دەدرێت.

:: بەپت خۆی دەتەكێنێت.

2 – پرتە( دڵ).

پتاپت/pitapit: نتـ:[ كباك، زا][ پت+ئا+پت] پسەپسكردن.

پتانن/pitanin: كتپ:[ كهـ] تروكاندن، پتدان، پرتەكردن، جوولەی چاو

:: چەولە لێ پتان بنیشێ.

پتە/pite: نتـ:[ پت+ ئە]

1 – پەڵەپیتک _ پەڵەپیتكە، بە دوو پەنجەی هیما و باڵابەرزە لە تشتێكی بچووک دان و بۆ دەرپەڕاندن یان پرتووكاندنی.

2 – دەنگی لێدانی ئاگری چووكی وەک شەم و پڵیتەی نێوچرا و… پرتە.

3 – دەنگی لێدانی دڵ.

پتەپت/pitepit: ئانتـ:[ پت+ ئە+پت] پرتەپرت، پستەپست، منجەمنج، پرتەو بۆڵە، بۆڵەبۆڵ، چاو یان چرا.

پتەپتكردن/pitepit kirdin: كتپ:[ پت+ئە+پت+ كردن] پرتەپرتكردن، پتانن.

بەپتەخۆتەكاندن/be pite xo tekandin: كتن:[ بە+ پتە+ خۆ+ تەكاندن]

1 – لێكردنەوەی قوڕ و تەكاندنی تۆز و خاک لەسەر جل بە پتە.

2 -[ كنـ] بە پۆز و ئیفادەبوون.

لەپتەدەرچوون/le pite derçûn: شر:

1 – [ واز] دەرپەڕینی هەڵمات لەدەست بێ ئامادەبوون.

2 -[ ئد] لە ژێردەست چوونەدەری كار و ئارێشەیەک، بێ ئامادە بوون.

:: بەتەمای منداڵ سازكردن نەبووین، لەپتەمان دەرچوو.

.

.

_____________________

پت 4 /pit: ئان:[ کباک]

1 – ژیكەڵە، چكۆڵە، قشتیلە، جووان، بۆ ژن و ئافرەت بەكاردەهێندرێت، پیرەک، پت _ پتكۆ _ پتۆ( هـ).

2 – [توێ] ڕەنگی سوور و گەشی خوێن.

:: كۆڵمی وەک پتی خوێن سوور ببۆوە. ( تەنیا بۆ خوێن دەگوترێت).

2 – لێدانی ڕەگی خوێن، نەبز، پوولس.

پتکۆ/pitk: ئانتـ:[ كباک][ پت+ كۆ] پت.

.

.

______________________

پت /pit: ئان:[ كباک، زا]

خال، نوختە : ئەندازەیەكە بەقەرا سەری ئەنگووست.

:: پتێكم دەرمان دەیە.

2 -[ مكـ] پچ، چک _ چووک، قیچ، نەخت، كەم : ئەندازەیەكی كەم.

پت پا/pit pa: نتـ:[ ل] نووكی پێ.

پتپت/pitpit: نتـ:

1 – [ کباک] خاڵكوتان.

2 – پتەپت، پرتەپرت.

پتپتەكردە/pitpitekirde: ف:[ ل] پرتەپرت كردن، پتانن.

پتپتۆک/pitpitok: نتـ:[ کباک، زا] خاڵخاڵ، خاڵاوی، خاڵخاڵاویی : شتێكە كە چەند خالێكی رەنگاورەنگی پێوەبێت.

پتێ/pitête: ئانتـ:[ پت+ ئێ] پتەک، نەخت _ نەختێ، كەمێ _ كەمێک، پیچێ _ پیچێک، تۆزێ _ تۆزێک، تۆزقاڵ، زەرا، هێندێ، بەئاستەم.

.

.

.

.