خاچ ¹ /xaç
: ن:[ ئاین، دیان] چەلیپ، چەلیپا، چقر، سەلیب( ع : صلیب): كە بریتیە لە دووداری ڕاست و چەپ كە لەیەكدراون . لەپاش هەڵواسینی یەسوع، بوو بە دروشم بۆ ئایینی دیان. زۆربەی كلیسەكان لە شێوەی خاچ دروستكراون. وە نوێژكردنیش كە بە شێوەی خاچ هیما دەكرێت، وە لەگەڵ ئەوەشدا دەگوترێت
:: بەناوی خوداوە، بەناوی كوڕیییەوە، بەناوی سروشی پیرۆزییەوە.
خاچپارێز/xaçparěz: نفا:[ ئاین، دیان][ كباك] خاكپەرست.
خاچ پارێزی/xaçparězî: نچ:[ ئاین، دیان][ كباك] خاكپەرستی.
خاچپەرست/xaçperist: نفا:[ ئاین، دیان][ خاچ+ پەرست( پەرستن)]
1 – كریستیان، فەلە، فەڵە، فڵە، عیساپەرست، عیسایی، عیسەویی، مەسیحیی، دییان.
2 – ئەو كەسانەی كە دەچەنگان لە پێناوی گرتنەوەی شاری جێروسلێم( قودس) لە دەست دەوڵەتی ئەیووبی.
خاچ كردن/xaç kirdin: كتپ: لە خاچدان.
خاچ واری/xaç Wars: نتـ: یەكتربڕین.
خاچی/xaçî: نچ: ئەوەی پێوەندی بە خاچەوەهەبێت.
.
هەندێك لە شێوەکانی خاچ |
خاچ شۆیان/xaç şoyan: نتـ:[ ئاین، دیان] جەژنا زایینێیە بۆ سەرسالێ ل جەم ئۆلێ ئۆرتۆدۆكس.{ شێخانێ. ل. 205}.
خاچی سوور/xaçî sûr: نتـ:[ ڕامیا][ خاچ+ ی+ سوور] كۆمەڵەیەكی جیهانییە، لە دوای پەیمانی چنێڤ لە ساڵی 1864 دامەزراوە بۆ یارمەتی دانی برینداران، پەنابەر، بەندی جەنگ، هەیە بۆ دەربازكردنی خەڵك لە كارەساتی سروشتی. وە هەروەها زۆر جۆری خاچی تریش هەیە. وەک سەوز، سپی، شین. لە ووڵاتانی ئیسلامی پێی دەڵێن مانگی سوور.[ ئینگـ : red cross ، Red Crescent].
خاچی گرێكی/xaçî girěkî: نتـ: خاچی یۆنانی : كە لقەكانی یەكسانن.
خاچی لۆرییان/xaçî lorîyan: نتـ: بەناوی ناوچەی لۆرییانەی فەرەنسی یەوە هاتووە، كە لە جەنگی جیهانی دووەم بەكارهێنراوە. لەلایەن هێزی شۆڕشگێرانەی فەرەنسی دژی ئەڵمانیا.[ ئینگـ : Cross of Lorriane].
.
.
_________________________
خاچ ² /xaç: ئاك، ئان: ڕاست و بێ ڕاوەستان
:: خاچ چوو ناڤا ئاڤێ.
خاچەڕێ/xaçeřê: نتـ: چارڕێ، چوارڕیان، كوخار، چەپڕاست.
خاچەڕێز/xaçeřêz: نتـ: مامك، مەتەل.
.
بەشێوەی خاچ/be şêwey xaç: نتـ: خاچ شێوە.[ ئینگـ : Cruciform ]
.
.
.
.