پووش¹/pûş: ن:[ ڕوو][ کشت] پەڵاش، پووار( جا)، پیش: وشكە گیای دەشت.

:: پڕ و پووشا

:: پووش و پەڵاش.

:: پووشی بەربا : دار و پەردوو.

پووشاڵ/pûş: نتـ:[ کشت][ ئەردە][ پووش+ ئاڵ] پەڵاش _ پڵاش، خاشاڵ، ڕیشۆڵ، گژوگیا.[ ئینگـ: hay]. 

پووشانە/pûşane: نتـ:[ کۆن][ ئاب][ پووش+ ئان+ئە] سەرانەی ئاژەڵ بۆ ئا‌غا، باجی لەوەر _ بەرانبەر بەو پووشەی کە ئاژەڵەکانی خواردوویانە.

پووشەڵان/pûşeľan: نتـ:[ پووش+ئەڵ+ ئان] جێگایەک كە ووشكە گیای زۆر بێت.

پووش برنج/pûş birnc: نتـ:[ پووش+ برنج]

1 – بەڵم : پووشی برنجی پاككراو.

2 – [ مجـ] باران بڕان.

پووشپار/pûşpar: نتـ:[ پووش+ پار] ووشکەگیا.

پووشخورما/pûşxurma: نتـ:[ پووش+ خورما] پووشی خورما.

پووشددان/pûşdidan: نتـ:[ پووش+ ددان] چیلكەی ددان پاككردنەوە.

پووشک/pûşik: ئانتـ:[ كباک، باد][ پووش+ ک] چیلكەی بچووک : گچكەكراوەی پووشە.

پووشكە/pûşike: نتـ:[ پووش+ كە] چیلكە، تموورە، داروكەی سووتەنی.

پووشڵە/pûşiľe: نتـ:[ ئەردە][ پووش+ ڵە] فتیلی لۆكەی چەوركراو، بۆعیمالە( حوقننە)ی منداڵ بەكاردەهێندرا.

پووشوو/pûşû: نتـ:[ کۆن][هـ][ پووش+ ئوو] پیشوو _ پیفو، خەرکۆڵ، كۆڵەزوانە، قاو.[ ئینگـ: tinder]

{ لۆکە یا پەرۆی کۆن لە ناوی کاڵەک و خۆڵەمێشیدا دەخووسێندرا و ووشکدەکرایەوە، ئەوجا پێی دەگووترا پووشوو}.

بێجگە لەم داهێنانە داهێنانێکی دیکەش هەبوو : پیڤک _ پیفو _ پیڤو

{ شتێکی نەرم لە کارگ و کەمکۆڵ پەیدا دەکرد بەبەردە ئەستێ دایاندەگیرساند. لەگەڵ پەیدابووەی شقارتە ئەم دوو داهێنانە باوی نەما}. 

پووش و پەڵاخ/pûş û peľax: نتـ:[ كباک][ كۆ] پووش و پەڵاش. پڵووپووش، هەژگ و هەژاڵ، پژگاڵ.

پووش و پەڵاش/pûş û peľaş: ن:[ كۆ]

1 – زبڵ.

2 – پڕوپووش، گیای بابردەڵەی ووشک.

پووشی/pûşî: نچ:[ پووش+ئی] پووشوو، قاو، پیفۆ.

پووشین/pûşîn: نتـ:[ پووش+ین] دروستکراو لە لاسکە دەغڵ و گیا.

:: سەلەی پووشین، کڵاوی پووشین.  

پووشینە/pûşîne: نتـ:[ پووش+ین+ئە] زەمبیلە _ زەمیلە، سەبەتەی پووش. تریانی لەپووشکراو.

.

.

__________

پووش ² /pûş: ن: پۆش.

پووشەن/pûşen: نتـ:[ پووش( پۆشین)+ئەن] پێخەف، پۆشەن.

پووشن/pûşin: نتـ:[ ئەردە][ پووش (پۆشین)+(ئە: سوواوە)ن] پۆشاک، سیپاڵ، پۆشەمەنی.

پووشی/pûşî: نتـ:[ پووش (پۆشین)+ ئی] جۆرە کوتالێکی تەنکە ئافرەتان دەیدەنەسەریان پۆشی سەری ژنان.

پووشیە/pûşiye: نتـ:[ فە][ پووش(پۆشین)+ ئیە] پێچە، ڕووبەند، ڕوو پۆش.

پووشین/pûşîn: نتـ:[ فە][ پووش( پۆشین)+ ئین] پووشێن: پارچەیەکی ئاورێشمی ئەستوورە، ژنان لەسەریان دەبەستن.

پووشینەوە/pûşînewe: کتن:[ فە][ پووشین( پۆشین)+ەوە] 

1 – پۆشینەوە : لەبەرکردنەوەی پۆشاک.  

2 – داپۆشینەوە. 

پووشین پێچ/pûşîn pêç: نتـ:[ فە][ پووشین ( پۆشین)+ پێچ ] جپرە خشلێکی ژنانەیە، لە پۆشینەکەیان دەپێچرێت.

پووشەو بوون/pûşew bûn: کتن:[ کهـ] ڕەنگ کاڵبوونەوە.

پووشەو کردن/pûşew kirdin: کتپ:[ کهـ] ڕەنگ کاڵکردنەوە.

پووشە سوورە/pûşe sûre: نتـ:[ ڕوو][ دزە][ پووش+ ئە+ سوور+ ئە] کەرخنکێنە : جۆرە گیایەکە.

پووش بەقونە/pûş bequne: نتـ:[ زیند][ پووش+ بە+قون+ئە] پووشبەقنگە، زەلبەقونە، کەشاک. پەپوولەیەکی تلک درێژە، چوار باڵی یەک لەسەر یەکتر هەیە. 

پووش بەقنگە/pûş beqinge: نتـ:[ زیند][ پووش+ بە+قنگ+ئە] پووشبەقونە.

پووشپەڕ/pûşpeř: نتـ:[ فل] جۆزەردان، جۆدەر، باران بڕان :

1 – یەکەمین مانگی وەرزی هاوینە( پووشپەڕ، گەڵاوێژ، خەرمانان). کەڵووی قرژاڵ. کە لە 22-  حوزەیرانەوە دەستپێ دەکات تا 22- تەمووز .  

2 –  جەنگەی گیا دروون.

پووشدانە دەست/pûşdane dest:کتن، شڕ:[ ئد] سوخت کردن، نابووت کردن، هیچ بەدەستەوە نەهێشتن، خستنەسەر ساجی عەلـی، زیان پێ گەیاندن.

:: پووشێکت دا بەدەستم : نابووتت کردم.

پووشک/pûşik: ن:[ ڕوو][ کباک، باد][ پووش+ ک] پیفۆک.

پووشکووتن/pûştin: کتن: پشکۆتن _ پشکوتن، پكشفتن.

پووشل/pûşi: ن: پووشول، پەروەر‌دە، ئابڕوو.

پووشڵ/pûşiľ: ن:[ کباک] بێزوو. نەفرەت.

پووشڵکرن/pûşľ kirdin: کتپ:[ کباک] بێزووکرن. نەفرەت کردن.

پووشۆ/pûşo:ن:[ نێو] ناوە بۆ نێرینە.

پووشی/pûşî: نچ:[ کهـ] ڕەنگ کاڵبوووووە.

پووشی بەر ڕۆژ/pûşî ber řoj: شڕ:[ ئد] بریتی یە لە پیاوی سووک و بێ نرخ.

.

.

_____________

پووشاوی/pûşawî: ن:[ نخ]

:: چاوی پووشاوی بوو : بیست و چوار سەعات شلیپاوی لە چاو دەهاتە خوارەوە و دوو رێچكە ئامال زەردی لەملاو لەولای لووتییەوە پەیداكردبوو هەردوو سێ داوە برژانگی بەیەكەوە نووسابوون.

ئەو تەرحە منداڵە( ڕلقلاو)ی پێدا دەگوترا، كەچی لەبەر. رێزگرتنی باوكم منداڵی ئاوایی بەدوایان هەڵنەبەستا ڕۆژێک دختۆرێكی گەڕۆک هاتە گوندەكەمان و گوتی (من چاكی دەكەمەوە).

{ لە هەگبەی کوردەواری دا : ئەوسا من منداڵبووم و نەمدەخوێند، بەڵام باشم بەبیردێت.

: جۆڕكێكی خامن پڕ قوڕی سپی لابوو. و دەدوازدە( زێروو = زەروو)ی تێدابوو.

: زەرووەكان بە ئەندازەی قلە پاقلەیەک دەبوون، شەش حەوتێكی بە دەورو و بەری چاوی دەنا و سەری پێ شۆڕكردەوە و پەڕۆیەكی خستە بان سەری و نزیكەی سەعاتێكی خایاند،

: زێرووەكان هێندەی قلە قەسپێک گەورەبوون. یەكەیەكەیانی لێدەكردەوە و دەیكوشی و خوێنێكی ڕەشی لێدەهاتە خوارەوە و دەیهاوێشتەوە نێو جوڕكە قوڕەكەوە.

براكەم لەو ڕۆژەوە چاوی چابووەوە و هەتا مردیش چاوی كول نەبووەوە. دەسحەقی دختۆرەكەم لە یاد نەماوە.}{ عەزیزی مەلای ڕەش}

.

.

.

.