بنج/binc: ن:
1 – دەوەن، ڕەگ و ڕەهی دەوەن. ڕیشەی دارو درەخت. لق و پۆی گوڵ و گیا.
:: بنجی داکوتا.
:: بنجی بێخیبەست.
2 – ڕیچال.
بنجەبەست/bincebesit: نتـ:[ بنج+ ـە+ بەست] ڕووەکێک کە ڕووابێت وڕەگی داکوتابێت.
بنجەبەست بوون/bincebesit bûn: کتن:[ بنج+ ـە+ بەست+ بوون]
1 – بنج داکوتان.
2 – دامەزران، خۆگرتن، جێبە جێکردنی کارێک.
بنجەبەست کردن/bincebesit kirdin: کتپ:[ بنجە+ بەست+ کردن] دامەزراندن، جێبەجێ کردنی کاری کەسێک.
بنج بەس/binc bes: نفا:[ هـ][ بنج+ بەس( بەستەی)] بنج بەست.
بنج بەس بی یەی/binc bes: کتن:[ هـ][ بنج+ بەس( بەستەی)+ بی یەی] بنج بەست بوون، دامەزران.
بنج بەستەی/binc bes: کتپ:[ هـ][ بنج+ بەستەی] بنج بەستن.
بنج بەستەیەنە/binc bes: ئاکتـ:[ هـ][ بنج+ بەستەی+ ئەنە] لەبنج بەستندا.
بنج بەس کەرڎەی/binc beskerđey: کتپ:[ هـ][ بنج+ بەس( بەستەی)+ کەرڎەی]
بنج داکوتان/binc dakwtan: کتپ:[ بنج+ داکوتان]
1 – ڕیشە داکوتانی درەخت و سەوزایی.
2 – بریتییە لە جێگیربوونی شتێک یان کەسێک لە شوێنێک
:: فیسارکەس بنجی داکوتا.
بنج قانگ/binc qanig: نتـ:[ کهـ] داری دووکەڵکردن.
بنجک/bincik: نتـ:[ بنج+ ک] پنجک، دەوەن، شخەل : بە ئەو گیایە دەگووترێت لە هاوینان سەوز و ئەستوورە دەمێنێت و لە پڕیز دا ووشک دەبێت و بۆ سووتەمەنی هەڵدەکەندێت.
بنج و بنەوان/binc û binewan: نتـ: سەرەودەر. سەرچاوەوە و بناغەی کارێک. بنچینە. دەست پێکردن.
.
.
.
.