پەنج/penc: ن:[ بیر][ کباک، هـ][ هیک: پەنجە. ئێب : پەنجە][ سوغ: پەنج، پهـ: پەنج] پۆنژ _ پۆنج _ پاژ ، پانج _ پانژ _ پانز (زا)، پێنج ( کناو) : ناوە بۆ ژمارەیەک كە لە نێوان چوار وشەش دایە.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
پەناجە | acNap |
{
پەنج بییەن وەشەش، شەش ڕوو كەرد نەپەنج
حەیر نەمابەیی بییەن گەوهەر سەرنج
}{مەولەوی}
: پێنج پەنجەكەی دەستم لەگەڵ قەلەمەكەی دەستم بوون بەشەش ، وە ئەم شەشە روویان كردە پێنج پەنجەكەی ترم، قڕقەزەكەش لەبەینی ئەودوو دەستەمابووە گەوهەر ڕێكخەر( مەبەستەش لەگەوهەر پیتە نووسراوەكانە) {مدرس.}
پەنجا/penca: ن:[ پهـ: panjāh] ناوە بۆ ژمارەی پێنج جادە.
پەنجاهەم/pencahem: ئان: شتێك یان پلەیەك لە پایەی پەنجادابێت.
پەنجاهەمین/pencahemîn: ئان: پەنجاهەم.
پەنجایەمین/pencayemîn: ئان: پەنجاهەم.
پەنجایی/pencayî: ن:[ ئاب][ باشك] دراوێكی زییووی یە دەكاتە پەنجا فلس، درهەم.
پەنجە/pence: ن:[ كباك، زا] پەنجا، پەنجی.
پەنجە دەسە/pence dese: نتـ:[ ئاڤێسـ: پەنجە : پێنج، دەسە: دە] كە واتای پانزە هاتووە، وەلە هەندێك ناوچەی باكووری كوردستان دەگوڕێت بۆ دەو پێنج لە بڕی پانزدە.
پەنجەم/pencem: ن:[ ژمارە] پێنجەم : شتێكە لەپای پەنجدابێت.
پەنجەمی/pencemî: نچ:[ هـ] پێنج
پەنجەمین/pencemîn: نتـ:[ هـ] پێنج
پەنج بەرک/penc berk: نتـ:[ كباك][ پەنج+بەرك] پێنج بەردە.
پەنج بەرۆ/penc bero: نتـ:[ هـ] [ نخ] نەخۆشی یەكە كە پەنج رۆژ جارێك هەڵدەداتەوە. [ ئینگـ : Quintan].
پەنج برینی/penc břînî: نتـ:[ كباك] مەڕی پێنج ساڵانەیە.
پەنج پەڕە/penc peře: نتـ:[ هـ] [ ڕوو] پێنج گەڵا : دەوەنێكی دەشتەكییە، گوڵی زەردی پەنج پەڕە دەگرێت.
پەنج پەنجە/penc pence: نتـ:[ هـ] پێنج پەنجە.
پەنج پەنجەیی/penc penceyî: نچ:[ هـ] پێنج پەنجەیی.
پەنج توێ/penc tiwê: نتـ:[ هـ] پێنج تۆ( هـ).
پەنج چین/penc čîn: نتـ:[ هـ] پێنج چین( هـ).
پەنج خان/penc xan: نتـ:[ هـ] پێنج خان( هـ).
پەنج خشتەكی/penc xiŝtekî: نتـ:[ هـ] پێنج خشتەکی : شیعرێكە كەسێ نیوە شیعری تری خرابێتەسەر، وە دوایییەكان لەسەر وێنەی دوایی نیو شیعری یەكەم بێت.
پەنج دەر/penc der: نتـ:[ هـ] پێنج دەر( هـ).
پەنج دیم/penc dîm: نتـ:[ هـ] پێنج دیو( هـ).
پەنج ڕێ/penc řê: نتـ:[ هـ] پێنج ڕا.
پەنج ڕوو/penc řû : نتـ:[ هـ] پێنج ڕوو.
پەنج ڕوویی/penc řûyî: نتـ:[ هـ] پێنج ڕوویی.
پەنج ساڵ/penc saľ: نتـ:[ هـ] پێنج ساڵە.
پەنج ساڵەیی/penc saľeyî: نتـ:[ هـ] پێنج ساڵەیی.
پەنج سەدیی/penc sedîy: نتـ:[ هـ] پێنج سەدیی.
پەنج شەمە/penc ŝeme: نتـ: پێنج شەمبە، پەنج شەممە، پەنج شەموو: رۆژی شەشەمی هەفتە لە هەینی بە دواوە.
پەنج فەرزە/penc ferze: نتـ:[ هـ] پێنج فەرزە.
پەنج قات/penc qat: نتـ:[ هـ] پێنج قات.
پەنج قاتی/penc qati: نتـ:[ هـ] پێنج قاتی، پەنج نهۆمی.
پەنج گەنجینە/penc gencîne: نتـ:[ هـ] پێنج گەنج.
پەنج گۆشە/penc goŝe: نتـ:[ هـ][ پەنج+ گۆشە] پێنج ڵا: هەر شكلێكی ئەندازەیی كە پەنج سووچ و گۆشەی هەبێت.
پەنج لا /penc la: نتـ:[ هـ] پێنج لێ().
پەنج لۆ/penc lo: نتـ:[ هـ] پێنج لۆ( هـ)، پەنج لۆنە.
پەنج لۆیی/penc loyî: نتـ: پێنج لۆیی( هـ).
پەنج لەقان/penc leqan: نتـ: پێنج لەقان( هـ) : پێنددانە لەبەر ڕووەك بە یەك لاسکەوە.
پەنج مانگانە/penc mangane: نتـ:[ توێ] پێنج مانگانە.
پەنج مانگە/penc mange: نتـ: پێنج مانکی( هـ).
پەنج مانگەیی/penc mangeyî: نتـ: پێنج مانگەیی
پەنج نهۆم/penc nihom: نتـ:[ ئەند] پێنج نهۆم.
پەنج نهۆمی/penc nihomî: نچ:[ ئەند] پێنج نهۆمی.
پەنج وەختە/penc wexite: نتـ:[ ئیس] پێنج فەرزە : پەنج كاتی نوێژكردن لە شەو و ڕۆژێكدا.
پەنج هەم/penc hem: نتـ: پێنجەم.
پەنج هەمین/penc hemîn: نتـ: پێنج مین.
پەنجی/pencî: نتـ:[ کباك] پەنجا.
پەنجی ( هـ) : وەك پێنج دیناری.
پەنج یەک/pencyek: نتـ:[ بیر] بەشێك لە پەنج بەش.
پەنج یەكی/pencyekî: نتـ:[ بیر] پێنج یەکی( هـ).
پەنجینە/pencîne: نتـ:[ ] پێنج خشتەكی.
.
.
_________________________
پەنج/penc: ن:[ پیش] پنج، پیودارو : گیراوەیەكە لە قسڵ و لۆكەی كۆن و سپێنەی هێلكەی پێک دێت، بۆ پینەكردنی گونج، هیزە، گۆزە و كووپەڵەی شكاو.
.
.
.
.