وێران ¹ /wêran: ن: پاگ، پایەماڵ، پەکان( کباک)، پتیوار، تارومار، خاپوور، خرتک، خشتوور، داخان، زەبەر( کباک)، شکێر( کباک)، کاڤل( کباککاول( کناو)، کاوول، کامباخ _ کەمباخ( هەکاری _ شکاک)، هەرفتن( سور، بار).

:: ماڵ وێران.

وێرانه/wêrane: ن:[ وێران+ ئە]‌ ئووار( ل)، كه‌لاوه‌، کاولگە. 

وێرانبوون/wêranbûn: کتن: پتیواربوون، تێکوپەکان بوون، تێکدران، ڕمان، ڕووخان، قیران، کاولبوون، هەرفاندن.

وێرانکەر/wêran: نفا: ڕووخێنەر. 

وێران کەردەی/wêran: کتپ:[ هـ] وێرانکردن. 

وێرانکردن/wêrankirdin: کتپ: پتیوارکردن، تێکدان، خاپورکردن، ڕووخاندن، زەبەرکردن، قیراندن، کاولکردن، هەرفاندن، هەڵوەشاندن. 

ماڵوێران/maľwêran: نتـ:[ ماڵ+ وێرانیانەوێران( هـ).

ماڵوێران بوون/maľwêranbûn: نتـ:[ ماڵ+ وێران+ بوون] یانەوێران بییەی. 

ماڵوێران کردن/maľwêrankirdin: کتپ:[ ماڵ+ وێران+ کردن] ئاشبگێرکردن، تاڵانکردن، غارەت کردن، یانەوێران کەرڎەی. 

ماڵوێرانی/maľwêranî: نتـ:[ ماڵوێران+ ی] یانەوێرانی( هـ).  

یانەوێران/yanewêran: ن:[ هـ][ یانە+ وێران] ماڵوێران

یانەوێران بییەی/yanewêran bîyey: کتن:[ هـ]یانە+ وێران+ بییەی] ماڵ وێران بوون. 

یانەوێران کەرڎەی/yanewêran kerđey: کتپ:[ هـ]یانە+ وێران+ کەرڎەی] ماڵ وێران کردن. 

یانەوێرانی/yanewêranî: نچ:[ هـ] ماڵ وێرانی. 

.

.

_____________

وێران ² /wêran: ن: تووانین، جەسارەت کردن.

:: گۆڤاری وێران.

{

برینانی دەروونم، چاوەکەم، وەک چاومە وێران

لە وێرانی مەپرسە، ھەم دەر و ھەم ناومە وێران

بە دڵ ڕازی نەبوو ڕۆیی، لە حوجرە ھەم لە بەر چاوم

بە جارێ ماڵی دڵم و خۆم و ھەردوو چاومە وێران

}{ مەحوی}

وێرین/wêrîn: ئانتـ:[ کباک] بوێر، توانین.

پێوێران/pêwêran: کتن: توانین.

.

.

.

.