گەڵاڵە/geľaľe: ن: گرێ، تانوڵۆ : نەخشەی ڕووداوەکانی چیڕۆک یان ڕۆمان لە زڕناو( نووسەر).[ ئینگـ : Pseudonym].

.

.

_____________

گەڵاڵە/geľaľe: ن:

1 – ئامادە، گڵاڵە : نێزدیكی دروستبوون.

2 – [ ئای تی] پلان، نەخشە، وێنەی پیشاندەر.

:: نەتەوەێک بەناوی کورد خەریکە گەڵاڵە دەبێت.

گەڵاڵەبەند/geľaľebend: ن:

گەڵاڵەبەندیی ناوەڕۆک/geľaľebendî naweřok: نتـ:[ پیشە][ ئینگـ: content layout]

گەڵاڵەداڕشتن/dařiştingeľaľe: كتپ: ڕێدانان، نەخسەكێشان.

گەڵاڵەكردن/kirdingeľaľe: كتپ: ئامادەكردن، تەواوكردن. [ ئینگـ: formulate] { گیوی، ل، 809}.

گەڵاڵەی سەرەتایی/geľaľey seretayî: نتـ: [ ئینگـ: Draft].

.

.

_____________

گەڵاڵە/Geľaľe: ن:[ کوردستان] شارۆچکەیەکە، دەکەوێتە سنووری باڵەکایەتی، سەر بە قەزای چۆمانە، بە نزیکەیی 3 کلیۆمەتر لە چۆمانەوە دوورە و، زیاتر لە 100 ماڵی تێدا نیشتەجێیە، گەڵاڵە لە ساڵی 1890 بووەتە ناحیە، ئەم ناحیەیە سەرەتا ناوی( باڵەک) بووە، بەڵام لە ساڵی 1970 ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ گەڵاڵە، ڕووبەری ئەم ناحیەیە بریتییە لە 446,6 کم دووجا، کە بەم شێوەیە دابەشبووە ( دەشت: 15٪، گرد: 10٪، چیا: 25٪).

:: گەڵاڵە پایتەختی شۆڕشی ئەیلوول بوو .

.

.

.

.