جەوهەر¹/cewher: ن:[ پهـ: gohr]
1 – شیرە، وێژە، ڕاو، گەوهەر : بەردێكی نرخدارە.
2 – زاخ : خاڵ و چەند دێغێكە لە سەردەمی هێندێ تیغی هەڵكەوتوو دەبرسكێتەوە.
:: جەنجەری جەوهەردار.
{
برۆت تیغێكە وەسمە چەیقەل و مەسلوول و مووكارە
كە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی (مرودایە)
}{ نالـی}.
3 – ڕەنگ بۆ نووسین و بەن ڕێسین.
.
.
_________________________
جەوهەر²/cewher: ئان: هونەر، كارزانی، سەلیقە، كوونە، دژی.
جەوهەردار/cewherdar: ئانتـ: چشتێكە بە جەوهەربێت. كەسێكە زرنگ و لێهاتووبێت.
.
بەجەوهەر/be cewher: ئانتـ:
1 – هونەرمەند، مەحلان، كارزان، بەسەلیقە.
2 – زرنگی و لێهاتن.
:: فیساركەس بەجەوهەرە : زرنگ و لێهاتووە.
بێجەوهەر/bêcewher: ئانتـ:[ بێ+ جەوهەر] بێسەلیقە، گێل : کەسێک کە هونەر و جەوهەری نەبێت.
.
.
_________________________
جەوهەری میز/cewherî mîz: نتـ:[ جەوهەر+ ی+ میز][ ئینگـ : Urea]
.
.
.
.