سوور ¹ /sûr: ن:[ هـ][ ڕەنگ][ #FF0000] سۆر، سوورە، سووێر( باد، هـ) : ڕەنگی خوێن و گوڵەخاشخاشی سوورە، ڕەنگی گوڵەمێلاقەش سوورە.[ ئینگـ: Red]. 

  تیبینی 
 بۆ ئەوەی وێنەی واتاکان ببینین، کلیک لەسەر وشە ئینگلیزییە چالاککراوەکان لێبدەن. 

1 – ئاخاوتنی ڕەپوڕاست. 

2 – ئاشکرا

3 – پێچەقێن، پێداگر، سوێر، سەنەو. 

4 – دیوار( دەوری باغ). 

5 – سۆرینگ، سوهر، دۆر، سوویر : بەڕەنگی خوێن.  

6 – [ کباش، لک، فە، کە] بووک، شایی و زەماوەند. 

7 – گەرم، دژی سارد.  

8 – ڕژد، شێلگیر، زیز، زوویر،

9 – سروە، شنەی با، بای فێنک. 

سووراڤ/sûrav: ئان:[ کباک، زا] سووراو. 

سووراڤک/sûravik: نچ:[ کباک، زا] سووراو. 

سووران/sûran: ن:[ فە] شادمانی بووکێ، شایی.  

سوورانە/sûrane: نتـ:[ فە][ ئاب] پارەیەکە ئاغا لە زاوای دەستێنێت لەکاتی ژنهێنانێدا. 

سووراو/sûraw: ن:[ ڕەنگ] 

1 –  سووراڤک، سوهراڤ، سۆراڤ : دەرمانی ئارایشی ژنان بە تایبەتی بۆ لێو و ڕوومەت سوورکردن. 

2 – [ ڕوو][ مکـ] جوورە ترێیەکی سوور و سپییە گلووی خڕە و هێندەی گێلاسێکییە دەنکی هەیە و بۆ مێلاق باشە وەکوو کاژاوی وایە.

3 – [ ڕوو] گوڵە مەخمەری : گیایەکی کێوی و دەستچێنیشە گەڵایەکانی سوورێکی قاوەیین و پانن گوڵی ڕێشاڵ ڕیشاڵە و بەژنێک بڵند دەبێت دووای وشکبوونی گوڵەکەی تۆوێکی ووردی وەکوو زەنگیانەی تێدایە و دەتروسکێت و بە هەموو ڕەنگێکی دەنووێنێت.

4 – [ مۆسیقا] جوورە گورانییەکە.{ گیو، ل، 604}.  

سووراو کەرڎەی/sûraw kerđey: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سووراو.  

سووراوکردن/sûraw kirdin: کتپ: گۆنە و لێو ئاڵ کردن، مکیاج کردن( سووراو بەکاربردن). 

سووراهی/sûrawahî: نچ: سوورایی. 

سوورایی/sûrawayî: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورایی، سووری.[ ئینگـ : redness]

سوورئەرەگێلای/sûr eregêlay: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سووردەگەڕان.

سوورئەرەگێلنای/sûr eregêlinay: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورداگەران.

سوورئەرەگیسیای/sûr eregîsiyay: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورداگیرسین. 

سوورئەوەبییەی/sûr ewebîyey: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سووربوونەوە.

سوورەوەبوو/sûrewebû : ن:[ ] سوورەوەکراو.

سوورئەوەکریا/sûr ewekirya: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورەوەکراو.

سوورئەوەکریای/sûr ewekiryay: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورەوەکران.

سوورئەوەکەرڎەی/sûr ewekerđey: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورەوەکردن.

سوورەبا/sûreba: نتـ:[ هـ][ سوور+ ئە+ با] بای سوور.

سوورەبنە/sûrebine: نتـ:[ ڕوو] گیایەکە بەهاری و کووێستانییە، دەکرێتە ناو دۆکوڵیوەوە.  

سوورەبۆز/sûreboz: نتـ:[ ڕەنگ] سوورێکە بە بۆزی بنووێنێت.  

سوورەبی/sûrebî: نتـ:[ ڕوو] جوورە دارەبییەکی سوورە. 

سوورەپەل/sûrepel: نتـ:[ ڕوو] بنپەلک، بۆ تووتن بەکاردەبرێت. 

سوورەپیاز/sûrepel: نتـ:[ ڕوو][ هـ] ژەنگەسوورە، جوورە پیوازێکی سوورە.  

سوورەتا/sûreta: نتـ:[ نخ] جوورە تایێکی بێ لەرز و مووچڕکە، سێ شەو و سێ ڕۆژان دەخایەنێت.   

سوورەتاو/sûretaw: نتـ: سوورەهەتاو، گەرمایی بە تەوژمی خۆر، گەرمای قرچەی نیوەڕۆ لە وەرزی هاویندا.

سوورەترش/sûretirş: نتـ: سوورێکی پڕڕەنگە بە ڕۆنیاس و ڕۆنی دروست دەکرێت.  

سوورەتفی/sûretifî: نتـ:[ ڕوو] تووی سوور، شاتوو، گاتوو.  

سوورەچنار/sûreçinar: نتـ:[ ڕوو][ سوور+ ئە+ چنار] جۆرە چنارێکی زۆربڵند و ئەستوور و جەوهەردار، پەڵک.

سوورەچێو/sûreçêw: نتـ:[ ڕوو] دارێکی سوورباوە بەقەد دار هەنارێک بەرزدەبێتەوە، گەڵاکەی لە گەڵای دارەبی و هەرمێ دەچێت.    

سوورەدار/sûredar: نتـ:[ ڕوو] درەختێکی زۆر بەرز و گەورەی هەمیشە سەوزە لە دار بەڕوو دەچێت، لە جیهاندا کالیفۆرنیا زۆرە.[ ئینگـ : redwood]

سوورەداڵ/sûredaľ: نتـ:[ باڵ][ سوور+ ئە+ داڵ] بڵح : گەورەترین باڵندەی خێزانی داڵاشەکنە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوور ئەوڕوپا و باشووری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ئەفەریقا دەژێت. ئەم داڵە ئێسکی ئاژەڵی مردوو بە دەنووکی هەڵدەگرێت و بەرز دەفڕێت و پاشان بەری دەدات تاکو بکەوێتە سەر بەردی دەشت و شاخ و بشکێت ئەوجار قووتی دەدات. بۆیە بە داڵی ئێسک خۆر دەناسرێت. ئەم داڵە نزیکە لە جۆری داڵی میسی کە لە کوردستان دەژیی.[ ئینگـ : Bearded vulture ].

سوورەدەمار/sûredemar: نتـ:[ توێ] سوور+ ئە+ دەمار] ئورتا، خوێنبەر : ئەو لوولەیەیە کە خوێن ڕادەگوێزێتەوە لە دڵەوە بۆ ئەندامەکانی لەش.[ ئینگـ : arteria , artery ].>< خوێنهێنەر

سوورەڕێواس/sûreřêwas: نتـ:[ ڕوو][ سوورە+ ڕێواس] جوورە ڕیواسێکە، کە لاسکی سوورە. 

سوورەڕێوی/sûreřêwî: نتـ:[ سوور+ ئە+ ڕێوی] جۆرە ڕێوییەکی سوورباوە.{ گیو، ل، 604} 

سوورەساقەتە/sûresaqete: نتـ:[ باڵ][ سوور+ ئە+ ساقەتە] بێچووە باڵندەیێکە هەر گۆشتی سووربێت و هێشتا تووکی لێنەرووابێت.  

سوورەساو/sûresaw: نتـ:[ ڕوو][ هـ][ سوور+ ئە+ ساو( سێو)] سوورەسێو. 

سوورەشامی/sûreşamî: نتـ:[ ڕوو] جۆرە ترێیەکی سوورە گلووی لەسادانی( سەعدانی) گەورەترە.

سوورەقانگ/sûreqanig: نتـ:[ باڵ][ سوور+ ئە+ قانگ] باڵندەیێکی سووروبۆر و ئاوییە وەکوو مراوی وایە. جوورە مراوییەکە، گەرگەلاری، سۆراڤەک. 

سوورەمزە/sûremize: نتـ: [ شو][ سوور+ ئە+ مزە] ژەنگەسوورە، سوورەموزە( کرما)، سیرەمۆزە. 

سوورەهەڕاڵە/sûreheřaľe: نتـ:[ ڕوو][ هـ] گوڵێکی بۆنخۆشە پتر لەنێو چیایاندا دەڕسكێ.  

سوورباو/sûrbaw: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورباو، ئاماڵ سوور، مەیلەوسوور، سوورکەڵە، سوورکار. 

سووربەسوور/sûr: ئانتـ:[ هـ][ ڕەنگ] سووربەسوور : ڕاستەوخۆ، بێ شەرم و بێ سڵ کردنەوە.

سووربۆز/sûrboz: نتـ:[ ڕەنگ][ باد] سووربۆر.[ ئینگـ : red gray]

سووربوون/sûrbûn: کتن:[ ڕەنگ]

1 – سووربییەی( هـ)، سوورهەڵگەڕان، ڕەنگی سوور بەسەرداهاتن.[ ئینگـ : redcolouration ، reddening]

2 – [ مجـ] چەقیین، لەسەررای خۆ، پێداگرتن( لەسەر کارێ). 

سووربوونەوە/sûrbûnewe: کتن:

1 – لەڕۆندا چزان. 

:: سووربينەوەی نان و گۆشت. 

2 – ڕوون بوونەوە، دەرکەوتن، قژلین، ئاشکرابوون. 

3 – سوورهەڵگەڕان، تەریق بوونەوە،  شەرم گرتن و ڕوومەت سووربوونەوە، دەموچاوسووربوون لە شەرما.[ ئینگـ : redden]

سووربییەی/sûr: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سووربوون.

سووربییەیۆ/sûr: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سووربوونەوە.

سوورپیاز/sûr: ن:[ هـ][ ڕەنگ] شەنگەسوورە.

سوورداگەڕان/sûr: کتن: سووربوونەوە. 

سوورکار/sûr: ئانتـ:[ هـ][ ڕەنگ] سوراڤی( باد)، سووربەلەک، سوورکارە، سوورباو، سوورکەڵە، مورشێ ( بۆ هەسپێ).[ ئینگـ : reddish]

سوورکەرڎەی/sûrkerđey: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورکردن.

سوورکەرڎەیۆ/sûrkerđey: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورەوەکردن.

سوورکەلە/sûr: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورکەڵە.

سوورکەوە/sûr: نتـ:[ ڕەنگ] سوورکەوگ.

:: ئەسپی سوورکەوە.

سوورکرن/sûr kirin: کتپ:[ باد][ ڕەنگ] سوورکردن، سوورکەرڎەی( هـ).[ ئینگـ : red colouring]

سوورکردن/sûr kirin: کتپ:

1 – سورکرن( باد)، بە ڕەنگی سوور ڕەنگاندن.   

2 – گەنم لە کاوکۆتەڵ ( جیاکردنەوە و دەرخستن).

سوورکردنەوە/sûr kirin: کتپ:

1 – ئاڵ کردن، لە ڕۆندا چزاندن،

2 – نەرم کردنی کانزا بە تینی گەرمی.

3 – ڕوونکردنەوە، قژیلاندن. 

سوورکراوە/sûr: ئانفا:[ ] سوورەوەکراو، سوورەوەبووگ، سوورەوەکریاو.

سوورلە/sûr: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورلێ.

سوورلێ/sûr: ن:[ هـ][ ڕەنگ] سوورکەڵە

سوور و سپی/sûr û sipî : ن:

1 – دوو ڕەنگی سوور و سپی.  

2 – [ مجـ] ڕەزاسووک.

سووراو و سپیاو/sûraw û sipiyaw: نتـ: دوو دەرمانی سوور وسپین، ژنان ڕووی خۆیانی پێ جوان دەکەن.  

سوورهەڵگەران/sûr : کتپ:[ ]

سوورهەڵگەڕاو/sûr : ن:[ ] سووربۆوە.

سوورێژە/sûr: ن:[ نخ] سوورێجە، سۆرک، سوورێچکە، سوورانچک، سەرەجە، ئەسپە، سووریک، سووریکە، سوهرک، سوێرێژک.   

سووری گەور/sûrî gewir: نتـ:[ ڕەنگ] شەرابی.[ ئینگـ : red brown].  

ئاسکەسوورە/asikesûr: نتـ:[ گیان] سوورە پەزکوڤی( باد).[ ئینگـ : red deer].  

ئاگرەسوور/agiresûre: نتـ:[ ئاگر+ ئه‌+ سوور+ ئه‌]

1 – ماددەیەکە فیشەکە شێتەی لێ دروست دەکرێت، گڕێکی سووری لێ دەبێتەوە.[ ئینگـ : red fire].

2 – [ واز] جۆره‌ یارییه‌که‌ منداڵان ده‌یه‌که‌ن.

ئاڵای سوور/aľay sûr: نتـ:1 – ئاڵای شۆڕش. 2 – ئالایا سور( باد) : نیشانەیەکی مەترسییە لەسەر هێڵی شەمەندەفەر بەکاردەهێندرێت. 3 – شتی تووڕەکەر : شتی شێتگیرکەر.[ ئینگـ : red flag].  

ئاڵەتی سوور/aľetî sûr: نتـ: بیبەری سوور.[ ئینگـ : red pepper].

باڵ سوور/baľ sûr: نتـ:[ باڵ] سوورباڵ : باڵندەیەکی بچووکی دەنگخۆشە.[ ئینگـ : redwing].

باڵندەیی سوور/baľindeyî sûr: نتـ:[ باڵ] جۆرە چۆڵەکەیەکە ڕەنگی سوورە و پەڵەی ڕەشی پێوەیە. .[ ئینگـ : redbrid].

بەرۆک سوور/berok sûr: نتـ:[ باڵ] باڵندەیەکی بچووکی دەنگ خۆشە، گەردنی ڕەشە، سینگ و بەرۆکی سوورە تا ژێر کلکی.[ ئینگـ : redstart ].  

پەڕەکەسوورە/xwarsûr: نتـ:[ ماسی] شاپەڕسوور : جۆرە ماسیییەکە پەڕەکەی ڕەنگی سوورە.[ ئینگـ : redfin].

بەفراسوور/befira sûr: نتـ: ئەو بەفرەیە کە تۆز و خوڵی لەسەر نیشت بێت.[ ئینگـ : red snow].

دوتمیرا سوور/dutmîra sûr: نتـ:[ زیند]  جۆرە پەپوولەیەکە یان پەروانەیەکە کە باڵی سوور و ڕەشە. [ ئینگـ : red admiral]

تەوەنە سوورێ/tewene sûrê: نتـ:[ هـ][ تەوەن+ ئە+ سوور+ ێ] بەردە سوورە. 

تووی سوور/tûy sûr: نتـ:[ ڕوو][ توو+ ی+ سوور] تی سور( باد).[ ئینگـ : red mulberry].

تین سوور/tîn sûr: نتـ:[ ئینگـ : red heat].

چاوسوورە/çaw sûre: نتـ:[ ماسی] جۆرە ماسییەکی چاو سوورە. [ ئینگـ : red eye].  

چرای سوور/čiray sûre: نتـ: جرایەکە لە سێ چراکەی ترافیک وەک سوور، زەرد و سەوز.[ ئینگـ : red light].  

چیچکەک سەرسورە/çîçkek ser sûre: نتـ:[ باڵ] جۆرە چۆلەکەیەکە کە تەوقی سەری ڕەنگی سوورە.[ ئینگـ : red poll].  

خاچی سوور/xačî sûr: نتـ:[ ڕامیا][ خاچ+ ی+ سوور] سوورەخاچ : كۆمەڵەیەكی جیهانییە، لە دوای پەیمانی چنێڤ لە ساڵی 1864 دامەزراوە بۆ یارمەتی دانی برینداران، پەنابەر، بەندی جەنگ، هەیە بۆ دەربازكردنی خەڵك لە كارەساتی سروشتی. وە هەروەها زۆر جۆری خاچی تریش هەیە. وەك سەوز، سپی، شین.. [ ئینگـ : red cross].  

خرۆکەی خوێنی سوور/xirokey xwénî sûr: نتـ:[ توێ] توپکێن سورێن خوینێ( باد)، خانەی خوێنی سوور.[ ئینگـ : red blood cell , red corpuscles].

خوارسوور/xwarsûr: نتـ:[ ڕەنگ] [ ئینگـ : Infrared].

دروستکەری خڕۆکەی سوور/dirustkerî xiřokey sûr: نتـ:[ توێ][ دروستکەری( دروست+ کەر( کردن)+ی)+ خڕۆکە+ ی+ سوور] پێکهێنەری خڕۆکەی سوور.[ ئینگ : erythroblast].

ڕێوییەسوور/řêwîye sûr: نتـ:  [ ئینگـ : redfox].  

سەرسوور/sersûr: ئانتـ: کەژ، چور، پورسور( باد)، پرچ سور. [ ئینگـ : red hairedred headed ].  

سمۆرەسوورە/simoresûre: نتـ:[ گیان][ ئینگـ : red squirrel].  

سنەوبەری سوور/sinewberî sûr: نتـ:[ ڕوو] درەختێکی هەمیشە سەوزە لە توخمی سنەوبەر.[ ئینگـ : red ceder].  

سنگ سوورە/sing sûre: نتـ:[ باڵ] بووکە سوورە : باڵندەیەکی بچووکی سینگ سوورە.[ ئینگـ : red breast].  

سێنتی سوور/sêntî sûr: نتـ:[ ئاب] فلسی سوور.[ ئینگـ : red cent].  

فەرشی سوور/feršî sûr: نتـ: فەرشێکە ڕادەخرێت بۆکاربەدەست یان میوانێکی پایەبەرز.[ ئینگـ : red carpet]. 

قەدسوور/qedsûr: نتـ:[ ڕوو] درەختێکی هەمیشە سەوزە، جۆرێکە لەتوخمی سنەوبەر.، دار و تەختەکەی سوورباوە. [ ئینگـ : red fir].  

قوڕقۆشمی سوور/quřqoşmî sûr: نتـ: ئۆکسیدی قوڕقۆشمی سوور.[ ئینگـ : red lead].

کەڤزاسوور/keviza sûr: نتـ:[ باد] قەوزەی سوور گیایەکی دەریایییە.[ ئینگـ : red aglae].  

کولیلکاسوور/kulîlika sûr: نتـ:[ ڕوو] گوڵەنیسان.[ ئینگـ : red animone]. 

گوڵەباخی سوور/guľebaxî sûr: نتـ:[ ڕەنگ] سورگول( باد).[ ئینگـ : redrose].  

گەرماسوور/germasûr: ئانتـ:[ باد] زۆرگەرم، گڕگرتوو.[ ئینگـ : red hot].  

گڵەسوور/giľesûr: نتـ:[ ئینگـ : red ocher].

گۆشتی سوور/goštî sûr: نتـ: کە بریتییە لە گۆشت گا و مانگا، مەڕ و بزن.[ ئینگـ : red meat].  

لنگ سوور/lingsûr: نتـ:[ باڵ] باڵندەیەکە پێی سوور بێت، وەک کەو.[ ئینگـ : redleg].  

مانگی سوور/mangî sûr: نتـ:[ مانگ+ ی+ سوور ] ڕێکخراوێکە یارمەتی لێقەوماوانی جەنگ و بوومەلەرزە و لافاو و کارەساتی تردەدات.[ ئینگـ : red crescent]

ماسییەسوورە/masîyesûre: نتـ:[ ماسی] سوورەماسی، سوورەماساو( هـ).[ ئینگـ : red snapper].  

وریاکردنەوەی سوور/wiryakirdinewey sûr: نتـ:[ سەز][ وریاکردنەوەی+ سوور] ئاستی ئاگەهی سوور، دوماین ئاگەداری یان بەرزترین پلەی وریاکردنەوەیە لە کاتێک کە لەشکری وەڵاتێک چاوەڕێی هێرشی لەشکری دوژمن بێت . [ ئینگـ : red alert ].

وێنجەی سوور/wênicey sûr: نتـ:[ وێنجە+ ی+ سوور] سێپەڕا سوور( باد) : جۆرە ئاڵفێکە بۆ ئاژەڵ.[ ئینگـ : red clover]. 

هیندی سوور/hîndî sûr: نتـ: هندۆکێ سور.[ ئینگـ : red indian , redskin].  

.

.

____________

سوور ² /sûr: ن: سووێر. 

سووراووک/sûr: ن: قەزوانی سویرکراو و ئیدی. 

.

.

.

.

{

گیو، ل، 603 – 606

وشەنامە، ل، 594 _ 595

سەلاحەدین، ل، 744 – 746

}