– گە/ge – : پاشگرێکە لەزمانی کوردییدا دەلکێت بەدوای وشەی ئاسایی و ڕەگی چاوگ، واتای وشەکە نوێکە دەبەستێت بەواتای شوێن و جێگەوە.

  ئاش ( ئاسیاو) + گە  ئاشگە
  جێ  ( جهـ ) + گە  جێگە
 دەر  + گە   دەرگە
  ڕوو  + گە   ڕووگە
 ڕووان + گە   ڕووانگە  ڕووانگە ئەو شوێنەیە راوچی لێیەوە سەیری شوێنی راوەكەی دەكات.
  شەڕ + گە  شەڕگە
 کار  + گە  کارگە
 كان + گە  كانگە
 كێڵ( کێڵان) + گە  كێڵگە

لە زمانی ئاخاوتنی نوێ دا بۆ( index: مرصد) بەكارهاتووە و زۆر شیاوە.

پاشگری( گە ) ناچێتە سەر چاوگ.

ئەمە كێشەیەكی گەورەی نووسینی كوردییە كە نەشارەزایان دەیان زاراوەیان داناوە. 

  چاوگە و پاشگری ( گە)ی چووەتەسەر
  هەڵە       ڕاست
 نووسینگە   نووسین( نووس) + گە  نووسگە
 خواردنگە   خواردن( خوارد) + گە  خواردگە
 خوێندنگە  خوێندن( خوێند) + گە  خوێندگە

دەبێت ئەمانە بێنە راستكردنەوە. زمان لەسەر رەگی راستەقینەی خۆیدا گەشەنەكات مردنی بۆ دێتە نووسین لە چارەدا. وەک دەبینین مرۆڤ بەئاسانی فێری زمانێک یان چەند زمانێک دەبێت، لەبەرئەوەی زمان وەک بیرکاری( ماتماتیک) بنكە و سیستەمی هەیە. نەمانی سیستەم لە زماندا نەمانی بنەوای زمانەكەیە.

.

.

.

.

{ به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب }