گەنج/genc: ئان: تۆلاز، جاهێل _ جایەڵ _ جحێڵ، جۆڤۆن( هـ)، جووانكە، خۆرت، خوێنگەرم، سیپە، لاو _ لاوكۆ، هەرزەکار : كەسێكە تەمەنی لە نێوانی منداڵی و جاحێڵی دابێت. [ ئینگـ : Juvenile].

گەنجانە/gencane: ئانتـ:[ گەنج+ ئانە] جحێڵانە، لاوانە، هەرزەکارانە.

گەنجایەتی/gencayetî: نچ:[ گەنج+ ئایەتی] گەنجێتی، جحێڵانی _ جحێڵایەتی، تۆلازی، لاڤانی، لاوانی، لاوێنی، لاوێتی.

گەنجی/gencî: نچ: جحێڵی، خۆرتی، لاوی، شاخینی، جۆڤۆنی( هـ).

سەرپێچکارانی گەنج/serpêçkaranî genc: نتـ: [ ئینگـ : Young offenders]

.

.

________________

گەنج/genc: ن:[ ئاب][ لە زمانی عەرەبی کراوە بە ( کنز)] خەزانە _ خەزنە _ خەزینە _ غەزێنە، سامانگە.  

گەنجدار/gencdar: ئانتـ:[ گەنج+ دار] گەنجینەوان، گەنجوور، گەنجینەدار.

گەنجینە/gencîne: نتـ:[ گەنج+ ئینە] خەزینە، شانشینی، خەلووەتی : ژوورێکی بچووکە لە نێو یەكی گەورەدا.

گەنجینەدان/gencînedan: کتپ:[ گەنجینە+ دان] گەنجینەدار.

گەنجینەوان/gencînewan: نتـ:[ گەنجینە+ وان] بەرپرسی ئابووری، بەرپرسی پارەدان و پارەوەرگرتن لە بەرێوبەرایەتی و دەزگا و کۆمپانیایەک.  

گەنجوور/gencûr: ئانتـ:[ گەنج+ وور( پاشگرێکە لە زمانی کوردی بۆ خاوەن بەکاردەهێندرێت)] خەزنەدار _ خەزێنەدار _ گەنجینەوان.

.

.

___________

گەنج/genc: ن:[ مجـ] مەبەست ڕووی جوانی ئافرەت کە وەک گەنجینە بەنرخە یان باوە.

{

سالم کەسێ بەسالم ناگاتە ڕوویی دولبەر

جەمعن بە دەوری گەنجا هەر سوو سیا‌‌هـ ماران

}{ سالم، شاعیران، ل، 780}

گەنج و ئەژدیها/genc û ejdîha: ن:[ مجـ] واتە خەزنە و ئەژدەها. بەڵام مەبەست شتێکە کە دەستبردن بۆی یان بەدەستهێنانی سەخت و ترسانک بێت.

{

حەڵقە حەڵقە زوڵفی سەر قوببەی هەیاسەی کەوتووە

مەحرەمی سیڕە بەڵێ گەنجووری گەنجی ئەژدەها  

}{ نالی. }  

گەنجی حوسن/gencî ĥusin: ئانتـ:[ مجـ] مەبەست ڕووی جوان و دڵڕفێنی یارە.

{

ئەژدەها زوڵفی لەدەوری گەنجی حوسنی حاریسە

حەڵقە حەڵقە چین بەچین سەر تا بە خواردی گرتووە

}{ نالی، شاعیران، ل، 781}.

گەنجی عاشقی/gencî ãašiqî: نتـ:[ مجـ] بەهای دڵداری، کە لای دڵدار لە هەموو تشتێک بەنرخترە. مەبەست لە سامان و گەنجینەی دڵدارییە.

{

تاکی کونجی فەقر و گەنجی عاشقیت بۆ دەست بدا

قەت تەماعی عیلمی جەبر و کیمیا و ئێکسیر مەکە  

}{ کوردی، شاعیران، ل، 782} 

 

.

.

_________________

گەنج/genc: ن: قەفی قامیشی.

.

.

.

.