قایرمە/qayirme: ن:[ خوار] یەكێكە لە خواردنە خۆماڵییەكانی پارێزگای كوردستان كە كەنگەر و كەرەوس ماددەی سەرەكیی پێكهێنەری ئەو خواردنەیە. ماددەكانی دیكەی كەڵك وەرگیراو تیایدا پێكهاتووە لە ئارد، هێلكە، شیر و بەهاراتەكان. كەنگرەكان یا كەرەوسە لەتكراو و وردكراوەكان لە ناو رۆندا سوور دەكرێنەوە.
قایرمە دەتوانرێت لەگەڵ كەتە و ماستی چەكاوە بخورێت.
كەنگەرە لەتكراو و وردكراوەكان سەرنجڕاكیشییەكی تایبەتی بە ڕواڵەتی ئەو خواردنە بەتام و چێژە داوە.
.
.
.
.