باهوو/bahû: ن:[ ئەند]
1 – سەربنكە.
2 – شوورەی كەنار باخچان، شاهێنی تەرازوو : شان و قۆڵ.
3 – بندەست، ژێردەست.
4 – تەختەی پان.
5 – داری دارەڕای نوێنی خەوتن.
6 – دارێکی شووشەیە دەکرێت بە چوارچێوەی پەنجەرە و دەرگا و شتی تر.
باهووا/bahûa: ن: داری تاشراوی چووار پاڵوو، دەكرێتە چوارچێوەی دەرك و پەنجەران.
.
.
________________________
باهوو/bahû: ن:[ توێ] بارووڵە، بازوو، باسک، چەمپل، چەمپیل، چەنگ : çeng( کباک) : دەکەوێتە نێوان سەرشان و ئانیشک. [ لا : brachium ]
{
حافز بۆ وە عەشق مەستان یاهوو
بپێچەش نە دەور باهووی بێ ئاهوو
}{ مەولەوی}.
یان
{
ئەلا ئەی نازەنـــین ئاهـــوو، بە باهــــوو
دڵـی سەییادی خۆت هێنایە لەرزە
}{ نـالـی}
باهووا/bahuwa ن:[ توێ] شانوقۆل، ئاسۆ، لاشیپان.
باهووبەند/bahûbend: نتـ:[ توێ][ باهوو+ بەند] بازووبەند، بازی بەند.
باهوودار/bahûdar: ئان:[ باهوو+ دار]
1 – بازوودار.
2 – مرۆڤی چوارشانە و بەخۆوە.
.
.
______________________
باهوو/bahû: ئان: زبر، زوور.
.
.
.
.