ئه‌سیتۆن/acetone: ن:[ كیمیـ] پرۆپانۆن: شله‌یه‌كی بێڕه‌نگه‌ زوو گڕ ده‌گرێت، لە كاربۆن و هایدرۆجین و ئۆكسجین پێكهاتووه‌ (  CH³CCOCH³ ) بۆنی ئه‌لكهوولی لێدێت، توێنه‌ره‌وه‌یه‌كی باشه‌ بۆ بۆیه‌، له‌ سركه‌ دروست ده‌كرێت. لە ناو بوتلی گازی ئەسیتیلیندا دەپەستێنددرێت بۆ توانەوە و گۆڕینی لە دۆخی گازی بۆ دۆخی شلە، چونکە ئەسیتیلین گازێکی جێگیر نییە و ئەگەری تەقینەوەی زۆرە.[ لا : acetone ]

.

.

.

.