جومگە/cumge: ن: [ توێ] [ هـ] جمگە، جمژگە، جومشگە، خرتک، خەتە( فە)، زەنگە، زەند، ژێ، گه : شوێنی بەیەک گەیشتنی دوو یان چەند ئێسکێک لە لەشی مرۆڤ دا. [ ئینگـ : joint].

: ئەو ناوچەیەی لەشەکە سەری دوو ئێسقان بەیەکەوە دەگەیەنێت و تێدا بواری لە باری بۆ جووڵانەوە کەم تا زۆر هەیە. بەڵام لە لەشی مرۆڤدا بەگشتی دوو جۆر جومگە هەیە. 

1- جۆرێكیان نیمچە بۆشایییەکیان هەیە و هەندێک شلەی چەورکەری تێدایە و بە پەردەیەک پێچراوە.  

2- هیچ بۆشایی و شلەیەکی تێدا نییە و بەپەردەش نەپێچراوە.

: نزیکەی 60 جومگەی جیاواز لە شوێنی جیاجیا هەیە لە لەشی مرۆڤدا.

جومگەئێشان/cumge ěŝan: نتـ:[ نخ] ژانی جومگە.

جومگەبڕین/cumge biřîn: کتپ:[ پز][ ئینگـ : Arthralgia]

جومگەهەوکردن/cumge hewkirdin: کتپ:[ پز] هەوکردنی جومگە.[ ئینگـ :  Arthrectomy، Arthritis].

جومگی مەسای/cumgî mesay: کتن:[ هـ] جومگە ئاووسان.                        

تیژەهەوکردنی جومگە/tîje hew kirdinîcumge: کتپ:[ توێ][ ئینگـ : Acute Arthritis]

ڕۆماتیزمە تیژەهەوکردنی جومگە/romatîzme tîje hew kirdinîcumge:کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Acute Rheumatoid Arthritis] .

کۆنەهەوکردنی جومگە/kone hewkirdinîcumge: کتپ:[ توێ] [ ئینگـ : Chronic Arthritis]

سووزەنە کەهەوکردنی جومگە/sŭzene ke hewkirdinîcumge: کتپ:[ پز][ ئینگـ : Gonococcus ، Gonorrheal Arthritis]

سوانی جومگە/siwanî cumge: کتن:[ توێ][ هـ]

سووتانەوەی جومگە/sŭtanewey cumge: نتـ:[ توێ][ نخ] باداری.

سەری جومگە/serîcumge: ن:[ توێ] 

بۆشایی جومگە/boŝayîcumge: نتـ:[ توێ] 

شلاوی جومگە/ilawî cumgeŝ: نتـ:[ توێ]         

لەخرتەچوونی جومگە/le xirte čŭnî cumge: کتن:[ توێ] 

کڕکڕاگەی جومگە/kiřkiřagey cumge: نتـ:[ توێ]  کرتێنکەی جومگە.

لەجومگەدەرچوون/: کتن: لە جێ ترازان.

لەجومگەدەرچوو/: ئانفا:لەجێ ترازاو، لە جێی خۆ بزووتوو، أاگوچزراو.

.

                    هەندێك لە جۆرەکانی جومگەی لەش                             

.

جومگەی ئانیشک/cumgey anîŝk: نتـ:[ توێ]  ئەو جومگەیەیە کە ئێسکی بازوو و مەچەک دەبەستێت بەیەکەوە. [ ئینگـ :  Cubital Arthral] .

جومگەی ئەژنۆ/cumgey ejino: نتـ:[ توێ] شەویلگە : گەورەترین و ئاڵۆزترین جومگەیە لە لەشی مرۆڤدا کە ڕان و پووز دەبەستێت بەیەکەوە.[ ئینگـ :  Knee Arthral] .

جومگەی بازوویی/cumgey bazŭîy: نتـ:[ توێ]  قۆڵ.[ ئینگـ :  Humeroradial Arthral] .

جومگەی پا/cumgey pa: نتـ:[ توێ][ جومگە+ ی+ پا] پاچەقولێ، بەرگوێزنگ، سەرقولەقاپەنە.

جومگەی پەراسووبڕبڕە/cumgey perasŭbiřbiře: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Capitular Arthral] .

جومگەی چۆڵەمەیی/cumgey čoľemeyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ : Scapula Clavicular Arthral] .

جومگەی خڕ/cumgey xiř: نتـ:[ توێ][ هـ] جومگـەی ناوشان.

جومگەی دەست/cumgey dest: نتـ:[ توێ] پەیوەندارە بە مەچەکەوە.[ ئینگـ : Carpus، Wrist ].

جومگەی ڕان/cumgey řan: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Femoral Arthral] .

جومگەی ریشاڵی/cumgey rîšalî: ن:[ توێ] لەم جومگانەدا دوو سەری ئێسک بە ھۆی ریشاڵەکانەوە پێکەوە دەبەسترێن و جووڵەیان دەبڕێت؛ وەک جومگەکانی سەر و دەموچاو. [ ئینگـ : Fiberous joint].

جومگەی سینۆڤیاڵ/cumgey sînovyal: ن:[ توێ] جومگەی بزۆک : لە باری جووڵانەوە، جۆرێکی تەواوە لە جومگە و بزۆکە. لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە توێژێ کرۆژنە داپۆشراوە و چاڵی جومگەیی، کەپسوولی جومگەیی، بەندۆکەکانی جومگە و پەردەی سینۆڤیاڵ لە خۆ دەگرێت. سینۆڤیاڵ ناوپۆشی سێرڤێزی جومگەیە کە لینجاوێک دەڕژێنێتە ناو چاڵی جومگە تا ئێسکەکان بە ئاسانی تێیدا بجووڵێن.[ ئینگـ : Synovial joint].  

:: جومگەی ئەندامەکانی دەست و پێ.

.

                     جومگەکانی سینۆڤیاڵ بەپێی شێوە، دەبن بەچەن بەش                                         

 

1 – جومگەی زیناسا/cumgey zînasa: ن:[ توێ] روویەکی جومگە، کۆم و روویەکی تری ناوچاڵە( وەک زین) 

: وەک لەپی دەست.

- جومگەی لاولاوی/cumgey lawlawî: ن:[ توێ] روویەکی جومگەکە بە شێوەی قڕقڕەیە و جووڵەکانی تەنیا بەرەو لایێکە.

:: وەک ئانیشک.

3 – جومگەی کۆندیلی/cumgey kondîlî: ن:[ توێ] پاروویی.

::  ئەژنۆ و شەویلکەی خواروو.

4 – جومگەی لوولەیی/cumgey lûleyî: ن:[ توێ] روویەکی جومگە وەک لوولە دەچێ کە لە گەوێکدا دەسووڕێت.

:: وەک جومگەی لای ژووری دوو ئیسکی زەند.

 – جومگەی تۆپی/cumgey topî: ن:[ توێ] روویەکی جومگە بە شێوەی تۆپێکی کۆمە و روویەکی تری ناوچاڵە.

:: جومگەی ران .

جومگەی شان/cumgey šan: نتـ:[ توێ][ جومگە+ ی+ شان] ئەو جومگەیەی بە هەموو لایەكدا دەسووڕێتەوە.[ ئینگـ : Abrathrosis]

جومگەی کاکیلە/cumgey kakîle: نتـ:[ توێ]  شەویلگە.[ ئینگـ :  Mandibular Arthral]

جومگەی کەلەکە/cumgey keleke: نتـ:[ توێ]  کەمەر.

جومگەی کرۆژنەیی/cumgey kirojneyî: ن:[ توێ] جومگەی نیوەبزۆک : لەم جومگانەدا سەری ئێسکەکان بە نێوانداری کرۆژنەکانەوە پێک دەگەن، نیوە بزێون و جووڵەکانیان سنووردارە و پتر لە ھێڵی ناوەڕاستی لەشدان؛ وەک:  جومگەکانی بڕبڕاگە، جومگەی بانەگا( سەمفیزی پووبیسم)، و … [ ئینگـ :Cartilaginous joint].

جومگەی گرێ پەنجەکان/cumgey girě pencekan: نتـ:[ توێ]  شەویلگە.[ ئینگـ : Interphalangeal Arthral] .
جومگەی مەچەک/cumgey meček: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Carpal Arthral]

جومگەی مەچەک و شانەدەست/cumgey meček ŭŝanedest: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : Carpomtacarpal Arthral]

.

سووتانەوەی جومگەی ئانیشک/sûtanewey cumigey anîšk: نتـ:[ نخ][ سووتانەوە+ ی+ جومگە+ی+ ئانیشک] هەوکردنی جومگەی قوڕناسک.[ ئینگـ : Olenitis].

.

.

_______________________________________________________________________________________________________

جومگە²/cumge: ن: مستێک لە دانەوێڵە، مستی قووچاو بۆ لێدان و ئیتر.

.

.

_________________________

جومگە³/cumge: ن:[ جێۆ]   

1- لە چینە چەماوەکاندا، بەوخاڵە یان هێڵە دەوترێت کە گەورەترین چەمانەوەی تیاداهەیە.   

2- لە بووبەردزایندا، ئەو هێڵەیە کە لەپکەکان تیایدا پێکەوە دەنووسێن. [ ئینگـ :  Hinge]  

جومگەی پڕکراوە/cumgey piřkirawe:نتـ:[H] بە پاڵانجەی لووسکراو بە ماڵنج.[ ئینگـ : tooled joint] {رەنج.ل.575}.

جومگەی ساختە/cumgey saxite:نتـ:[H] درزێکە لە ئەستووری ڕووپۆشی دیوارێک دەکرێت بۆ ئەوەی وەکو جۆگەیەکی راستەقینە دیاربێت. [ ئینگـ : Weakened joint] { رەنج. ل. 611}.

جومگەی لێژ بۆ ڕۆکردنی ئاوی باران/cumgey lěj bo řokirdinî awy baran:نتـ:[H]

[ ئینگـ : weather struck joint] {رەنج.ل.612}.

.

.

.

{ سەرچاوە :

پزیشکی. ل. 112

}.