هێڕش ¹ /hêriş: ن:[ بیا][ وەر][ ئاڤێستایی: aoiriş  Sirioa ][ مەغ : yürü(yü)ş یویووش : ئێرش، له‌ کوردی بووته‌ هێرش، ئێرش( تور)] ئریشت ( ل)، ئیلغار : پالامار _ په‌لامار _ پەلەمار، پەهین، تڤشک، تەپ، چەمارۆ، حەمبارۆزی خريچ، دووكووم، ڕادانسر، شاتاڵ، شاتاول، شاڵاو، شڵنگ، گالا، گەمارۆ، گلپ، گورمتە، گورمژ، گوژم، گوژمە، نهيو، ورووژم، هاتنەسەر، هاژۆت، هاوی، هەرشەم، هەڵكوتانەسەر، هه‌ڵمه‌ت، هەلەمار، هەو،  هجووم، هروژم، هۆمه‌ن، هورووژم، هوژوم،  هێشيک، یەلغار .

هێڕشبەر/hêrişber: نفا: ئاژۆتکار، ئێرشبەر، بەسەردادەر، پەلاماردەر، پيادەر، پياکێشەر، پێدادەر، پێداکێشەر، تەپدەر، چەمارۆدەر، حەمبارۆزیدەر، دابەڕزێن، داڕسەر، داڕسکێن، دەستاڤێژ، دەستاوێژ، سەردائاژۆ، شاتاڵ بەر، شاتاولبەر، شاڵاوبەر، گورمژێن، گەمارۆدەر، ملپێوەنەر، وروژمکەر، وروژمهێنەر، هاژۆتکار، هاژۆتيار، هرووژمکەر، هوروژمکەر، هورووژمکەر، هوژوومکەر، هەڵمەتبەر، هەڵمەتدەر، هەلەماردەر، هەودەر، هێڕشبەر، هێرشکار، هێرشکەر.

هێڕش بردن/hêriş birdin: كتپ:[ هێرش+ بردن] پارێزبردن، پەلاماردان، پێداكێشان، پێدادان، تاودان، حەمبارۆزی دان، دەست ئاوێژتن، شاڵاوبۆ هێنان، لێڕابوون، هەڵمەت بۆبردن، لەناکاو بەهێواش بۆچوون.[ ئینگـ: charging]

هێرش دان/hêriş dan: کتنـ: ئێرش دان. 

هێرش کردن/hêriş kirdin: کتپ: ئێرش کردن.[ ئینگـ: attack]

هێرش لە ناکاو/hêriş dan: کتنـ:

 گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی هێرش                                                             

هێڕش بە گەڵ/hêriş be geľ: نتـ: ڕەشبگیر.

هێڕش بردنەسەر/hêriş birdine ser كتپ:[ هێرشبردن+ ئە+ سەر]: ئاژۆتنەسەر، ئاژۆدان، ئێرشبردنەسەر، بەسەردادان، بەسەرادان، پەلارماربردن، پەلامار بۆ بردن، پەلاماردان، پەلاماردای، پەهين، پيادان، پياکێشان، پێدادان، پێداکێشان، تەپدان، تەپدانەسەر، چۆکدانەسەر، چەلوچۆمبوونەوه، چەمارۆدان، حەمبارۆزیدان، خۆبۆ هاويشتن، دابڕشتن، دابەڕزان، دابەڕزين، داڕسان، داڕسکان، دووکووم، دەستاڤێتن، دەستئاڤێتن، دەستا ويژتن، دەستاوێژی، دەست هاويژتن، ڕاهشتن، سەرئامای، سەردائاژۆتن، سەرەنەدای، گورمته، شاتاڵ بردن، شاتاول بردن، شاڵەوبردن، گورمژين، گەمارۆدان، گەمارۆدای، لێڕابوون، ملپەوەنای، ملپێوەنان، ورووژمهێنان، هاتنەسەر، هاژۆتن، هرووژم کردن، هۆرکوانيەسەر، هۆرکوانيەسەر، هۆرکوای، هۆرکويای، هوروژم کردن، هورووژم کردن، هوژوم کردن، هەڵابردن، هەڵکردن، هەڵکردنەسەر، هەڵکوتان، هەڵکوتاندن، هەڵکوتانەسەر، هەڵکوتيان، هەڵڵەبردن، هەڵمەتبردن، هەڵمەتبەرده ی، هەڵمەتدان، هەڵمەتدای، هەلەماردان، هەودان، هێرش ئاوەردەی، هێرشبردن، هێرش بۆ بردن، هێرشبەردەی، هێرشکردن، هێرشکەردەی، هێرشهێنان.  

هێڕش بردنەوە/hêriş birdinewe: كتپ:[ وەر][ هێرشبردن+ ئەوە] پەلاماردانەوە.

هێڕش بردن بە جێ گۆڕکێ/hêriş birdin : كتپ:[ وەر][ هێڕش+ بردن+ بەجێگۆڕکێ].[ ئینگـ: attack with interchanging]

هێڕش بردن بە سەرپێچی/hêriş birdin çî: كتپ:[ وەر] [ هێڕش+ بردن+ بە سەرپێچی].[ ئینگـ: offence].

هێڕش بردن بەیاریکەری چەق/hêriş birdin be yarîkerî çeq: كتپ:[ وەر][هێرش+ بردن+ بەیاریکەری چەق].[ ئینگـ: double pivot]

                                                                                       

هێڕشێکی خاو/hêrişêkî xaw: كتپ:[ وەر] [ هێڕش+ ئێکی+ خاو ].[ ئینگـ: slow break]

هێڕشێکی فێڵاوی /hêrişêkî birdin: كتپ:[ وەر] [ هێڕش+ ئێکی+ فێڵاوی].[ ئینگـ: fake spike]

هێڕشێکی کوتوپڕ/hêrişêkî kutûpiř: كتپ:[ وەر] [ هێڕش+ ئێکی+ کوتوپڕ].[ ئینگـ: kick break]

هێڕشی بەردەوام/hêrişî berdewam: كتپ:[ وەر] [ هێڕشی+ بەردەوان].[ ئینگـ: batteing]{ فەرهەنگی وەرزش، عاصی فاتح وەیس، ل، 123}

هێڕشی توند/hêrişî tund: كتپ:[ وەر] [ هێڕشی+ توند ].[ ئینگـ: power spiking]

هێڕشی خێرا/hêrişî xěra: نتـ:[ وەر][ هێڕشی+ خێراپەلاماری خێرا، هەڵمەتی خێرا.[ ئینگـ: fast break]

هێڕشی سام/hêrişî san: نتـ:[ ئینگـ: Panic attack].

.

.

___________________

هێڕش ² /hêriş: ن:[ نخ] سەكتە.[ ئینگـ: Stroke].

هێرشی دڵ/hêriş: نتـ: سەكتەی دڵ.[ ئینگـ: Heart attack].

.

.

.

.