پاڵان/paľan: ن: پاڵانی : ناوی تیرەیەکی کوردییە. نزیکەی سێ سەد و پەنجا ماڵێک دەبن لە نێوان زەنگاباد و قەرەتەپە و ڕۆژهەڵاتی سیروان و دگاگا نیشتەجێ بوون لە ناوچەی کەرکووک / کفری دا.{ دیوانی شاعیران، ل، 152}{ تاریخ مردوخ، ج2، ل، 83. جاپخانە ارتش}.
{
گوێدرێژێ بار و کورتان بەرز و پاڵانییی بەزین
چۆست و وریاتر لە گوێ کورتانی پاڵانی و گێز
}{ نالی، ل، 227}
پاڵانیی و گێژ/Paľanîy û Gêj: نتـ: ناوی دوو تیرەی کوردن.
.
.
_________________________
پاڵان/paľan: ن:[ ل] كورتان، كۆپان _ كۆپانە، كووپان : بەرگێكی نێواخنكراو لە كا، كە لەسەرپشتی كەر و بارگین و ئاژەڵی بارەبەر دادەنێن هەتا پشتی برێندار نەبێت.
پاڵاندروو/paľandirû: نفا، ئانتـ:[ پاڵان+ دروو( دروون)] كەسێک كە پاڵان شازدانكات و دەیفرۆشێت.
پاڵاندروویی/paľandirûyî: نچ:[ پاڵان+ دروو( دروون)+ یی] كار و پیشەی پاڵاندرو.
پاڵانی/paľanî: نچ:
1 – بارەبەر، كەرێ كە وەختی باركردنی هاتبێت.
2 – ئەسپی باری، بارگیر، بارگین.
3 – گوێدرێژێ کە کاتی کورتان لێکردنی هاتبێ و فێرە سواری باربردن بکرێت.{ گیو، ل، }
پاڵانی بەزین/paľanî bezîn: نتـ: مەبەست لە ناشترین کەرە، ئەو کەرەی کە هیچ لکەرێکی تر نەتوانێت بەامبەری بوەستێت و بێتە ڕیزییەوە و هەموو کەرێ بەرامبەری بەزیو بێت.{ دیوانی شاعیران، ل، 152}
پاڵانی قەجەری/paľanî qecerî: نتـ: جۆرە پاڵانێكە كە لە پاڵانی ئاسایی بچووكتر و ڕێكوپێكترە وەک زین كەڵكی لێوەردە گیرێت.
.
.
.
.