وەستان/westan: کتن: ن: ئیسایه ( ل).

1 – چك بوون، وشك بوون.

:: وەستانی دڵۆپە.

2 – ڕاوەستان، مووای( هـ).

:: پێنج خولەك وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی 5000 شەهیدی هەڵەبجە.

3 – پەكکەوتن، ماندووبوون، وێستان.

:: کە خوێندن وەستان.

وەستاندن/westandin: کتن:

1 – چك کردن، وشك کردن.

2 – ماندووکردن.

3 – پەکخستن.

وەستان و دەستپێکردنەوە/be xo westan: کتن:[ وێژە] بریتییە لە وچانێك لە کاتی خوێندنەوەی نووسراوێك. پچڕاندنی دەنگ و وەستان لەسەر کۆتایی وشەیەك، بۆ ماوەیەك کە هەناسەی تێدا وەردەگیرێت بە مەبەستی دەستپێکردنەوە.

وەستانی تاقیکردنەوە/westan: کتن: 

وەستانی خۆویست/westan: کتن:

وەستانی دانوساندن/westan: کتن:

وەستانی سووڕی مانگانە/westan: کتن: لە مانگانە وەستان.

وەستانی ناچاری/westan: کتن:

وەستاو/westaw: ئانفا: ماندوو، وەستای( باد).

وەستاوی/westawî: نچ: ماندووێتی، وەستایی( كباك).

وەستێندرن/westandin: کتپ:[ کارابزر]

وەستیان/westiyan: کتن:[ کباك] ماندووبوون.

:: بوەستە.

.

 زاراوەی وەستان لە کردەی زمانەوانییدا 

بەبێ وەستان/be bê westan: ئانتـ:[ بە+ بێ+ وەستان]

بەخۆوەستان/be xo westan: کتن: بەرگەگرتن.

خاڵی وەستان/xaľî westan: کتن:

لەزگ وەستان/le zig westan: کتن: تەمەنی بێئومێدی : بریتییە لەو تەمەنەی کە سووڕی مانگانەی ئافرەتی تێدا دەوەستێت، ئەمەش لە نێوان ٤٥ تا ٥٥ ساڵی دایە.[ ئینگـ : Menopause]

لێوەستان/lêwestan: کتن: تەماشاکردن.

هاتنە وەستان/hatine westan: کتن: [ ئاب]

جووڵەی بازرگانی لە پەروێزخان هاتەوەستان.

.

.

_________________

وەستان/westan: ن:[ ئەند] جێگیر، ستاتیك، سروەت، کپ، نەجووڵاو. [ ئینگـ : static]

:: بەپێوە وەستان وەرزشێكی بەسوودە.

وەستانزانی/westanzanî: ن:[ ئەند] ستاتیك زانی : زانستی ستاتیك : لێكۆڵینەوەیەکە لە  كە ڕاوەستاون یان جوڵاون بە خێراییەكی نەگۆڕ. تەنە سەختەكە دەبێت لە هاوسەنگیدا بێت. لە زمانی وەستانزانیدا، تەنی سەختی وەستاو كاری هێزی لاسەنگی لەسەر نییە.[ ئینگـ : statics]

وەستانزانی تەنۆلكەكان/westanzanî tenolikekan: ن:[ ئەند] [ ئینگـ : Statics of particles]

.

 زاراوەی وەستان لە ڕشتەی زانستی دا

ئەندازیاریی میكانیك وەستانزانی/endazyarî mîkanîk westanzanî: ن:[ ئەند] [ ئینگـ : Engineering Mechanics Statics]

بواری وەستاو/biwarî westaw: ن:[ فیز] بواری ئارام. [ ئینگـ : Statics( stationary ) field]

پەستانی وەستاو/pestanî westaw: ن:[ فیز] پەستانی نەگۆڕ.[ ئینگـ : static pressure]

شەپۆلی وەستاو/šepolî westaw: ن:[ فیز] شەپۆلی نەگۆڕ.[ ئینگـ : stationary wave]