تەلار ¹ /telar: ن:[ ئەند]

1 – [ هـ] تالار، برج ( ع) _ بورج.

2 – [ ئەردە][ سەر+ سەرا] باڵەخانە، تەلار، سەرخان، سەرسەرا، كۆشک : هەیوانی سەرداپۆشراوی پێشی وەتاغان.

:: تەلار بۆ فرۆشتن.

:: تەلار بۆ کرێ.

:: درێژترین تەلار دێ ل باکو یا پایتەختێ ئازربێجانێ بهێتە ئاڤاکرن.{ کوردپۆرتاڵ}.

تەلارساز/telarsaz: ن:[ ئەند]

1 – تەلارساز دەستەواژەیەکی زانستییە، سازێندراوە لە دوو پەیڤی( تەلار) و ( ساز : سازان)، بە هاوواتای( architectura) لاتینی، ئەوێش لە گرێکی وەریگرتووە( αρχιτεκτων) وەستای بیناسازی( αρχι-) سەرۆک یان وەستا( τεκτων) بنیادروست کردن یان دارتاشین] بریتییە لە هونەر و زانستێ کە هەڵدەستێت بە بەرزکردنەوە یان دروستکردنی ژوور یان تەلارێک.

2 – ئەو کەسەی کە پیشەی نەخشەکێشانی بینایەیەکە.

تەلارسازکردن/telarsazkirdin: ن:[ ئەند] 

تەلارسازی/telarsazî: نچ:[ ئەند] ئارشیتێکیۆر _ ئارکیتێکیۆر، ئاڤاهیسازیتی : avahîsazîtî، بیناسازی. [ ئینگـ : Architecture]

.

.

__________________

تەلار ² /Telar: ن:[ ناڤ] لە زمانی کوردییدا ناوە جێندەر یان ڕەگەزی مێینە. واتا وەک تەلار قەشەنگ بێت.

.

.

.

.