خوارەوە/xwarewe: ئاكتـ:[ خوار+ ئەوە] بنەوە، ژێرەوە، هەرەژێر،لای ژێروو.
خوارتر/xwartir: ئاكتـ:[ خوار+ تر] خوارتەر، ژێرتر.
خوارترین/xwartirîn: ئاكتـ:[ خوار+ ترین] ژێرترین.
خواردەس/xwardes: ن، ئانتـ:[ خوار+ دەس] خواردەست، بەردەست، بندەست ژێردەست، ژێردەستە، ژێرفەرمان .
خواردەستی/xwardestî: نچ:[ خواردەست+ ئی] ژێردەستی، ژێردەستەیی.
خوارسوور/xwarsûr: نتـ:[ ڕەنگ] [ ئینگـ : Infrared]
خوارگین/xwargîn: ئاكتـ:[ خوار+ گین] ئەوی ژیرتر.
خواروو/xwarû: ئانتـ:[ خوار+ وو] خوارگ، خوارگین، خوارێ.
خوارێ/xwarê: نتـ:[ خوار+ ئێ] لای خواروو، لای ژێروو.
لاخوارگ/la xwarg: ئاكتـ:[ لا+ خوار+ گ] لای خوارەوە.
لەخوار/le xwar: ئاكتـ: شتێکە کەلایەکی خواربێت.{ خاڵ، ل، 422}
لەخوارەوە/le xwarewe: ئاكتـ:[ لە+ خوارەوە] لەبنەوە، لەژێرەوە.
لەخوارو/le xwaru: ئاكتـ: شتێکە کە لایەکی نەمابێت.
.
.
_________________
خوار²/xiwar: ئان:
1 – بەرتۆر، چەوت وچێڵ، گێڕ، كەچ و داهاتوو، لار. >< ڕاست.
:: خواروخێچ.
:: ئەڤ دارەخوارە.
2-[ مجـ] نالەبار، چەوت( لە دۆستایەتیی ومامەڵەدا ).
خوارەوەبوو/xiwarewebû: ئانفا: چەماوە.
خواربوون/xiwarbûn: كتن: چەوت بوون، گێڕبوون.
خواربوونەوە/xiwarbûnewe: كتن: چەمانەوە، چەمیانەوە، چەمینەوە، چەوتانەوە، چەوتبوونەوە، داهاتن، گێڕوەبوون، لارەوەبوون، نوشتانەوە، نووچیانەوە.
خوارتر/xiwartir: ئاكتـ:[ خوار+ تر] خوارتەر، چەوتتر، گێڕتر.
خوارترین /xiwartirîn: ئانتـ: چەوتترین، گێڕترین.
خوارسووڕانەوە/xiwar sûranewe: كتن: لارگەڕان.
خواركردن/xiwar kirdin: كتپ: كەچ كردن، سووك كردن.
خواركردنەوە/xiwar kirdinewe: كتپ: پەچدان، پێچ دانی بزمار، چەماندنەوە، چەوت كردنەوە، گێڕەوەكردن، لڕەوەكردن، نوشتاندنەوە، نووچیاندنەوە.
:: خواركردنەوەی بزمار : پاچین.
خواروخێچ/xiwarûxêç: ئانتـ:[ خوار+ و+ خێچ] پڵوج : بەپێچ وپەنا، چەفت وچەوێڵ، چەوت وچێڵ، زیگزاگ(ئینگـ)، لار وخوار، لار وناڕاست.
خواروخێچ كردن/xiwar û xêç kirdin: كتپ: چەوت وچێڵ كردن.
خواروخێچ نووسین/xiwar û xêç nûsîn: كتپ: ناڕێك وناپوختەنووسین.
خواریی/xiwarîy: نچ:
1 – چەوتیی، گێڕیی، كەچیی، لاریی، ناڕاستی.
2 – [ مجـ] زەبوونی، نەهامەت _ نەهامەتیی.
.
.
_____________
خوار³/xiwar: ن:[ پۆشاک] بەرستۆ( کباک، ز)، بەرۆک، یەخە، خوارگەردەن و باڵای سنگ، پەرستۆک، بەرسكوور.
خوارەبا/xiwareba: نتـ:[ کەش] لابا، بڕیەک كە نە شەماڵ بێت و نە زریان.
خوارەكردن/xiwarekirdin: كتپ:[ كشت] لەخەت و هێل لادان،( لە جووت و گادا یان لە ڕێگا ڕۆیشتندا).
خوارەكی پشتەكی/xiwarekî piŝtekî: نتـ:[ توێ] ژێرەكی پشتەكی [ لا: Inferopoterrior] { پەزیشكی.ل.169}.
خواروو/xiwarû: نتـ:
خوارووی ئاسمان/xiwarûy asman: نتـ:[ فەل] دژانبەری دوند.[ ئینگـ : Nadir]
.
.
.
.