پارێز/parêz: ن:[ پەهلەوی: پەهرێز] بەهرێز ، پیەرز( كهـ)، پێرز( ل).
:: فیساركەس لە پارێزی مەڕەكێوی یەكەدایە.
2 – نەخواردنی نەخۆشی هی خواردەمەنی یەک كە بۆی باش نەبێت.[ ئینگـ: diet, dietary]
3 – [ زا] بێستانی ترۆزیی و ئاروو و كالەک و شووتی و شەمامە.
4 – خۆپاراستن.
5 – هێرش لە ناكاو.
6 – بۆسە، كەمین.
پارێزەر/parêzer: ن: بەرقەدێر( کباک).
1 – ئەو كەسەی لە دادگادا لەسەردەكاتەوە و پارێزگاربت دەكات.
2 – ماددەیەكی كیمایی یە دەكرێتە خواردەمەنی قوتوو وە بۆ ئەوەی كە بۆگەنی نەكات.
3 – دڵمردوو، هەرێس، تاییم، چلەكێش( زاهید).
پارێزبردن/parêz birdin: كتن:[ پارێز+ بردن] هێرش بردن، لە ناكاو بە هێواش بۆچوون.
پارێزچوون/parêzçûn: كتن:[ پارێز+ چوون] چوونەكەمین، خۆمەڵاس كردن لە ناو رەبەتدا.
پارێزدار/parêzdar: ئانتـ:[ پارێز+ دار] ئاگادار، لایەنگر، داژدار و بەراوان.
پارێزدان/parêzdan: كتن: هاتنەبەر گوللە هاوێژی دوژمن.
پارێزراو/parêzraw: ئانفا:[ پارێز+ راو( )] سەرداپۆشراو، ڕاگیراو.
پارێزڤان/parêzvan: نتـ:[ کباک، زا][ پارێز+ ڤان] بێستانەوان.
پارێزکار/parêzkar: ن: بەتەقوا، پارێزگار، پاکداو، پاکداوێن، پەرهێزگار، تاييک، تەرکەدنيا، خۆپارێز، خۆپارێزله خۆشيی دنيا، خودێ پەرست، دامێن پاک، داوێن پاک، دژکام، دوورلەگوناح، لەخراپەبەدوور، هێمۆ، هێمی.
پارێزكەر/parêzker: ئانفا:[ پارێز+ كەر( كردن)] كەسێكە كە خۆی بپارێزێت.
پارێزكردن/parêzkirdin: كتپ:[ پارێز+كردن]
1 – پیەرزی كردن: خۆدوورگرتن لە شتێک
:: فیساركەس زۆر پارێزدەكات.
2 – خۆپاراستن، خۆڵادان.
پارێزگا/parêzga: نتـ:[ پارێز+ گا]
1 – هەرێم.
2 – شوێنی خۆ تیاحەشاردان.
پارێزگار/parêzgar: ئانتـ:[ پارێز+ گار] ئەو كەسەی كە سەرپەشتی پارێزگایەک بكات.
2 – كەسێكە كە دووربین بێ و پارێزكردن لەشت.
3 – چاودێری.
پارێزگاری/parêzgarî: نچ:
1 – دووربینی و پارێزكردن لە شت.
2 – چاودێری، ئاگالێ بوون، بەراوانی، بێبەری، ئارینەک، پاكداوێنی.
3 – دلمراندن، ئارەزووڵابردن.
پارێزگاری كەر/parêzgarîker: نفا:[ پارێزگاری+ كردن] خۆمەڵاسدەر، چاودێڕ، پەنادەر.
پارێزگاری كردن/parêzgarî kirdin: كتپ:[ پارێزگاری+ كردن] بەرگری كردن، پەنادان، پیەرزی كردن( کهـ)، چاودێری كردن.
پارێزگە/parêzge: نتـ:[ پارێز+ گە] پارێوگا، پاراستن، پەرێز، بسام( کباک)، بۆسە، پرێزە، جار، ڤەرێز. : زەوییەكە دەغڵی لێدوورابێتە وە، تەنها بنی ڵاسكی دەغڵەكە بەقەد بستێک یان قوڵانجێ بەسەر زەوی مابێتەوە.
پارێزگەر/parêzger: نتـ: پارێزگا.
پارێزنای/parêznay: كتن: پاراستن، پەریزی كردە.
پارێزی/parêzî: نچ:[ پارێز+ی] پیەرزی( کهـ).
ئاگر پارێز/agir parêz: نفا:[ ئاگر+ پارێز( پاراستن)] ئاگرپهرست، ئاتهشپهرست.
پسپۆری پارێزبەندی/pisporî parêzbendî: نتـ:[ ئینگـ: dietation]
خۆپارێز/xoparêz: نتـ:
خۆ پارێزی/xoparêzî: نتـ:[ خۆ+ پارێزی]
:: لەدەنگدان پارێزکردن.
کۆنپارێز/konparêz: ئانتـ: کۆنەکار.
.
.
.
.