لێوان/lêwan: ن:[ کەرەستە] ئاوخۆرە، ئاوخۆری، بادە، بەرداخ _ پەرداخ _ پەرداغ، پينف، تماق، تەقيلە، خوارووفک، گلاس، گۆژنەوە، گيلاس، ليمان، ليوان.
.
.
____________________
لێوان/lêwan: ئانتـ:[ لێو+ ئان]
1 – پڕهەتا ئاستی لێوی پەرداخ یان جام.
2 – سەرژێر.
لێوانلێو/lêwanlêw: نتـ:[ لێوان+ لێو] تژی، پڕاوپڕ، لیپاولیپ.
:: حکومەتێک لێوانلێو لە حزبایەتی.
{
وهک تاڤگه باڵام گرتووه لێوانلێوم له عهشقی تۆ
شنە ئەکا خەیاڵی من وەک بەهار پڕبوو لە چرۆ
}{ }
لێوانلێو بییەی/lêwanlêw bîyey: کتن:[ هـ] لێوانلێو بوون.{ وشەنامە، ل، 869}
لێوانلێو کریای/lêwanlêw kiryay: کتپ:[ هـ] لێوانلێو کران.
لێوانلێو کەرڎەی/lêwanlêw kerđey: کتپ:[ هـ] لێوانلێو کردن.
لێوانلێوی/lêwanlêwî: نچ:[ هـ] پڕاوپڕی، لیپاولیپی.
.
.
.
.