سۆز/soz: ن:
1 – پسوو، تاڤۆیی، دنگۆ، سەودا، شەوق، لاواندنەوە.[ئینگـ : emotion ,sentiment ]
:: دارا زۆر بەسۆزە.
2 – سەووز، سەوزە.
:: گۆرانی بەسۆز و بەکوڵ. کاریگەر.
سۆزکردن/sozkirdin: کتپ:[مۆسیقا] گۆرانی لەسەرخۆگووتن.
سۆزی گۆڕانی/sozî gořanî: نتـ: کوڵی گۆڕانی.
بەسۆز/besoz: ئانتـ:[بە+ سۆز]
1 – بەهەست، دڵناسک، خاوەن پەیمان.
2 – کارێگەر.
بەسۆزبوون/besozbûn: کتن:[بەسۆز+ بوون] بەهەستبوون، دڵناسکبوون.
بەسۆزی/besozî: نچ:[بەسۆز+ ئی] بەهەستی، دڵناسکی.
بێسۆز/bêsoz: ئانتـ:[کباک][بێ+ سۆز] >< بەسۆز
1 – بێپەیمان. بێوەعد.
2 – بێبەخت.
3 – ساردوسڕ.
بێسۆزی/bêsozî: نچ: بێپەیمانی، پەیمانشکێنی.
هاوسۆزی/hawsozî: نتـ: هاودڵی، دڵسۆزی، سیمیاتی.[ئینگـ : compassion, sympathy]
.
.
.
.