تۆو/tow: ن:[ ڕوو] تۆ( هـ، ڕۆژ، زەن)، توخم، تۆڤ( کباک)، تۆم _ تۆمە، تووێم، دەنک.[ ئینگـ: seed]{ کەمالنامە، ل، 97}

 هەندێ لە شێوەکانی تۆو  

باتۆو/batow: نتـ:[ ڕوو] تۆوی دروستبوو بەبێ جووتگرتن.  

تۆودانی گوڵ/towdanî guľ: ن:[ ڕوو][ ئینگـ: Ovary]

تۆوی تەڕ/towî teř: نتـ:[ ڕوو] تەڕەتۆو.

تۆوی ووشک/towî ûşik: نتـ:[ ڕوو] ووشکەتۆو.

تۆوەکییەکان/towekîyekan: نتـ:[ ڕوو] تۆودارەکان، کۆمەڵێکن لە ڕووەک تۆوییان هەیە.[ ئینگـ: spermatophyto , seed baerers]{ کەمالنامە، ل، 97}

تۆوداپۆشراوەکان/towdapoşirawekan: نتـ:[ ڕوو] ئەو ڕووەکانەیە کە گەراکانیان لە کاسە یان هێلکەدانەکان؛ تۆوەکانیان لەناو بەردان، وەک یەکلەتکەییەکان و دوولەتکەییەکان. زاراوەی کاسە تۆودارەکان بریتییە لە هۆبەیەکی زۆر بەرفراوان لەجیهانی ڕووەکدا، نزیکەی 64 پۆل:order لەخۆ دەگرێت، و دابەشدەبن بەسەر 416 خێزان یان بنەماڵەی ڕووەکی و پێکهاتەی 13,000 چەشنی ڕووەکین و لێکەوتەیان پتر لە 300,000 جۆری ڕووەکە لە جیهانی سروشتدا. بۆ نموونە وەک ڕووەکی پاقلە.[ ئینگـ: flowering plants, angiosperms, Angiospermae, Magnoliophyta].{ کەمالنامە، ل، 1621}. 

کاسەتۆودارەکان/kasetowdarekan: نتـ: دەستەواژەیەکە لە زانستییە لە پۆلێنکردنی زانستی لە خشتەی هۆبەدا خۆی دەدۆزێتەوە.[ ناوی زانستی : Magnoliophyta ]   

 

تۆوبەرە/towbere: نتـ:[ ڕوو][ تۆو+ بەرە] تۆوچان.

تۆوبێستان/towbêstan: نتـ:[ ڕوو][ تۆو+ بێستان] تۆوی كاڵەک وشووتی و ترۆزی، و ئاروو…ئیتر.

تۆوپێوەكردن/towpěwe kirdin: كتپ:[ كشت][ تۆو+ پێوە+ كردن] تۆوكردن، تۆوەشاندن، چاندن.

تۆوچان/towçan: نتـ:[ تۆو+ چان( چاندن)] چارۆكەیەكە تۆوچین تۆوی تێدەكات بۆ چاندنێ، تۆوبەرە.

تۆوچاندن/towçandin: كتپ:[ تۆو+ چاندن]

1 – تۆڤ ئاڤێتن، تۆی فرتاندنێ وەكوو تۆێ كوولەكە، گوڵەبەرۆژە، شووتی، كاڵەک …هتد.  

2 – سۆوینک : تۆوکردن.[ ئینگـ: sowing]{ کەمالنامە، ل، 97}

تۆوچێن/towçên: نتـ:[ تۆو+ چێن( چان)] تۆووە شێن، تۆم چێن، تۆوكار، تۆركەر.

تۆودان/towdan: ن:[ ڕوو]

تۆوكردن/towkirdin: كتن:[ كشت][ تۆو+ كردن]

1 – تۆزچاندن : گەنم، جۆ.

2 – [ مجـ] پێ گەیشتن، كامڵ بوون.

تۆووەشێن/tow weşên: نتـ:[ تۆو+ وەشێن( وەشاندن)] تۆوچێن.

تۆووەشان/tow weşan: كتن:[ تۆو+ وەشان] تۆوچاندن. 

تۆووەشاندن/towweşandin: كتپ:[ تۆو+ وەشاندن]

چەکەرەکردنی تۆو/çekerekirdinî tow: کتن:[ ڕوو]

هەڵگرتنی تۆو/heľgirtinî tow: کتپ:[ ڕوو]

.

.

____________

تۆو ² /tow: ئاک:[ زمان] نێو.

تۆوڵۆ/towľo: نتـ:[ كناو، رۆژ][ تۆو+ ڵۆ] دەنێو، لەنێو، تووێ، ناوەند، نێوەڕاست.

تۆوڵۆی/towľoy: نتـ:[ كناو، رۆژ][  تۆو+ ڵۆ+ی] دەنێوی

:: تۆوڵۆی لێفە.

:: تۆوڵۆی قاقەز.

:: بەتۆوڵۆی كراسێكەوە هات.

.

.

___________

تۆو ³ /tow: ن:[ توێ] شاوەت _ شەهوەت، تۆماو، گونەزا.[ ئینگـ: Sperm ].

تۆوبەبار/towbebar: نتـ:[ تۆو+ بە+ بار] شانه‌یه‌ک كه له پێكهاته‌ی دوو خانه‌ی زایه‌ندی به‌دی دێت.[ ئینگـ: Zygote].  

:: هێلکەی پیتراو.{ فەرهەنگی هەڵۆی پزیشکی، ل، 181}. 

تۆوتكان/towtikan: ن:

تۆوتكاو/towtikaw: ن:

تۆو دروست بوون/tow dirustbûn: كتن:[ زیند] ئەو بەرەڤاژۆیەیە بە چوار قۆناغی سەرەكی دابەش دەبێت.

1 –  قۆناغی زۆربوون یان دابەش بوون كە چۆن میتۆزی تێیدا چەند جارێك دابەش دەبێت.

2 – قۆنافی گەورەبوون.

3 – قۆناغی پێگەیشتن.

4 – قۆناغی چاڵاک : زیندەوەرێكی زیندووە كە سەرێكی خڕی پێوەیە پێیدەگووترێت : ئەكرۆسۆم، كلكێكی درێژی پێوەیە. كە ئامادەیە دەگەڵ هێلكەی مێینەی جووت بێت.[ ئینگـ: spermatogenesis].

تۆوڕژان/towřijan: کتن:

تۆوڕژاو /towřijaw: ف:

تۆوڕژێن/towřijên: كتن:[ تۆو+ ڕژێن( ڕژان)] گلاندی پرۆستات.

تۆوی گیاندار/towî giyandar: نتـ: تۆوی گیانداری نێر وەك بەران.[ ئینگـ: Animal sperm ].

.

.

.

.