بێسەروبەر/běserǔber: ئانتـ:[ بێ+ سەر+ و+ بەر] ئاڵۆز، ئاواژە، ئاوەژوو، ئاوێتە، بەلەڤاژێ، بێڕێوجێ، بێشوێن، پاشەوپێشكراو، پەشێو، تێكچوو، جەنجاڵ، چەواشە، سەرلێشێواو، شلووق، شلێخە _ شلیخە( باد)، ناڕێك، واژی، هەڵگەراو. >< بەسەروبەر.

:: ماڵێكی بێسەروبەرەیە.

بێسەروبەرە/běserǔbere: ئانتـ:[ بێسەروبەر+ ئە] حاڵی شوێن، جێگا یان كۆمەڵێك كە لە سەرباری ئاسایی و یاسایی نەبێت و ئاڵۆز وتێكەڵوپێكەڵ بێت. كەس لەكەس.

بێسەروبەربوون/běserǔbetbǔn: كتن:[ بێسەروبەر+ بوون] ئاڵۆزكان، ناڕێكبوون.

بێسەروبەركردن/běserǔberkirdin: كتپ:[ بێسەروبەر+ کردن] ئاڵۆزكاندن.

بێسەروبەر ی/běserǔberî: نچ:[ بێسەروبەر+ ی] ناڕێكی، ئاڵۆزی.

.

.

.

.

.