خول ¹ /xul: ئان:

1 – [ جێۆ] سەردەم، نۆرە، تاو، چەرخ _ چەرخەی تشت.( سرە، كایە).

2 – [ كات] دەقیقە.

:: سووڕ لە خولەكدا. [  ئینگـ: Rotation per minute]{ zkurd}.

3 – [ ئەند] سووڕ.[ ئینگـ : cycle]{ پەیامی ڕەنج، ل، 82 – 83}. 

خولەک/xulek: نتـ: یەكەی پێوانی گوشە دەكات.1 \ 60 ی پلەیەک، هەروەها یەكەی پێوانی كاتژمێر واتا 60 چركە.

خولكە/xulke: ن: خولەک.

خولێنه‌ر/xulêner: نفا:[ خول+ ئێنەر][ ئینگـ : Rotor].

خولی/xulî: نچ:[ خول+ ی][ ئینگـ : cyclic ، cyclical].

خولی/xulî: نچ: هێڵێکی چەماوەییە کە خاڵێکی سەر چێوەی گۆیەک دروستی دەکات لە ڕوو تەختییکدا خلۆر دەبێتەوە.[ ئینگـ : cycloid] 

خولی دروست بوونی شاخه‌کان/xulî dirust bûnî şaxekan: نتـ:[ ئینگـ : Orogenic Cycle]{ زه‌ویناسی، ل، 76}.

بازنەیی/bazineyî: نچ: پوولەکەی بازنەیی هەیە.[ ئینگـ : cycloidol] 

خوڵپێو/xulpêw: نتـ: ئامرازێکە بۆ پێوانی لەوانەی بازنە یان ئامرازێکە بۆ تۆمارکردنی خولەکانی ڕەوڕەو و تۆمارکردنی ئەو دوورییەی کە گاڵێسکەیەکی ڕەوڕەوەدار دەیبڕێت. .[ ئینگـ : cyclometer] 

شێوه‌خولی/şêwe xulî: نتـ:[ ئینگـ : Cyclothem ]  .

کاریگەری خولی/xulî: نتـ:[ ] کاریگەری سووڕی.[ ئینگـ : cycle action]{ پەیامی ڕەنج، ل، 83}.

نیشتنی خولی/nîştinî xu: ن:[ ئینگـ : Cyclic sedimentation]{ زه‌ویناسی، ل، 21}.

.

.

______________

خول ² /xul: ن، رگ:[ خولان، خول خواردن] با، پێچ، سوڕ، تل _تلۆر، خل _خلۆر، گەڕ، گێچ : ئەو خولخولە یە جوان خولدەخوات.[ ئینگـ : rotation].

خولان/xulan: كتن: سوڕان.

خولەر/xuler: ئانفا:[ خول+ ئەر] بەسووڕ، خولخۆر، خولەرەوە، زڤڕی، گەردان، گەڕۆک، گردان، لەخولانەوەدا، لەخول، لەگەڕ، وەگەڕ.

خولەرەوە/xulerewe: ئانفا:[ خول+ ئەرەوە]

خولبوونەوە/xulbûnewe: كتن: خڵۆربوونەوە، تڵۆربوونەوە.

خولخواردن/xulxwardin: كتن:[ خول+ خواردن]

1 – خولاندنەوە، گلانەوە، گلخواردن، گەڕان، سووڕان، وەرلێكەتن، پێچەبەدەورەدان.

2 – باخواردن، پێچ خواردن، سوڕخواردن.

خولخواردنەوە/xulxwardinewe: كتپ: سووڕاندنەوە.

خولخۆر/xulxor: ف:[ خول+ خۆر( خورادن)] بەسووڕ، خولخۆر، خولەرەوە، زڤڕی، گەردان، گەڕۆک، گردان، لەخولانەوەدا، لەخول، لەگەڕ، وەگەڕ.

خولدان/xuldan: كتپ:[ خول+ دان] خولانەوە.

خولدانەوە/xuldanewe: كتپ: كەوانەلێ كردنەوە.

خوڵكردنەوە/xulkirdinewe: کتپ:[ خول+ کردنەوە]

1 – خول پێدان( هـ)، بادان، لوولدان، سووڕاندن و پێچ دانی( بەن، دەزوو و تەناف).

2 – سووڕاندن بۆ قایم كردن یا كردنەوەی هەر شتێک كە پێچی هەبێت.

3 – سووڕاندن و پێچ دانی بەشێک لە ئەندام بۆ ناز و پۆز و لەنجە.

:: چاو ئەو بەر و ستمەی چۆن با دەدا.

خولۆر/xulor: نتـ:[ خول+ ئۆر] خلۆر.

خولۆربوونه‌وه‌/xulorbûnewe: کتن: گلۆربوونه‌وه‌ی شتێک له‌ لێژایی یه‌که‌وه‌.

خولی/xulî: نچ:[ خول+ ی]

1 – سووڕی، به‌نۆره‌.

2 – [ واز][ ئینگـ: league ،lap]{ وه‌یس، ل، 52}.

 زاراوەی خول لە واتای جیاجیادا 

خولی ئۆلۆمپێک/ xulî olompîk: نتـ:[ واز] چوار ساڵ جارێک سازدەكرێت.[ ئینگـ: Olympaid]{ وەیس. ل. 53}.

خولی به‌هێزکردن/xulî behêzkirdin: نتـ:[ ئینگـ: Activating course ]{ ئه‌ندیک، ل، 12}.

خولی چارەكە كۆتایی/xulî çareke kotayî: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Semi final]{ وەیس. ل. 52}.

خولی دڵی/xulî diľî: نتـ:[ توێ] سووڕی دڵی.[ ئینگـ: Cardiac cycle]{ پەزیشكی. ل. 103}

خولی راهێنان/xulî rahênan: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Training course ،Training cycle]{ وه‌یس. ل. 52}.

خولی زاووزێ/xulî zawûzê: نتـ:[ توێ][ خول+ ی+ زاوزێ ] سووڕی زاووزێ.[ ئینگـ: cycle  Reproductive]{ په‌زیشکی. ل. 103}

خولی ژیان/jiyan xulî: نتـ:[ توێ][ خول+ ی+ ژیان] سووڕی ژیان.[ ئینگـ: Life cycle]{ پەزیشكی. ل. 103}

خولی کراوه‌/xulî kirawe: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Open tournament]{ وه‌یس. ل. 52}.

خولی کۆتایی/xulî kotayî: نتـ:[ واز][ ئینگـ: Gun lap]{ وه‌یس. ل. 52}.

خولی مەهک/xulî mehik: نتـ:[ توێ] سووڕی مەهک، بێنوێژی.[  ئینگـ: Menstrual cycle]{ پەزیشكی. ل. 103}

لەخول/le xul: نتـ:

لە خولانەوە دا/le xulanewe da: ئاکتـ:

.

.

_____________

خول ³/xul: ن:[ گیان][ کباک، زا] گیاندارێكە ملی خوار بێ و نەتوانێت بەرزی بكاتەوە.

.

.

_____________

خول 4/xul: ن:[ نخ] شێت، شێتۆكە.

.

.

.

.