جادوو/cadû: ن:[ پەهلەوی : یاتوو: yātuk][ فارسی نوێ: جادوو] ئەفسوون، بامبوول( ل)، باربەژن، تەلەسم، تشتوو، جاپۆل _ جاچۆل، چاوبەست، دەمبەست، زاربەست، سێحر، سێعر.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
یاتوو | uutAY |
{
ئەسیری تاری گیسوتم هیلاكی چاوی جادووتم
شەهیدی تیخی ئەبرۆتم دەسا عیسای زەمان بایی
}{تایر بەگی جاف}.
جاڎووان/cađûan: نتـ:[ كۆ] جادوو بازان.
جادووانە/caduwane: نتـ:
1 – جادووگەرئاسا، سیحرئامێز، یا ئەوەی پەیوەندی بە جادوووەوە هەبێت.
2 – فرەجوان و سەرنجاڕكێش.
جادووئافرێن/caduwafrên: نتـ: ئەفسوون كردگار.
جادووباز/cadûbaz: نتـ:
1 – جادووكەر _ جادووگەر ، ئەفسوونباز، سیحرباز، نێرەنگ.
2 – تەنەكەیەكە لە زێڕ و زییو نووشتەی چاوەزاری لێدەنووسرێت.
جادووبازی/cadûbazî: نچ: ئەوەی پێوەندی بەجادووبازییەوە هەبێت.
جادووبەن/cadûben: نتـ: نووشتەی جادوو بەتاڵكەر.
جادووبەند/cadûbend: نتـ: جادووبەن، تەلەسمكار، تەنەكەیە، كە لە زێر یا لە زیو نووشتووی چاو و زاری لێدەنووسرێت.
جادووبەندی/cadûbendî: نچ: تەلەسمكاری.
جاڎووپەرست/cađûperist: نفا: ئەوكەسی حەز یا بڕوای بە جادوو هەبێت.
جادووپیشە/cadûpîşe: نتـ: ئەو كەسەی جادوو بۆ هەموو شتێ دەگرێتەوە.
جادووزبان/cadûziban: ئانتـ: ئەو كەسەی كە زمانی وەك جادوو وایە.
جادووزوان/cadûziwan: ئانتـ:
1 – ئەو كەسەی كە جادوو دەزانێت و جادوو دەنووسێتەوە.
2 – زمانلووس، قسەخۆش.
جادووژن/cadûjin: ئانتـ: ژنی جادووكەر.
جادووستان/cadûstan: نتـ: مەڵبەندی جادووگران، جێگەی كۆبوونەوەی جادووگەران، وەیەكێك لەو مەڵبەندانە هێندستانە.
جادووكار/cadûkar: نفا: جادووباز، ئەفسوونگەر: كەسێک یا شتێک كە توانای ئەنجامدانی جادووی هەبێت.
جادووكەر/cadûker: نفا: ئەو كەسەی خواستی جادوو دەخوازێت.
جادووكردن/cadûkirdin: كتپ: فاڵگرتنەوە، ئەفسوونكردن.
جادووگەر/cadûger: نفا: جادوونووس، باربەژنگەر، چاچۆلگەر، كووڵەنانی، فاڵچی: ئەو كەسەی جادوو دەكات.
جادووگەری/cadûgerî: نچ: فاڵگرتنەوەی: ئەوەی پەیوەندی بەجادووگەرییەوە هەبێت.
جادووگرتنەوە/cadûgirtinewe: كتپ: فاڵگرتنەوە، ئەفسوونكردن.
جادوولێكردن/cadûlêkirdin: كتپ: ئەفسوون لێكردن، تەلیسم لێكردن، سیحرلێكردن.
جادوونەژاد/cadûnejad: نتـ: ئەوەی كە بنەوبنەچەكی دەگەڕێتەوە سەرجادووكار، ڕەچەڵەكجادو.
جادوونووس/cadûnûs: نفا: تەلەسم نووس.
جادووی/cadûy: نچ: هونەری جادوو.
جادی/cadî: ن:[ کباک] جادوو.
جادیباز/cadîbaz: ئانفا:[ کباک] جادوو.
جادیبازی/cadîbazî: نچ: جادووبازی.
چاوە جادوو/çawe cadû: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : magic ege]
چرا جادوو/çira cadû: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : magic lantern]
ژمارە جادووییەکان/jimare caduwîyekan: نتـ:[ فیز] [ ئینگـ : magic numbers]
.
.
.
.