بەرات/berat: ن:[ ع : برات]
1 – شەوی پانزەی مانگی شەبان( شەعبان) كە لای موسڵمانان شەوێكی پیرۆزە، موسلمانان لەو بڕوایەدان كە لە ئەو شەوە ڕسق بەش دەكرێت.
{
نیوەی مانگی شابانێ شەوی چێژنی بەراتێ
لە خودای دەكەم تەڵەبێ بەشكو چاو جوانـم داتێ
}{ فۆلكلۆر}.
2 – ئەو جیرە و پارەیەی كە بۆ مەلا و میرزا و ئەو جۆرە كەسانە دەبڕدێتەوە.
3 – كاغەزێک كە بازرگانبەر لە سازبوونی بانک لەنێوخۆیاندا سەودایان پێدەكرد و مۆری ئەو كەسەی پێوەبوو.
{
كە داغی سینەی دیدەردێ دامێ
وتی مۆرت هەیەساحێب بەراتی
}{ مەحوی}.
4 – بەخشش، پاداشت، پەروو، پەروە، پێشکەشی، خەڵات، دیاری، رێزانە، شاباش.
بەراتخۆر /bertxor: نتـ:[ بەرات+ خۆر( خواردن)] بەراتوەرگر: مووچەوەرگرتن وەك فەرمانبەری.
بەرات كردن/bertkirdin: كتپ: حەواڵە، ساڵانە و مووچەیە كە گەورە بۆ ژێردەستانی دیاری دەكات.
بەراتی/bertî: نچ: هەرشتێك بە بەرات بدرێت.
.
.
.
.