کوڵم/kuľm: ن:[ توێ] ئالشکە( زا)، ئارن، ئالەک _ ئەلیک، تەتەڵە، دیم _ دیمە، ڕوو _ ڕوومەت، سەرکوڵمە( بەرزایی کوڵم)، شیپک، لسکە( زا)، گەپ _ گەلپ، گۆن _ گۆنا _ گۆنام، نارک، هنارک :  ئەندامێکە لە دەموچاوی مرۆڤدا بەناوچەی ژێر چاوی مرۆڤ و ناوچەی لووت ھەتا گوێکان دەگووترێت. [ ئینگـ : Zygoma ][ لا : buccae].

{

بولبولی بـــاڵشـکـــاوی وه‌ختی گوڵم

هــــه‌ر شه‌پۆلان ده‌دا دڵی لـــه‌ کوڵم

کوردی بـــه‌ندیی بـــه‌یـــانی نه‌ورۆزم

گـــڕی گرتـــووه‌ ده‌روونی پڕســــۆزم

}{ هێمن}

.

{

دڵ به‌ پیری تازه‌ یارو ئاهه‌نگ و نه‌شئه‌ی ده‌وێ
ماچی کوڵم و گه‌ردنی زه‌رد و فنجانی مه‌ی ده‌وێ

}{ ئه‌حمه‌د شێواو}

کوڵمی/kuľ: نچ:[ توێ] گۆنەیی.[ ئینگـ : Zygomatic ].

کوڵمی ڕوویی/kuľ: نتـ:[ توێ] [ کوڵم+ی+ ڕوو+ یی] [ ئینگـ : Zygomatico Facial ].

کوڵمێ تەوێڵی/kuľ: نتـ:[ توێ] [ کوڵمی ڕوویی][ ئینگـ : Zygomatico Frontal ].

کوڵمی کاکیلەی سەرویی/kuľ: نتـ:[ توێ] [ کوڵم+ ی+ کاکیلە+ ی+ سەرو+ یی][ ئینگـ : Zygomatico Maxillary ].

کوڵمی کێلانەی چاوی/kuľ: نتـ:[ توێ][ کوڵم+ ی کێلانە+ ی+ چاو+ ی][ ئینگـ : Zygomatico Orbital ].

کوڵمی لاجانگی/kuľ: نتـ:[ توێ] [ کوڵم+ی + لاجانگ+ ی][ ئینگـ : Zygomatic Temporal].

.

19 .  ئێسکی کوڵمی/êskî  kuľimî: نتـ:[ توێ] [ ئێسک+ ی+ کوڵم+ ی ]  ئێسکی کوڵمی : ئێسکی گۆنەیی، ڕوومەتە ئێسکی لای چەپ.[ ئینگـ : zygomatic]

20 .  ئێسکی کوڵمی/êskî  kuľimî: نتـ:[ توێ][ ئێسک+ ی+ کوڵم+ ی]   ئێسکی گۆنەیی، ڕوومەتە ئێسکی لای ڕاست.[ ئینگـ : zygomatic]

ماسوولکەی کوڵم/kuľm: نتـ:[ توێ][ ماسوولکە+ ی+ کوڵم][ ئینگـ : Zygomaticus ].

.

.

.

.

.

{ فەرهەنگی پەزیشکی، ل، 427}.