ژنۆ/jino: ن:[ توێ][ د] ئەژنۆ.
ئهژنۆ/ejno: ن:[ توێ] ههژنۆ، چمچ( هـ)، چۆک، كۆتک، ورزنگ، ووژهنگ، وژنگ، وژینگ، زهنگۆڵ، ڕهزانوو، رزانوو، زرانوو( هـ)، زرانی، زانوو، ژهنوو( شووا)، ژنۆ، كورک، ھەنگۆڵ : –
جومگەیەکە، ئێسکـەکانی سەرەوە و خوارەوەی قاچ بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لە جومگەی ئەژنۆدا سێ ئێسکی ڕان، کەشکەژنۆ و بەلەک بەشداری دەکەن، ئەم جومگەیە بە کەپسوولی جومگە، پەردەی سینوڤیاڵ( لە خۆگری شلەی سینوڤیاڵ) و بەندۆکەکانەوە دەورگیراوە، شلەی سینوڤیاڵ دەبێتە ھۆی کەمترکردنەوەی لێکخشانەکان و ژیواندنی کرۆژنەکانی ناو جومگە. لە جومگەی ئەژنۆدا کۆتایی ئێسکی ڕان و سەری بەلەک جووت دەبن. دوو قوتی لە کۆتایی ئێسکی راندا ھەیە بە ناوی کۆندیل، کە دەنیشنە سەر تەختایی سەری بەلەک.
ئێسکی باریکی لابەلەک لە پێکھاتەی جومگەی ئەژنۆدا بەشداری ناکات. لابەلەک لە ژێر جومگەی ئەژنۆدا سەر بە بەلەکەوە دەنێت و جومگەی بەلەک پێک دێنێت، کە جووڵەیەکی وای نیە.[ ئینگـ: Knee][ لا: genu, regio genus, articulatio genus].
ئهژنۆبهرزبوونهوه/ejnoberzkirdinewe: كتن: زرانی بڵندبوونهوه.
ئهژنۆبهرزكردنهوه/ejnoberzkirdinewe: كتن: چۆكههڵدان.
ئهژنۆپێدادان/ejnopêdadan: كتپ: چۆکپێدادان.
ئهژنۆتەن/ejnoten: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ:corpus geniculatum]
ئهژنۆدادان/ejnodadan: كتن: لهسهرچۆک دانیشتن.
ئهژنۆدانهوان/ejnodanewan: كتن: چۆکدانهوان.
ئهژنۆدانهواندن/ejnodanewandin: كتپ: چۆکدانهواندن.
ئهژنۆشكان/ejnoşikan: كتن:
1 . چۆک شكان.
2 . [ مجـ] دهسبهرداربوون.
ئهژنۆشكاندن/ejnoşikandin: كتپ: چۆكشكاندن.
ئهژنۆیی/ejnoy: نچ: هەر تشتێک پەیوەندی بە ئەژنۆوە هەبێت.
1 . لهشێوهی ئهژنۆ.[ ئینگـ: geneculare]
2 . نوشتانەوە وەکو ئەژنۆ.[ ئینگـ: geneculate]
ئهژنوو/ejnû: ن:[ كباك] ئهژنۆ.
بەشەکانی پێکهاتەی ئەژنۆ |
بەندۆک/bendok: نتـ:[ توێ][ بەند+ ئۆک] بەستەر.[ لا: Ligament]
بەندۆکەکانی ئەژنۆ/bendokekanî ejno: نتـ:[ توێ] بەستەرەکانی ئەژنۆ: بریتییە لە کۆمەڵێک تیسماڵک کە سەری ئێسکەکان پێکەوە دەبەستێت و ناھێڵێ لێک بترازن.
1 . دوو بەندۆکی سەرەکی لەدوو لای ئەژنۆدا بریتین لە:
بەندۆکی لای دەر/bendokî lay der: نتـ:[ توێ] بەستەری لای دەرەوە.[ ئینگـ: Lateral collateral ligament (LCL)]
بەندۆکی لای ناو/bendokî lay naw: نتـ:[ توێ] بەستەری لای ناوەوە.[ ئینگـ: Medial collateral ligament (MCL)]
2 . لە نێو جومگەی ئەژنۆشدا دوو بەندۆکی سەرەکی ھەن کە ئێسکی ڕان بە بەلەکەوە دەبەستنەوە، بریتین لە:
بەندۆکی یەکبڕی پێشەوە/bendokî yekbiřî pêşewe: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : (Anterior cruciate ligament (ACL)]
بەندۆکی یەکبڕی پاشەوە/bendokî yekbiřî paşewe: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :posterior cruciate ligament (PCL )]
بەندۆکە یەکبڕەکان کە بە خاچیش دەناسرێن بەر بە ترازانی ئەژنۆ بۆ بەر و دوا(پاش) دەگرن.
بەندۆکە لاییەکان/bendoke layiyekan: نتـ:[ توێ] بەر بەترازانی ئەژنۆ بەرەو ڕاست و چەپ دەگرن.
تاندۆن/tandon: ن:[ توێ] ڕەفیسکە.
تەڵەزم/teľezim: ن:[ توێ] ئێسکە باریکەکەی لاق.[ لا: Fibula]
تەڵەزمی/teľezim: نچ:[ توێ] ئەوەی پەیوەندی بە تەڵەزمەوە هەبێت.[ لا: Fibular]
پەردەی سینۆڤیال/perdey sînoviyal: نتـ:[ توێ].[ لا: Membrana sinovial]
شلەی سینۆڤیال/şiley sînoviyal: نتـ:[ توێ] شلەی سینوڤیاڵ دەبێتە ھۆی کەمتر کردنەوەی لێکخشانەکان و ژیواندنی کرۆژنەکانی ناو جومگە. [ لا : liquido Sinovial]
کڵاوەی ئهژنۆ/kiľawey ejno: نتـ:[ توێ] کاب، کەشکەی ئەژنۆ.[ لا: Patella]
کڵاوەی ئهژنۆبڕین/kiľawey ejnobiřîn: کتپ:[ توێ][ لا: Patellectomy]
کڵاوەی ئهژنۆچەسپاندن/kiľawey ejnočespandin: کتپ:[ توێ] کەشکەی ئەژنۆ.[ لا: Patellapexy]
کڵاوەی ئهژنۆ/kiľawey ejnoyî řanî: نتـ:[ توێ][ لا: Patellofemoral]
لە شێوەی کڵاوەی ئهژنۆ دا/le šêwey kiľawey ejno da: نتـ:[ توێ][ لا: Patelliform].
لولاق/lulaq: ن:[ توێ][ لا: Tibia]
لولاق ئێشە/lulaqî: ن:[ نخ][ توێ][ لا: Tibialgia]
لولاقی/lulaqî: نچ:[ توێ][ لا: Tibial]
ماسوولکەکانی ئەژنۆ/masûlikekanî ejno: نتـ:[ توێ]
تاندۆنەکان لە بەندۆکەکان دەچن بەو جیاوازییەوە کە ئەمان سەری ماسوولکەکان بە ئێسکەکانەوە دەبەستن. گەورەترین تاندۆنی لەشی مرۆڤ، تاندۆنی کەشکەژنۆیە : ڕێگای چوون و جوڵەکانی ئەژنۆی ئێمە بە پێکھاتەیەکی جموجووڵەوە بەستراوە، کە بەپێکھاتەی ڕاست کردنەوەی ئەژنۆ دەناسرێت. ئەم پێکھاتە کە لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدایە پێکھاتووە لە: کەشکەژنۆ، تاندۆنی کەشکەژنۆ، تاندۆنی چوارسەر و ماسوولکەکانی چوارسەر. ماسوولکەچوارسەرەکان ئەو ماسوولکانەن کە لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا بە تاندۆنی چوارسەرەوە دەلکێن و لە کرژبوونەوەدا دەبنە ھۆی ڕاست بوونەوەی ئەژنۆ.
ماسوولکەکانی چوارسەری/masûlikekanî ejno: نتـ:[ توێ].[ لا: quadriceps muscles]
ماسوولکەکانی ھامسترینگ/masûlikekanî hamstrîng : نتـ:[ توێ] ماسوولکەکانی ھامسترینگ لە پشتەوەی ڕان و بەلەکەوە دەبنە ھۆی نووشتانەوەی ئەژنۆ.[ لا: hamstrings muscles].
منیسک/minîsk: ن:[ توێ] کڕكرەی کەوانەیی.[ لا: meniscus]
منیسکەکانی ئەژنۆ/minîskekanî ejno: نتـ:[ توێ] لە جومگەی ئەژنۆدا دوو جۆرە شانەی تایبەتن، بە ناوی منیسک ھەن کە دەکەونە نێوان ڕان و بەلەک و بڕێجار بە کرۆژنەی جومگەش ناویان دەبەن، بەڵام لە ڕاستیدا لە گەڵ کرۆژنەی سەر ئێسکەکان جیاوازن. منیسکەکان لە بەر دووھۆ زۆر گرنگن:
1 . وەک زەربە گرێک کاردەکەن لە ھەمبەر کێشی لەش و دەبنە ھۆی بڵاوبوونەوەی تەوژمەکەی
2 . یارمەتی بەندۆکەکانی ئەژنۆ دەدەن لە خۆڕاگری ئەژنۆ.
تۆپێکی خڕ وێنا بکەن کە لە سەر ڕووبەرێکی تەخت دانراوە، تۆپەکە وێنەی کۆتایی ئێسکی ڕانە و تەختاییەکە، سەری ئێسکی بەلەکە؛ منیسکەکان بۆشایی بەتاڵی دەوری ئێسکی ڕان پڕدەکەنەوە و دەبنە ھۆی بڵاوبوونەوەی کێشی لەش لە سەر ئێسکی بەلەک، ئەگەر منیسکەکان نەبوایێن، ئەم تەوژمە لە دوو خاڵدا دەکەوتە سەر بەلەک و دەبووە ھۆی سوان و لەناوچوونی کرۆژنەی سەر ئێسکەکان و ئازاری ئەستەم.
کهشک ئهژنۆ/keŝik ejno: نتـ:[ توێ] کڵاوی ئهژنۆ، کابه.[ ئینگـ: Knee-cap]
لهسهرئهژنۆ دانیشتن/leserejno danîŝtin: كتپ:[ له+ سهر+ ئهژنۆ+ دانیشتن] قهلهفیسكانی شتن، قهلهقزكین، مێكانكی دانیشتن، بهئهژنۆی خۆدادان: سوولێ بوونهوه، پهرۆشبوون.
.
داخورانی ئهژنۆ/daxuranî ejno: کتن:[ نخ] سەوەفانی ئەژنۆ.
.
.
.