پارتیکل/partîkil: ن: [ ڕێز][ لا : particula] پارچۆکە : پارچەیەکی زۆر بچووك لە شتێك. [ فار : قید][ ئینگـ : partikel].

{ تێبـ : ڕه‌گی وشەکە لە وشەی لاتینی pars، پارس بە واتای پارچە ھاتووە. پارتیکل بەشێکە لە سیستەمی بەرفراوانی وردە وشە لە زماندا. پارتیکل خۆی بریتیە لە وشە، یان بڕگەی زۆر بچوکی زمان، کە بە شێوەی ( پیتی کەشیرەیی و پەیوەستەیی) یان (ئامرازی پەیوەندی) دەردەکەون}.

.

پارتیکل ڤێرب/partîkil vêrb: نتـ: کرداری پارتیکلی. [ ئینگـ : partikelverb].

{ تێبـ : تەنانەت ھەندێک جاری وا ھەیە کە وەکو ئاوەڵکرداریش، بە کرداره‌وه‌ دەلکێن. ھەندێک جار پارتیکلی کردار و ئامرازی پەیوەندی، وەکو یەکن و تا ھەمان ئەرکیش دەبینن. واتا لە ڕووی ڕێزمانیەوە ھیچ جیاوازیەکیان لە نێواندا داناندرێت.

:: بزر+ بە    : بزربە

:: دا+ بگرە : دابگرە

:: ڕا+ بگرە : ڕابگرە

::

.

.

______________________

پارتیکل/partîkil: ن:[ فیز]

1 – ئێلێکترۆن/electron : یەکەم پارتیکڵ کە دۆزراوەتەوە لە نێو ئەتۆم دا، ئەویش لە ساڵی 1898 دا . (ئێرنست رازارفۆرد _ Ernest Rutherford ) (ناوکی _ nucleu ) ئەتۆمی دۆزیەوە کە زۆر چر بوو، وە هەروەها ئەوەشی دۆزیەوە کە لە نێو ناوکی ئەتۆم دا پارتیکڵێکی بچوکتر هەیە کە ناوی لێنا( پرۆتۆن _ proton ).

2 – نیوترۆن/neutron : پارتیکڵێکی دیکەیە لەنێو ناووكدا. ( جەیمس جادویک _ James Chadwick ) لە 1932 دا بەدی کرد.

3 – وە لەساڵی 1963 دا زانای فیزیاوی ئەمەریکی ( موری جیلمان _ Murray Gell-Mann ) لە تیۆریەکیدا دەری خست کە هەر پرۆتۆن و نیوترۆنێک لە سێ پارتیکڵۆجکەی بوکتر پێک هاتوە ناوی لێ نان ( کوارک _ quark)ەکان .

4 – کوارگەکان نیوترۆن و پرۆتۆنەکانیان پەێک هێناوە کە لەنێو ناوکی ئاتۆم دان .

هەر نیوترۆن و پرۆتۆنێک لە 3 کوارک ی چیاواز پێک هاتون کە ئەم دوو جۆرەی کوارگن (کوارگی سەرو یا باڵا _ up quark) وە ( کوارگی خواروو یا نزم _ down quark ) کوارگەکان ئیلیکتریکاڵ جارجیان هەیە .

هەموو ئەپ _ کوارکێک جارجێکی هەیە بەم رادەیە +2/3
هەموو داون _ کوارکێکیش جارجێکی هەیە بەم برایە -1/3

بە کۆکردنەوەی سەرجەمی جارجی هەر 3 کوارگ کە نیوکلۆنەکانیان لێ پێک هاتوە بری جارجی ناوکەکە دەدۆزینەوە ، بەم شێوەیەی خوارەوە :

پرۆتۆن 2 ئەپ _ کوارکی هەیە بەم جارجانە ( +2/3) ( +2/3) لەگەڵ دۆون _ کوارگێک دا بەم برە جارجە ( -1/3) کە کۆکراوەی هەمویان = +1 کەواتە جارجی هەر پرۆتۆنێک دەکاتە ( + )

نیوترۆن 1 ئەپ _ کوارکی هەیە بەم جارجە ( +2/3) لەگەڵ 2 داون _ کوارک بەم برە جارجە ( -1/3) کە سەرجەمی هەمویان = 0 دەکات و نیوترن بێ چارجە

(کوارک _ quark ) چیە ؟

دانا مەلەکی}

.

ئەلفا پارتیکل/partîkil: ن: [ فیز]

نانۆ پارتیکل/partîkil: ن:[ فیز]

هاوێنەیەکی زیرەك بۆ چاوی مرۆڤ پەرەی پێدراوە کە هەڵدەستێت بە دیاریکردنی ڕێژەی شەکری ناوخوێن بۆ ناسینەوەی پێشوەختی نەخۆشی شەکرە.

هەروەها کاردەکات بۆ دروستکردنی تەنی بچووکی ناسراو بە “نانۆ پارتیکڵ” کە بەناو لەشی مرۆڤدا دەگەڕێت و خانە شێرپەنجەییەکان دەدۆزێتەوە.
هاوکات توێژینەوەی جینەکان بۆ دروستکردنی دەوڵەمەندترین وێنەی جیناتی لەشی مرۆڤ. { لایف ساینسز}

.

.