گرێ/girê: ن:

1 – [ ڕیز] گری( باد).

2 – [ دەنگ] زبری دەنگ، دەنگی پۆڕ ( کباش).

گرێی ناوی/girêy nawî: نتـ:[ ڕیز] خوێندکاران دەبێت لە وشەی سادە تێپەڕن وە دەست بکەن بە بەکارهێنانی گرێی درێژ و درێژتر.[ ئینگـ : Noun Phrases]

:: کوڕێکی باڵابەرزی لاوازی پرچ ڕەشی درێژ.

گرێی ئاوەڵناوی/girêy aweľnawî: نتـ:[ زمان]

گرێی ئاوەڵفرمانی/girêy aweľfirmanî: نتـ:[ زمان]

گرێی دەروونی/girêy derûnî: ن:[ زمان]

.

.

___________

گرێ/girê: ن:

1 – ئەگەر، پەتەر، تەگەر _ تەگەرە، خەربۆک، سوو، قەرقەف، قۆپک، قۆرت، کۆسپ.

2 – بەند، خەربۆک( کباک)، گرە : گرێی دەزوو و داو. گری( باد)، گرەش( کباش) : جۆرە پێچێکە دەکەوێتە بەن و دەزوو شتی ترەوە بە ڕەنگێک کە دەبێت بە نینۆک بکرێتەوە.

گرێ بەرانە/girê berane: نتـ:[ گرێ+ بەران+ ئە] جۆرە گرێ یەکە لە ملی ئاژەڵ توند نابێت و بەهاسانی دەکرێتەوە.

گرێبەست/girê best: نتـ:[ گرێ+ بەست( بەستن)]

1 –  بەلێندەری( کباک) _ بەڵیندەری( کناو)، قەبالە، ڕێکەوتن، قۆنتەرات.

2 – مارەبڕین، مارەکردن.

3 – گرژکردنی ماسوولکە( دەموچاو)، چڕچ و لۆچ بوون.[ ئینگـ : Contract]. 

4 – کیسە و پوولی پێشوو.

:: بۆ ماوەی ساڵیک گرێبەست دەگەڵ 120 ماموەستا نۆێدەکرێتەوە.

گرێبەستن/girê bestin: کتپ:[ گرێ+ بەستن]

گرێبەند/girêbend: نتـ:[ گرێ+ بەند] ڕاپۆرت.

گرێبڕین/girêbiřîn: کتپ:[ لا : Ganglionectomy]. 

گرێ پووچکە/girê pûçike: نتـ:[ گرێ+ پووچکە] گرێیەکە بەدژواری دەکرێتەوە.

گرێ بوونەوە/girê bûnewe: کتن:[ گرێ+ بوونەوە] گرێ کرانەوە، کەوتنەخوار.

گرێ جوانە/girê cwane: نتـ:[ گرێ+ جوانە] جۆرە گرێیەکە بە دژواری دەکرێتەوە.

گرێچن/girêçin: نفا:[ گرێ+ چن( چنین)]

1 – جۆرێک لە تەنین بە گرێ گرێ بۆ سووخمە یان سیخمە، کڵاو.

2 – بەستنی پشتێند لە ناوەڕاستی بەگرێ دەوەستێت.  

گرێ خواردوو/girê xwardû: ئانفا:[ گرێ+ خواردوو ( خواردن)] دژوار.

گرێ خورادن/girê xwardin: کتپ:[ گرێ+ خورادن] دژواربوون.   

گرێدار/girêdar: ئانتـ:[ گرێ+ دار] هەر تشتێک بەندی هەێت.  

گرێدان/girêdan: کتپ:[ گرێ+ دان]

1 – بەستان _ بەستن، شەتەک دان : بەیەک گەیاندنی دووشت. ئوفت کردن، بەستن بە گرێ، قایم کردنی شت بە گرێ تێ هەڵدانی.

2 – توندلێکبەستن.

3 – پێک ئینان _ پێک هێنان، لە شوێنێک کۆبوونەوە.

:: ئالیێن هەڤڕک چند جڤێنەک گرێدان.

4 – پیاوبەستنەوە.

گرێ دانک/girê danik: نتـ:[ گرێ+ دانک] پەڤ گریک.

1 – پەیمان : شەرتی پەیمان بەستن.

2 – شوێنەواری مێژوویی بەجێ هێشتن.

گرێدراو/girê diraw: ئانفا:[ گرێ+ دراو( دران)] خەربۆکی( کباک)

1 – بەندکراوی دەزوو.

2 – دەرگای داخراو.

گرێڤووتک/girêvûtik: نتـ:[ کباک] گرێ پووچکە.  

گرێک/girêk: ن:[ کباک] گرێ.   

گرێکردنەوە/girê kirdinewe: کتپ:[ گرێ+ کردنەوە] ژهەڤکردن دەر: شیکردنەوەی گرێ.  

گرێکۆتک/girê kwêre: نتـ:[ گرێ+ کۆتک] گرێکوێرە. 

گرێکوێرە/girê kwêre: نتـ:[ گرێ+ کوێرە]

1 – گرێ کۆرە : گرێیەکە کە زۆر بە گران بکرێتەوە.

2 – گرێ پووچکە : گرێڤتۆک، گرفنجک.

3 – کاری ئاڵۆز.

:: عەلی ئاغا …. گرێ کوێرەیەکەم هەیە بە دەستی تۆ دەکرێتەوە….{ حەمەدۆک، ل، 305}.  

گرێ کوێرەی ریش/girê kwêrey řîş: نتـ:[ گرێ+ کوێر+ ئەی+ ریش] گرفنجک.  

گرێ گرێ /girěgirě: ئانتـ: قەفقەف.

گرێلە/girêle: نتـ: گرێی بچووکی دوای دەزوو بۆ دورمان. 

:: تەڕ بە تەڕی سەر بە گرێلە.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 694}. 

گرێ لێ دران/girê lêdiran: کتپ:[ گرێ+ لێ+ دران]  

گرێ نەدراو/girê nediraw: ئانتـ: ڕاست، ئازاد، سەربەست.

گرێ نەدراوی/girê nedirawî: نچ: ئازادی، سەربەستی.  

گرێ نەدان/girê nedan: کتپ:[ گرێ+ نە+ دان]  

گرێ نییر/girê nîyir: نتـ: گرێ و خڕی نیرییە، کە لە نێوەڕاستی تیرەکە دایە.

لێ گرێدان/lê girêdan: کتپ:[ لێ+ گرێ+ دان] بەستن.

گرێی قوڵفە/girêy qufiľe: نتـ:[ گرێ+ ی+ قوڵفە] گرێی پەت و دەزوو.   

.

.

__________

گرێ/girê: ن:[ توێ] گری( کباک). [ لا : Ganglia , Ganglion]. [ لا : nodus , node]

1 – قۆرتی ئەندام وەک : گەی قامک، بەندی تبلێ.  

:: گرێ لە مەمكدا یان لە بنباڵدا، یەكێکە لە نیشانەکانی شیرپەنجەی مەمک.

2 – گرێی دەروونی.[ ئینگـ : complex ]

:: گریا دلێ خوە ڤەکە.

گرێیاوی/girêyawî: ئانتـ:[ توێ] گرێ گرێ.[ لا : nodal]{ پەزیشکی، ل، 224}.  

گرێیەکی بچووک/girêyekî biçûk: ئانتـ:[ توێ] .[ لا : nodule , Nodulus]{ پەزیشکی، ل، 224}.  

گرێی ئه‌خته‌كردنی/girêy exitekirdinî: نتـ: خەساندنی.[ ئینگـ : Castration complex ]

گرێی ئۆدیپ/girêy odib: نتـ: [ ئینگـ : Odipus complex]  

گرێی ئێلێكرا/girêy odib: نتـ: [ ئینگـ : Electra complex 

گرێی پێست/girêy pêst: نتـ:[ ئاژ][ نخ] نەخۆشی دانکەی لە مانگادا : نەخۆشییەکی ڤایرۆسی وەبایی تیژە بە شێوەیەکی سەرەکی تووشی مانگا دێت لە هەموو تەمەنێکدا، بۆ یەکەمجار لە بەهاری ساڵی 2014 لە هەرێمی کوردستان دەرکەوتووە. هەندێ جار کوشندەیە، ئەم نەخۆشیییە دەناسرێتەوە بەدروستبوونی گرێ لە سەر پێستی مانگاکەدا کە هەموو لەشی دادەپۆشێت وەک قاچ، قوڵ، لمۆز، مل و ژێر چەناکە و …هتد. لە ڕووی ئابوورییەوە زیانێکی زۆر دەبەخشێت بە سامانی ئاژەڵ، یەک : مانگاکە دەچروسێتەوە، دوو : پێستەکەی گرێی تێدەکەێت و کەڵکی نامێنێت. سێ : لە شێر دەکەوێت. سەرەتا لە ساڵی 1970 دا لە باشور و ڕۆژهەلاتی کێشوەی ئەفەریکا سەری هەڵدا، پاشان بە ناوچەکەدا بڵاودەبێتەوە تا لە وڵاتی تورکیا لە ساڵی 2013 دەرکەوتووە. یەکێک لە سیفەتەکانی ئەم نەخۆشییە ئەوەیە کە بۆ ماوەی چەند سالێک نامێنێت و دواتر سەرهەڵ دەداتەوە، ئەویش بەهۆی دروست بونی کەش و هەوای لەبار. { د. ناجح گوڵپی }.[ ئینگـ : (lumpy skin disease ( LSD ]

گرێ پشت/girê pişt: نتـ: Back bone

گرێ پووچکە/girê pûçike: نتـ: گرێ کوێرە، گرێ کۆرە.

گرێچک/girêçik: ن:[ باد][ توێ] بەندی قامک : گرێی پەنجە.  

گرێ چوو/girê çû: نتـ: گریچک.

گرێ خوێن/girê xiwên: نتـ: پەڵەخوێن، خوێن مەیین، لوو.[ ئینگـ : Blood clot].  

گرێ دەروونی/girê derûnî: نتـ:[ گرێ+ دەروونی]

گرێ دراو/girê diraw: نتـ: خەربۆکی.

گرێی سەرقامک/girêy serqamik: نتـ: بەنگەی ناخوون.

گرێ سپی/girê sipî: نتـ:[ جێۆ] شارۆچکەی گرێ سپی.

:: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان، پاڵاوگه‌ نه‌وتییه‌كانی‌ شارۆچكه‌ی‌ گرێ‌ سپییان كرده‌ ئامانج.

گرێی شاخ/girêy şax: نتـ: بەنگەی شاخ.   

گرێ قوڵفە/girêqufiľe: نتـ: گرێ بەقوڵفە.

گرێی قووڕگ/girêy qûrig: نتـ:[ توێ] 

گرێ کوێرە/girê kwêre: نتـ:[ گرێ+ کوێرە]

گرێنچک/girênçik: ن:[ توێ] گە، گرێی قامکان

.

.

____________

گرێ/girê: ن:

گرێ مۆزا/girê Moza: ن:[ مێژ] جێگایەکی شوێنەوارییە، دەکەوێتە نێوان شاری قامیشلۆ و عاموودا دا.[ گرێ مۆزا]

.

.

__________

گرێ/girê: ن:[ ئەند] یەکەیەکی پێوانەیی یە : باژێک لە شازدە باژێ پێوان یان قۆرتی گەز کە شانزەیەکە.  

.

.

__________

گرێ/girê: ن:[ ڕوو]

1 – بەندی قامیش و دار و گیا.

2 – قۆرتێکە لە قەد دار دا.

:: ئەم دارە گرێ گرێ یە.  

گرێدار/girêdar: ئانتـ:[ گرێ+ دار] پێچ و ڕەقایی لە مێشکی دار دا.

گرێی گیا/girêy giya: نتـ: [ ئینگـ : Node ]

.

.

___________

گرێ/girê: ئان:

1 – بەرنبەر بە لووس.

2 – زبر لە دەست لێدان.

3 – ددان دیاری بوون.

گرێگرێ/girêgirê: ئانتـ: قەفقەف.

گرێ یاوی/girê yawî: ئانتـ: شتی گرێ گرێ.   

.

.

.

.