کارەکەر/kareker: نتـ:[ کار( کردن)+ ئە+ کەر( کردن)]  تایەن _ دایەن، تەيان,  جيری، سەرمەفرەشی، کەنیز _ کەنیزەك، کەنیش، کڵفەت، کڵفەتی ماڵ، کوڵفەت، کێرکار _ کێرکەر، ماهوو. : خزمەتکاری ژن لەماڵدا.

بەرماڵی _ دەرماڵی.

{

نۆکەر و پێش خزمەت و کارەکەر و دایانەکەت

کەوتە ڕۆژی خۆی بزانە دوژمنی خوێنینتە

}{ قانع}

کارەکەرڕاگرتن/kareker řagirtin: کتپ: خزمەتکار ڕاگرتن.

کارەکەری/kareker: نچ: ئەوەی پەیوەندی بە کارەکەرەوە هەبێت.

کارەکەری کردن/kareker: کتن:[ کارەکەری+ کردن] خزمەتکاری کردن.  

.

.

.

.