پەموو/pemû: ن:[ ڕوو] لۆكە، پەمۆ ، وڕە : گیایەكە لە وەرزی بەهاردا بە تۆو دەچێندرێت، نیو بەژن بڵنددەبێت، گەڵاكانی كەمێک پانن و گوڵێكی شین دەگرێت، پاشان گوڵەكە دەبێتە قۆزاخە، سەرەتای وەرزی پاییز دەم دەكاتەوە، ناوەكەی پڕە لە لۆكە، ئەوجا لۆكەچن دەچنن وكۆی دەكەنەوە.
پەمووانە/pemûane: ئانتـ:[ پەموو+ ئانە] پەمۆدانە، تۆوی لۆكە.
پەموودانە/pemûdane: نتـ:[ پەموو+ دانە] دەنم وتۆوی پەموو.
پەمووكوت/pemûkut: ئانفا:[پەموو+ كوت(كوتان)] هەلاج، پەرتەر، كیرنج، كەوانژەن.
پەمووكوتان/pemûkutan: کتپ:[ پەموو+ كوتان]
.
.
.
.