حەسیر/ĥesîr: ن:[ تشت]
1 . باریە _ بارییە، بەلاج، بیانەک، حەسییر، حەسیل، حەسیلک : چشتێکە لە پووش دەچێندرێت و لە ژێر لباد، بەڕە و مافووری لەسەر زەوی ڕادەخرێت. یان ڕایەخی لە جەگەن و قامیش.
:: چنینی حەسیر بە قامیش لە لایەن ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.{ ڤیدیۆ : ژن تیڤی}
2 . کەزی.
حەسیرباف/ĥesîrbaf: نفا:[ هـ] حەسیربافە، حەسیرچن.{ وشەنامە، ل، 392}
حەسیربایف/ĥesîrbayif: نتـ:[ حەسیر+ بایف] کەسێکە کە حەسیر دروستبکات.
حەسیرچنی/ĥesîrçinî: نچ:[ حەسیرچن+ ی] کاری حەسیر چنین.
حەسیرچنین/ĥesîrçinîn: کتپ:[ تشت][ حەسیر+ چنین] جاران لە گوندەکانی مازەندەران کارێکی ناوماڵی و ئاسایی بوو، بەڵام ئێستا کەمە.
حەسیرمەیدان/ĥesîrmeydan: نتـ:[ مجـ][ حەسیر+ مەیدان] لەسەر ڕووڕاکشاندنی یەکێکە بۆ ئەوەی لەبەرچاوی خەڵکی دارکاری بکرێت.
حەسیرۆ/ĥesîro: ن:[ هـ] بەحسیرەوە.{ وشەنامە، ل، 392}
حەسیرەنە/ĥesîrene: ن:[ هـ] لەحەسیردا.
پەلکی حەسیر/pelikî ĥesîr: نتـ: بەردوو( زا).
سینی حەسیر/sînî ĥesîr: نتـ:[ تشت] سینی یەک لە حەسیر دروست کرابێت.
لەبان/leban: ن:[ ڕوو] گیای حەسیر، لێ چێ کردن.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 766}
.
.
.
.