مێكووک ¹ /mêkûk: ن:[ ڕوو] بەلەک، بەلەکەشیرینە، بەلیک، سووس: sûs( کباک، ع)، شیرین بیان، مەکیک، مەیان: meya( کباک)، مێمووک: گیایەکی دەشتەکییە گوڵی شین دەگرێت، تا مەترێک بڵنددەبێت، تەمەندرێژە، ڕەگ وڕیشەی ئەم گیایە بۆخۆشکردنی چێژی دەرمان و داڕوو کەڵکی لێدەردەگیڕێت. ماددەیەک لە ڕەگی دار بەلەک دەردەهێندرێت، شیرینترە لە شەکەری ئاسایی، بۆن وبەرامەکی دەخرێتە بەرهەمی ڤەخوارنەوە وەک: بییرە، یان بەرهەمە ئەلکهوولییەکان و هەروەها دەخرێتە کۆکەکۆلا و بیبسی کۆلاوە. ڕەگەوشککراوەکەی بەشیوەی ئاسایی یان پەرەپێدان بۆ مەبەستی پزیشکی یان شیرینەمەنی بەکاردە‌یندرێت، نێركە كەشی دەخورێت.{ حامید دروودی}

 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
kingdom  division class order family     genus speies 
فەرمانڕەوایی هۆبە پۆل پلە خێزان چەشن جۆر 
plantae magnoliophyta magnoliopsida fabales

fabaceae

glycyrrhiza glycyrrhiza glabra
جیهانی ڕووەک کاسە تۆودارەکان  کاسە گوڵدارەکان      مێكووک

{

مێکووک، ڕەکێشە، ئەسپەناغ
ئاڵقەتیز و گێلم بەرباغ

}{ هەژار}

.

.

_________________

مێكووک ² /mêkûk: ن:[ کەرەستە] مەکۆی جۆڵایی.{ خاڵ، ل، 462}.  

.

.

.

.