ئۆخژن/oxjin: نچ:[ پهـ: ئۆخیشن][ رۆژك، مكـ]
1 – ئارام، ئاسايش، ئاسوودەيی، ئۆخه، ئۆقره، به‌ن، تا، تۆتکه، تەبايی، تەبت، تەو، دابينی، داسەکناوی ، داسەکنيوی، داکاساوی، دامرکاوی، دنجی، ڕێکی، ڕێکێتی، ڕێکيەتی، ستار، سرەفت، سرەوت، سوکنا، سوکنايی، سێبووری، ڤەنشين، کپی، کڕی، کری، ورينگ، ورينگه، وەخژن، نەرمی، وەرقه، وەرم، وەقره، هەدا، هەدادان، هەدار، هەداری، هەدان، هەراس، هەڤيان، هەندر، هێدان، هێسايی، هێوربوونەوه، هێمنايەتی، هێمنايی، هێمنەتی، هێمنی، هێمنيەتی، هێواشی، هێوری، هێونی، هيوەرە. سه‌كناییی، حه‌سانه‌وه، ڕه‌حه‌تی.
: به‌دیتنت ئۆخژنم هات.
2 – ره‌زامه‌ندی، دڵنیایی.
: هه‌تا هه‌رچی ده‌گیرفانی دایه نه‌ی دۆڕێنێت ئۆخژنی ناكه‌وێت.
{{ تێبـ:
1 – ده‌بوایه ئێستاكێ ئه‌م ووشه یه شێوه‌ی( ئۆخشت) یان( ئۆخست)ی وه‌ربگرتایه.
2 – ده‌نگی( ش) له‌م ووشه‌یه له‌به‌ر نیزیك له‌گه‌ڵ ده‌نگی( ژ) وه ڕووده‌دات له نێو زمانی كوردیدا.
3 – چه‌ند ووشه یه‌كی تریش هه‌ن له‌زمانی كوردییدا كه له ده‌وره‌ی زمانی په‌هله‌ویییه‌وه ماونه‌ته‌وه
:: ئۆخه – ئۆخژن
:: بۆڵه – بۆڵژن
:: زیڕه - زیڕژن
:: شه‌قه – شه‌ققژن
{
وه‌ره ئۆخژنی سینه‌ی پڕگری من!
وه‌ره پیرۆزه‌كه‌ی به‌رزه به‌فری من!
}{هێمن}.
.
.
.
.