خێرا/ra: ئاک:

1 – بەلەز _ بلەز، بەپەلە، بەتاڵووكە، بەتاو، بەتەڕدەستی، بەدەست وبرد، بەگوڕ _ بەگورجیی، چالاكانە، چەسپان، چوست، زوو، زیرەك، گورج، هەرئێستا.

:: نامەی خێرا.

:: بلیتی شەمەندەفەری خێرا.

:: خواردنی خێرا زیانبه‌خشه‌ ‌.

2 – بەپێ، خۆشڕۆ لەڕێگە.

3 – ناكام، زۆر پێویست.

خێرا ئاوێژ/ra awêj: نفا:[ خێرا+ ئاوێژ( ئاوێژتن)] چەكێكە زوو بهاوێژرێت.

خێرا بڵاوبوونەوە/ra biľwbûnewe::

خێرا بڵاوكردنەوە/ra biľwkirdinewe::

خێرا ڕاپەڕین/ra řapeřïn: كتپ:[ خێرا+ ڕا+ پەڕین] بەئاسمان داچوون، ڕاچەلەكین.

خێراكە/rake: ف:

خێراكەرە/rakere: نفا: بەگوڕکەرە، تاودەر، گورجکەرە.[ ئینگـ : accelerator] 

خێرا كردن/ra kirdin: كتپ: پانان، پەلەكردن، پێلەئاوزەنگیدان، پێهەڵگرتن، تالووكەكردن، تاودان، گوڕسەندن، لەزاندن، لەزیان، لەزیین.[ ئینگـ : acceleration]

خێرادەكات/ra kirdin: نفا:[ خێرا+ دەکات( کردن)] تاودەدات.

خێراكراو/ra kiraw: ئانفا:[ خێرا+ کراو( کران)] تاودراو. [ ئینگـ : accelarate].

خێرا لێخورین/ra lêxuřîn: کتپ:[ خێرا+ لێخوڕین]

:: گەنجێک بەھۆی خێرالێخوڕینه‌وه‌ گیانی‌ له‌ده‌ست‌دا.  

خێرایی/rayî: نچ: پەلەکردن، چابوكی، گورج و گۆڵی، پگا( كهـ)، زووبەزوویی، زوویی.[ ئینگـ : Velocity، Acceleration]

:: خێرایی ئاراستەکراو.

پاڵاوتنی خێراكراو/paľawtinî xêrakiraw: ئانفا:[ خێرا+ کراو( کران)] [ ئینگـ : accelaratred filtcreation].

کارلێکی خێراكراو/karlêkî xêrakiraw: ئانفا:[ خێرا+ کراو( کران)]  [ ئینگـ : accelaratred reaction].

هێزی خێڕا بڵاوبوونەوە/rambiľwbûnewe: نتـ:[ هێزی+ خێڕا+ بڵاوبوونەوە]

.

.

.

.