ڕەیحانە/řeyĥane: ن:[ ڕوو] ئهسپهرهم _ ئهسپهرم ، ڕێحانه _ ڕیحانه، ڕێون، ڕیان، ژیون، شاسپهرهم. : رووەکێکی بۆن خۆشە، چەندین جۆری هەیە، هی رەنگ چەرمووشی هەیە بەڵام وەک رەشەکەی بۆنی خۆش نییە.
ڕەیحانەڕەشە/řeyĥane: ن:[ ڕوو] ڕەشەڕیحانە، ڕەیحانە سیاوە، سیاڕەیحان _ سیاڕیحان : رەیحانە رەشە بێجگە لەوەی وەک بەهارات لە دروست کردنی خواردەمەنیدا بەکار دێ بۆ دەرمانیش بەکار دێت و لە هۆنراوەی فولکلۆری کوردیشدا زۆر بەرچاو دەکەوێ.
[ Latin : Ocimum minimum ] [ English : Bush basil ]
{
ڕەیحانەڕەشە خۆمی پێ رەشکەم
لە دوای باڵاکەت دڵ بە کێ خۆشکەم
}{ فۆلکلۆر}
یان
{
دەمەکەت هانە ئاویم واردیا
زڵفەکەت سیاڕەیحان چەپکەم کەردیا
}{ ح . م }
ڕەیحانە کێویلە/řeyĥane kêwîle: ن:[ ڕوو] بۆنخۆشکە : گیایەکە نیو مەترێک بڵنددەبێتەوە، لاسکی درێژە و لقوپۆی چڕوپڕە، گوڵی لەگوڵە بەیبوونە دەچێت، شیرەیەکی لێدەگیرێت زۆرتاڵە، ژەهرە.[ ئینگـ : Achillia].
جاران بۆ تیمارکردنی ئیفلیجی، لۆغە، لەرزۆکی، فێداری، نەخۆشی گەدە و کرمی ناوزگ یان لەگەڵ شیرێژ یان ماستی ترش بە تێکەڵاوی لەسەرشوێنی مارانگەزتەی دادەنرا.
{ د. رێژنە كەمال بەرزنجی، پزیشكی شارەزا لە بۆماوەزانی خانەیی، ماوەی سێ ساڵە سەرقاڵی توێژینەوەیەكە لەسەر رەیحانەكێوی و قەزوان، كە لە شاخەكانی كوردستان دەڕوێن، بۆی دەركەوتووە كە ماددەیەك لە نێو رەیحانە كێویدا هەیە گەشەكردنی خانەی شێرپەنجەیی رادەگرێ}{ قادرزادە}
.
.
_________________________
ڕەیحانە/řeyĥane: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ئافرەتان.
:: رەیحانە ئەو کچەی هەموو جیهانی سەرسام کردوە.{ ستاندەر}
:: ئافرەتێكی شەڕڤان 100 تیرۆریستی داعش دەكوژێت { وشە }
.
.
.
.
{
سەرچاوە : گوڵنامەی کوردی – دانانی حامید درودی
}