پتەو/pitew: ئان:[ پەهلەوی : پەتۆک، پەتووک] تۆکمە : شتی توند و تۆڵی مایەدار، خۆگر، بەرگەگر، رەق، نێوپر، بە ناو بۆ ماددەیەكی یەكگرتوو وەک( بەرد و ئاسن)، سفت، پەستیاگ، كەماچ، توورت، تێکسمڕاو.
پتەوای/piteway: نتـ: زاراوەیەكە بۆ پێناسەی بێنەنگی و كەمی.
تێبینی |
ئەم زاراوەیە چەكامەی جیاوازی هەیە لە ڕشتەزانستیەكانی : ئاییەزانی، بیركاری، جوانكاری، زانستی ئاكار، فەلسەفە، فیزیا و كیمیا.[ ئینگـ : perfection] |
پتەوبوو/pitewbû: ئانفا: ئاودیدە.
پتەوبوون/pitewbûn: كتن: خۆگرتن، ورەبەرزبوون.
پتەوكردن/pitewkirdin: كتپ: رەق كردن، میتالكردن، بەلینان، مەزنكردن، خورتكردن، شداندن.
پتەوی/pitewî: نچ: خۆگری، رەقی، قایمی، ڕەقی، سفتی، قورسی.
.
.
.
.