ئارد  1/ard:  ن:[خوار][ پهـ : art][ ئینگـ : Flour]

1- ئه‌ر‌ڤان، هارد، کوییز :  مادده‌یه‌که‌ له ‌هاڕینی گه‌نم په‌یدا ده‌بێت و ده‌کرێت به ‌نان.

2- هاڕڕاوی هه‌موو دانه‌وێله‌یه‌کی تر وه‌ک :  جۆ، گه‌نم، گه‌نمه‌شامی، نۆک….

ئارداو/ardaw: نتـ: تێکەڵکردنی ئارد بە ئاو بۆ هەویر.[ ئینگـ : Flour solution]

.

ئارداوی/ardawy: نتـ:[  ئارد + ئاوی]  تۆزێ ئارد لێنیشتوو، به‌ ئارد داپۆشراو.

.

. خۆئارداویکردن/xoardawykirdin: کتن:[ ئد][  خۆ+ ئارداوی+ کردن] خۆتوشکردن، خۆتێوه‌گلاندن، له‌ کارێکی خراپ، یان چه‌رمه‌سه‌ره‌.

:: شانی خۆ به ‌ئارداوی کردن.

.

ئارداوێژ/ardawêj: نتـ:[ ئارد + ئاوێژ(هاوێژ( هاوێشتن ))]

1- ئارده‌شان، ئاردی پرژاو :  ئه‌و ئارده‌ی به‌رداش له‌ سووڕانه‌ وه‌ دا‌فڕێی ده‌دات ئاشی به‌رد.

قسه‌ وباس، گفتوگۆ، دووان.

3- هه‌له‌ق و مه‌له‌ق، پڕ وپووچ  :

::  ئارداوێژیخۆشه : واتا زمانی شرینه‌.

4- میهره‌بان، روح سووک.

.

ئارده‌باره‌/ardebare: نتـ:[ ئاب][ ئارد+ ه‌+ بار+ ه‌][ سیمـ] ئارده‌واره‌، مزه‌ی ئاش، قره‌مزه‌( مکـ ) کرێ یا هه‌قی بارکردنی ئارد یان لێکردنی براش. یان ئه‌و ئارده‌یه‌ که ‌خاوه‌ن ئارد به‌خۆشی ده‌یدا به ‌ئاشه‌وان.

.

ئاردبه‌هره‌/ardebehire: نتـ:[ ل] [ ئاب] [ ئارد+ به‌هره‌] مزه‌ی ئاش، ئارده‌باره‌.

.

ئارده‌بێژ/ardebêj: نتـ:[ ئارد+ بێژ( بێژتن)] واڵابێژ، له‌هێله‌گدراو، به‌هێڵه‌کدا کردوو، شتی زۆر ووردهڕاڕابێت وه‌ک ئارد.

.

ئارده‌توو/ardetû: نتـ:[ ئارد+ه‌+توو] تووی وشکه‌وه‌کراو.

{  تێبـ : له ‌هه‌ورامان توو وشک ده‌کرێت و کڕه‌ ده‌کرێت. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر وورد نه‌بێت. وه‌کومێووژو میوه‌ی وشکه‌وه‌کراوی ترهه‌ڵده‌گیرێت وه‌ک خوارده‌مه‌نی بۆ زستانان یان بۆفرۆشتن، یه‌کێکه‌ له‌به‌رو بوومی داهاتی هه‌ورامان}.

.

ئارده‌ پیچ/ardepîč: نتـ:

1- [ خوار] حه‌لوا :  خواردنێکه‌ له ‌ئارد و رۆن و شه‌که‌ر دروست ده‌کرێت.

2- [ زیند] مارموێڵکه‌، گاڵگاڵی.

.

ئارده‌جۆ/ardeco: نتـ:[ ئارد+ ه‌+ جۆ] هاڕراوه‌ی جۆ.

.

ئارده‌زوورات/ardezŭrat: نتـ:[ ئارد+ ه‌+ زووڕات] هاڕڕاوه‌گ گه‌نمه‌شامی.

.

ئارده‌شان/ardeŝan: نتـ:[هـ][ ئارد+ ه‌+ شان] ئارداوێژ. ئامرازێکه‌ ئارد له‌ به‌رداش دوورده‌خاته‌وه‌ له ‌کاتی هاڕیینیدا.

{

هه‌نی چێش واچوون، چۆن مه‌که‌ڕۆ چون

گه‌رد ئارده‌شان ئاسیای گه‌ردوون

}{مه‌وله‌وی}.

.

ئارده‌شیله‌/ardeŝîle: نتـ:[ ئارد+ ه‌+ شیله‌] ئارده‌شله‌، ریتکه‌، وه‌ک چرێش که‌ڵکی لێوه‌ وه‌رده‌ گرێت، بۆ پڕکردنه‌وه‌ی درزی په‌نجه‌ره‌ و چه‌سپاندنی کاغه‌ز و پارچه‌ به ‌شوێنێکدا به‌کاردێت.

.

ئارده‌لووکه‌/ardelŭke: نتـ:[ ئارد+ ه‌+ لووکه‌]

1- [ کەش] به‌فره‌لووکه‌، وورده‌ کڵۆی به‌رف.

2- ئاردی ناوقووڵکه‌ی ئاش( ئاشی ئاو).

.

ئارده‌ڵین/ardeľîn: نتـ:[ ئارد+ ئه‌ڵێن]

تۆزئاشی زۆر نه‌رم.

.

ئارده‌وا/ardewa: نتـ:[ ئارد+ ه‌+ وا، با : چێشتی شلی تراو]

شۆربای ئاردی گه‌نم، په‌ڵووڵه‌.

.

ئارده‌واره‌/ardeware: نتـ:[ ئارد+ ه+ واره‌ ] ئارده‌ باره‌.

.

ئاردبێژانه‌وه‌/ardbêjanewe: کتپ:[ ئارد+ بێژان( دن)+ ه‌وه‌]

ئارد له ‌هێڵه‌ک دانه‌وه‌.

.

ئارددووله‌/ardidŭle: نتـ:[ ف] [ خوار]  جۆره‌ چێشتێکه‌ که‌ به‌ ئاردی گه‌نم و ڕۆن و ئاو لێی ده‌نێن. وه‌ ئه‌مه‌ش تایبه‌تی یه‌ به‌ چینی هه‌ژاران و خه‌ڵکی دێهاته‌وه‌.

.

ئاردزرشک/ardzirŝk: نتـ:[ ل][ خوار][ ئارد+ زرشک] بڕۆش، بڕوێش : ئه‌و گه‌نمه‌ی به‌ ده‌ستار یان ئاش ده‌هاڕدرێ، وه‌ بۆ کوبه ‌و کفته‌ وشتی تر به‌ کاری ده‌هێنن. 

.

ئاردکێش/ardkêŝ: نفا:[ ئارد+ کێش( کێشان)]

1- کۆڵ هه‌ڵگر، ته‌نها له‌ باراش.

2- ئاردکۆوه‌که‌ر : دارێکی درێژه‌، ته‌خته‌یه‌کی پانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، ئاشه‌وان ئاردی پێ راده‌کێشێته‌وه ‌: قه‌ڕاش.

.

ئاردماڵ/ardmaľ: نفا:[ کەرەستە][ ئارد+ ماڵ ( ماڵین)] ئامرازێکه‌ پاش ته‌واوبوونی کاری ئاش، ده‌وروبه‌ری به‌رداشه‌کانی پێ ده‌ماڵنه‌وه‌ و پاکی ده‌که‌نه‌وه‌.

.

ئاردمالک/ardmalik: نتـ: [ کەرەستە] [ ئارد+ ماڵک ( ماڵ+ ک)] ئه‌و په‌رۆیه‌ی، ئاشه‌وان جێ ئاردی پێده‌مالێت.

.

ئاردورۆن/ardûron: نتـ:[ خوار][ ئارد+ و+ ڕۆن] ئارده‌وا، په‌ڵووڵه‌، ئاسیده‌، پیوانی :  خواردنێکی ژنی زه‌یستانانه‌.

.

ئاردیی/ardî: نچ:[ زا] [ خوار]  ئارده‌وا، په‌ڵووله‌.  

.

ئاردی نه‌بێژراو/ardî nebêjraw: نتـ: ئاردی له‌ هێڵه‌ک نه‌ دراو ، ئاردی که‌په‌کاوی،  ئاردی نه‌ته‌کیاگ.

.

ئاردیین/ardyîn: ئان:[ کهـ] ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به ‌ئارده ‌وه‌ هه‌بێت.

.

.

___________________________________

 ئارد  2/ard: ن: خاکه‌ و وورده‌ی هه‌ندێک شت، هوورده‌، تۆز.

:: خاکه‌رۆک.

.

ئارده‌/arde: نتـ:

1 – گه‌رده‌، ورده‌.

2- تازه‌ داهاتوو، نۆهاتی.

.

ئارده‌دار/ardedar:  نتـ:[ ئارد+ ه‌+ دار] خاکه‌.

.

ئارده‌هه‌ره‌/ardehere: نتـ:[ ئارد+ ه‌+ هه‌ره‌] ئاردێکه‌ که ‌له ‌ده‌می هه‌ڕه‌ ده‌که‌وێته‌ خواره‌ وه ‌ : ئاره‌مشار.

.

وه‌ئاردبوون/weardbŭn:  کتن:[کهـ: [وه‌ (به‌)+ ئارد+ بوون] ووردوخاش بوون وێنه‌ی ئارد

:: له ‌بان دیواره‌گه‌ که‌فته‌و خواریه‌ک ده‌سی بوِه‌ ئارد.

.

وه‌ئاردکردن/weardekirdin: کتپ:[ کهـ][وه ‌( به‌)+ ئارد+ کردن]  په‌رداخه‌گه‌ کوتاوه‌ زه‌ ِوا و  کرده‌ی وه‌ئارد.

.

.

.

.