لووت/lût: ن:[ توێ] [ ئاڤێستایی : AnSaW: ڤەشنا] بەڤیل، بیفل _ بیڤل بیهڤل، پت، پرنکە : Pirnike( کباک، زا)، پۆز، پێڤل، دفن( کباک )، کەپ _ کەپۆ، کەپوو، لوویت : ئەندامێکی دەرپەڕێوە لە ڕووی مرۆڤدا کە دەکەێتە نێوان چاوەکان و دەم دا. له‌ کۆمه‌ڵیک ئێسک و کرۆژنه‌ پێکهاتووه‌.  دووکونە چاڵه‌کانی ناو بۆشایی لووت به‌ ناوپۆش و ورده‌ڕه‌گ داپۆشراوه‌ و ده‌بێته‌ هۆی گه‌رم و شێدار بوونی هه‌وا پێش له‌وه‌ی بگاته‌ سییه‌کان. موو و مژۆڵه‌کانی ناولووت ته‌پوتۆزی هه‌وا ده‌گرن تا هه‌وایه‌کی پاکژ بۆ سییه‌کان به‌ڕێ بکرێت، بەم شێوەیە کۆ ئەندامی هەناسەدان و هەناسەهەڵکێشان بۆنکردنە  جێبەجێ دەکرێت. [ ئینگـ : Nose , nasus]

:: مرۆڤ بە لووت هەناسەدەدات. 

لووتی/lûtî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە لووتەوە هەبێت.[ ئینگـ : nasal]

.

            پێکهاتەی بەشەکانی لووت              

.

ئێسکی لووت/êskî lût: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ لووت] بریتین لە دوو ئێسکی ڕاسی و چەپ لەسەر ئێسکی گاسنی جێگیرن، لە ژێر ئێسکی نێوچاوان.[ ئینگـ : nasal bone]

ئێسکی گاسنی/êskî gasinî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ گاسن+ ی] گاسنەئێسک : ئێسکێکە لە ناو کەللەسەر کە جووت ئێسکە نیە، وە دەکەوێتە ناوەندی پێشەوەی کەللەسەر. ئێسكی پشتەوەی تیغەی لووت.[ ئینگـ : Vomer]

کڕکڕاگەی ناوەندی لووت/kiřkiřagey nawendî lût: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : dorsal septum]

کڕکڕاگەکانی تەنیشتی لووت/kiřkiřagekanî tenîštî lût: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : lateral process of septal nasal cartilage]

کڕکڕاگەکانی ئالاری گەورە/kiřkiřagekanî alarî gewre: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : major alar cartilage]

کڕکڕاگەکانی ئالاری بجووک/kiřkiřagekanî alarî bičûk: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : minor alar cartilage]

شانە ڕیشاڵە چەوری ئالار/šane řîšaľe čewrî alar: نتـ:[ توێ][ ئینگـ :  alar fibrofatty tissue ]

کۆڵەکەی لووت/koľekey lût: نتـ: شتەلووت، تیغەی لووت، ڕەقێنەی کەپوو، کاریتەی کەپوو.[ nasal septum]

کوونەلووت/kûnelût: نتـ:[ توێ][ کوون+ ئە+ لووت] پۆشایی کەپوو، خمخم، خمخمک،  .[ ئینگـ : Nostril , naris , nares]

بۆشاییەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی لووت/bošayiyekanî dewrunerî řêřewî lût: نتـ:

.

جوانکاری لووتjuwankarî lût: نتـ:

لووتی تەوێڵی/lûtî tewêľî: نتـ: وەک گۆشەی نێوان ناوچاون و کەپوو. [ ئینگـ : nasofrontal]

لووتی لێوی/lûtî lêwî: نتـ: لووتی لچی : چاککردنی پێست نێوان لووت و لێودا.[ ئینگـ : nasolabial]

لووتی فرمێسکی/lûtî firmêskî: نتـ: توورەکەی لووتی فرمێسکی.[ ئینگـ : nasolacrimal]

لووتی دەمی/lûtî demî: نتـ: سۆندەی لووت و دەم.[ ئینگـ : naso – oral]

لووتی مەڵاشوویی/lûtî meľašûyî: نتـ:[ ئینگـ : naso palatine]

لووتی گەورەیی/lûtî gewreyî: نتـ:[ ئینگـ : naso pharyngeal]

.

لووتبڕان/lûtbiřan: کتپ: کەپووبڕان. 

لووتبڕاو/lûtbiřaw: ئانفا: کەپووبڕاو.

لووت پژان/lûtpijan: کتن:[] کەپوو داڕسان، بەربوونی خوێن رستن، لووت هاتنەخوار.  [ ئینگـ : nosebleed][ لا : Epistaxis]

:: چاربەجار تووشی لووت پژان دەبم. 

لووت خوار/lût xwar: ن:[ لالووت. 

لووت شکاندن/lût šikandin: کتپ:

[ مجـ] تەمێ کردن، دفن شکاندن.

:: لووتیان شکاندووە، بۆیە ناتوانێت چیتر ئەو کارە دووبارەبکاتەوە.

لووت لێخشاندن/lût lêxišandin: کتپ: لووت لێ هەلسوون.

لووت هاتنەخوار/lût hatinexwar: کتن: لووت پژان. 

لووتەوانە/lûtewane: ن:[ هـ] خەزێم. 

لووتەوانە/lûtewane: ن:[ هـ][ جوانکاری] خەزێمە _ غەزێمە، لوویتەوانە( داودی).

لووت بەرز/lût beriz: ئانتـ: بادیهەوا، بایی، باغر _ بوغرا، تڕزل، غەڕا _ غەڕاە : کەسێ لە خۆ بایی بووبێت.

لووتبین/lûtbîn: نفا:[ لووت+ بین( بینین)] دووربینی ناو لووت. [ ئینگـ : nasoscope]

.

ئاولووت/awlût: ن:[ توێ][ ئاو+ لووت] ئاوی که‌پو : ئه‌و شیلاوه‌ی له‌کاتی کارکردن بە لووتدا دێته‌خواره‌وه‌.

خوێن لووت/xwên lût: نتـ: ڕسکاندن.[ ئینگـ : Nose bleed]. 

کونی لووت/kunî lût: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Nostril]

هەوکردنی کۆڵەکەی لووت/hewkirdinî koľekey lût: نتـ: سووتانەوەی کۆڵەکەی کەپوو.[ ئینگـ : nasoseptitis]

هەوکردنی لووت و ئێسکەپووچەک/hewkirdinî lût û êskepuček: نتـ: سووتانەوەی کەپوو و ئێسکی گونە.[ ئینگـ : nasosinusitis]

خوێنبەربوون لە لووت/xwênberbûn le lût: نتـ:

هەوکردنی لووت/hewkirdinî lût: :[ ئینگـ : nasitis]

هەوکردنی بۆشاییەکانی دەوروبەری ڕێڕەوی لووت/hewkirdinî bošayiyekanî dewrunerî řêřewî lût: نتـ:

.

لووت بەرنەپێشەوە/lût bernepêšewe: ئان:

لووتبەرز/lûtberz: ئانتـ:[ لووت+ بەرزبادی هەوا، بایی هەوا، بەفیز، خۆپەسەند، دفن بلند، لەخۆبایی .

:: لەئاستی خەڵکیدا، هەرگیز لووتبەرز مەبە.

لووتەلا/lûtela: نتـ: لالووت، عاجز و سل. 

لووتەلایی/lûtelayî: ن: ڕوونەدانە یەکێک، لالووتی. 

.

__________________

لووت/lût: ن:[ توێ] پۆز، لمۆز _ لمووز.

لووت پۆش/lûtpoš: نفا: دفن پوش( باد) : ئەو بەشەی کڵاوزری کە لووت دەپارێزێت.[ ئینگـ :Nosepiece ]

.

ئەڵقەی لووت/eľiqey lût: نفا: ئەڵقەی لووتی گیانلەبەر و ووڵاخ بۆ ڕاکێشانی پەت یان بە زنجیر.[ ئینگـ : Nosedive ]

بەشی سەر لووتی لغاو و ڕەشمە/bešî ser lûtî liẍaw û řešime: نتـ: [ ئینگـ : noseband]

.

.

__________________

لووت/lût: نتـ : نووکی تیژی فڕۆکە.

[ مجـ] بەشێکی دەرپۆقیو کە لە لووت بچێت، وەک لە لەشی مەسینە و قۆری یان لووتی فرۆکە و بەلەم و کەشتی.

بەلووت کەوتنەخوارەوی فڕۆکە/be lût kewtinexwarewey fiřoke: کتن: .[ ئینگـ : Nosedive ]

.

.

.

.