ورچ ¹ /wirç: ن:[ئاژ][ ئاڤێستایی : aCra: ئەرشە] حەش _حەشه _ حش، حورچ، خرس( ل)، هەرس، هەش( کباک، زا)، هرچ _ هرس، هرز، هورچ، هیرچ( کباک) : گیانلەبەرێکی گواندارە کێوییە، لە دارستان و کێوەکان دەژێت. کە لەکیشوەرەکانی ئاسیا، ئەورووپا و ئەمریکا دەژین. ورچەکان بەشێوەی زانستی بنەماڵەی Ursidae پێکدێنن. لە 8 جۆری سەرەکیی ورچ پۆلێن دەکرێن لەجیھاندا. تەمەنی وورچ دەگاتە 50 ساڵێک. 

:: كوشتنی دوو ورچ بەدەستی راوچییەکانی دیواندەرە.

[دەنگ]

:: بڵمەی ورچ.

ورچباز/wirçbaz: ن: کەسێک کە گەمە بەورچ بکات.

ورچبازی/wirçbazî: نچ: ئەوەی پەیوەندی بەورچبازییەوە هەبێت.

ورچ هەڵپەڕاندن/wirç heľpeřandin: کتپ: هەڵپەڕاندنی ورچ.

بەچکەورچ/beçke wirç: نتـ:[بەچکە+ ورچ] بيوەڵەورچ، کۆڵەورچ، کوودەڵەورچ، ورچەکۆڵە.

                               جۆرەکانی ورچ لەجیهاندا                                   

.ورچی ئاسیایی/wirçî asyayî: نتـ:[ئاژ] Hirçê Asyayî reş 1 – ورچی تیبتی، هیرچی هیمەلایا : وڕچێکی ڕەشە، بەزۆری لە جەنگەڵە تەڕەکاندا دەژێت. نێڕەکەی کێشی لە نێوان 50 – 115 کیلۆگرام دەبێت و مێیەکەی لە نێوان 65 – 90 کیلۆگرام دەبێت. گیاندارێکی گۆشتخۆرە و هەروەها مێروولە، کرم، مێشەنگ، هەنگوین، میوە، گوێز، گیا و ئاڵوو. مەلەوانی باشە،بێجگە لە مرۆڤ دوژمنی پلنگ و گورگە. [ئینگـ: Ursus thibetanus ].[ئینگـ: Selenarctos thibetanus].

ورچی ئەمریکایی/wirçî emrîkayî: نتـ:[ئاژ] Hirçê Amerîkayî reş ورچی ئەمریکی پێشی دەگووترێت باریبال : Baribal. بە زۆری لە باکووری کەنەدا و ڕۆژئاوای ئالاسکا دەژێت. کێشی مامناوەندی نزیکەی 150 ( 70 – 290)کیلۆگرام دەبێت و بڵندێکەی نزیکەی 160( 130 – 180) سانتیمەتر دەبێت. زۆربەیان ڕەنگێ ڕەشە یان قاوەییەکی دارچینییە. بەدەگمەنیش سپی ڕەنگ لە نیوان دەبێت. ئێسکی ئەم ڕەگەزە باریکە، هەر لەبەر ئەوەش بە ئاسانی بەسەر دارەکان هەڵدەچیت، ئەگەرچی کێشی لە 150 کیلۆ زیاتریشە.[ئینگـ: Ursus americanus].

ورچی بەفرینی پۆلار/wirçî befirînî polar: نتـ:[ ئاژ] Hirçê berfînan polar ورچێکی سپی زەردباوە، درێژییەکەی  دەگاتە 2,8 مەتر و کێشی دەگاتە 500 کیلۆگرام. ئەم ورچە لە سەر گۆلکەی دەریا و ماسی و کەروێشکی پۆلاری و چەقەڵی پۆلاری و سەگی ئاوی دەژێت.[ئینگـ: Ursus maritimus].

ورچی پاندە/wirçî pande: نتـ:[ئاژ] Hirçê Panda yê Girs جۆرە ورچێکە لە ووڵاتی چین دەژێت و چوار جۆری دیکەی قڕانی تێکەوتووە لە مێژوودا. جیاوازی ئەم ورچە گیاخۆرە بەتایبەت قەدی داری حەیزەران.[ئینگـ: Ailuropoda melanoleuca].

ورچی تەمبەل/wirçî temel: نتـ:[ئاژ] ورچی تڕالی.  Hirçê tembelî yan tirralî ورچێکە لە باکووری هیند و نێپال و بەنگەلادش و سیرلانکا دەژێت. کێشەکەی لە نێوان 55 – 145 کیلۆگرام دەبێت و بەرزێکەی لە نێوان 61 – 90 سانتیمەتر دەبێت. 35 – 40 دەتوانێت بژێت.[ئینگـ: Melursus ursinus].

ورچی چاوێلکەدار/wirçî çawêlikedar: نتـ:[ئاژ] Hirçê xwedî berçavk ورچێکە لە کێشوەری ئەمریکای باشور دەژێت، کێشی نێرەکەی لە نێوان 100 – 200 کئلۆگرام دەبێت و کێشی مێینەی لە نێوان 35 – 81 کیلۆگرام دەبێت.[ئینگـ: Tremarctos ornatus].

ورچی قاوەیی/wirçî qaweyî: نتـ:[ئاژ] Hirçê qehweyî ورچێکە لە کێشوەری ئەوروپا و ئاسیادا دەژێت، یەکێک لەو ووڵاتانە، کوردستانە. ئەم ڕەگەزە بە 13 ژێرڕەگەز یان خێزان پۆڵین دەکرێت.[ئینگـ: Ursus arctos].

ورچی ڕۆژێ/wirçî řojê: نتـ:[ئاژ] Hirçê rojê ئەم جۆرە ورچە بە بچووکترین جۆری ورچ دێتەژماردن، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەژێت.[ئینگـ: Ursus malayanus].

.

.

_________________________

ورچ ² /wirç: ن:[فەل] حەوتەوانە : ناوی دووکۆمەڵە ئەستێرەی ئاسمانە.

ورچی بچووک/wirçî biçûk: ن:[فەل] حەوتەوانەی بچووک : هرچێ بچووک، تەرمێ نووحێ.[ئینگـ: Ursa Minor]

ورچی گەورە/wirçî gewre: ن:[فەل] حەوتەوانەی گەوره.[ئینگـ: ursa major

.

.

_____________________________

ورچ ³ /wirç: ن: بووکەلەی ورچ : کە لەکوتال دروست دەکرێت لە شێوەی ورچ.

.

.

.

.