ژنۆ/jino: ن:[ توێ][ د] ئەژنۆ، زرانی.{ هەژار، ل، 400}

ئه‌ژنۆ/ejno: ن:[ توێ] هه‌ژنۆ، چمچ( هـ)، چۆک، كۆتک، ورزنگ، ووژه‌نگ، وژنگ، وژینگ، زه‌نگۆڵ، ڕه‌زانوو، رزانوو، زرانوو( هـ)، زرانی، زانوو، ژه‌نوو( شووا)، ژنۆ، كورک، ھەنگۆڵ : –

جومگەیەکە، ئێسکـەکانی سەرەوە و خوارەوەی قاچ بەیەکەوە دەبەستێتەوە. لە جومگەی ئەژنۆدا سێ ئێسکی ڕان، کەشکەژنۆ و بەلەک بەشداری دەکەن، ئەم جومگەیە بە کەپسوولی جومگە، پەردەی سینوڤیاڵ( لە خۆگری شلەی سینوڤیاڵ) و بەندۆکەکانەوە دەورگیراوە، شلەی سینوڤیاڵ دەبێتە ھۆی کەمترکردنەوەی لێکخشانەکان و ژیواندنی کرۆژنەکانی ناو جومگە. لە جومگەی ئەژنۆدا کۆتایی ئێسکی ڕان و سەری بەلەک جووت دەبن. دوو قوتی لە کۆتایی ئێسکی راندا ھەیە بە ناوی کۆندیل، کە دەنیشنە سەر تەختایی سەری بەلەک.

ئێسکی باریکی لابەلەک لە پێکھاتەی جومگەی ئەژنۆدا بەشداری ناکات. لابەلەک لە ژێر جومگەی ئەژنۆدا سەر بە بەلەکەوە دەنێت و جومگەی بەلەک پێک دێنێت، کە جووڵەیەکی وای نیە.[ ئینگـ : Knee][ لا :  genu,  regio genus, articulatio genus].

ئه‌ژنۆبه‌رزبوونه‌وه‌/ejnoberzkirdinewe: كتن: زرانی بڵندبوونه‌وه‌.

ئه‌ژنۆ به‌رزكردنه‌وه‌/ejno berzkirdinewe: كتن: چۆكهه‌ڵدان.

ئه‌ژنۆ پێدادان/ejnopêdadan: كتپ: چۆك پێدادان.

ئه‌ژنۆ تەن/ejnoten: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ : corpus geniculatum ]

ئه‌ژنۆدادان/ejnodadan: كتن: له‌سه‌رچۆك دانیشتن.

ئه‌ژنۆ دانه‌وان/ejno danewan: كتن: چۆك دانه‌وان.

ئه‌ژنۆ دانه‌واندن/ejnodanewandin: كتپ: چۆك دانه‌واندن.

ئه‌ژنۆشكان/ejno ŝikan: كتن:

1 – چۆک شكان.

2 -[ مجـ] ده‌سبه‌رداربوون.

ئه‌ژنۆشكاندن/ejnoŝikandin: كتپ: چۆكشكاندن.

ئه‌ژنۆیی/ejnoy: نچ:

1 – له‌شێوه‌ی ئه‌ژنۆ.  [ ئینگـ : geneculare ]

2 – نوشتانەوە وەکو ئەژنۆ.  [ ئینگـ : geneculate ]

ئه‌ژنوو/ejnǔ: ن:[ كباك] ئه‌ژنۆ.

بەندۆک/bendok: نتـ:[ توێ][ بەند+ ئۆك] بەستەر. [ لا : Ligament]

بەندۆکەکانی ئەژنۆ/bendokekanî ejno: نتـ:[ توێ]  بەستەرەکانی ئەژنۆ : بریتی یە لە کۆمەڵێک تیسماڵك کە سەری ئێسکەکان پێکەوە دەبەستێ و ناھێڵێ لێک بترازن.

1 – دوو بەندۆکی سەرەکی لە دوو لای ئەژنۆدا بریتین لە:

بەندۆکی لای دەر/bendokekanî ejno: نتـ:[ توێ] بەستەری لای دەرەوە. [ ئینگـ :  Lateral collateral ligament (LCL) ]

بەندۆکی لای ناو /bendokekanî ejno: نتـ:[ توێ] بەستەری لای ناوەوە. [ ئینگـ :  Medial collateral ligament (MCL) ]

2 – لە نێو جومگەی ئەژنۆشدا دوو بەندۆکی سەرەکی ھەن کە ئێسکی ڕان بە بەلەکەوە دەبەستنەوە، بریتین لە:

بەندۆکی یەکبڕی پێشەوە/bendokekanî ejno: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : (Anterior cruciate ligament (ACL)]

بەندۆکی یەکبڕی پاشەوە/bendokekanî ejno: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ :posterior cruciate ligament (PCL )]

بەندۆکە یەکبڕەکان کە بە خاچیش دەناسرێن بەر بە ترازانی ئەژنۆ بۆ بەر و دوا(پاش) دەگرن.

بەندۆکە لاییەکان/bendokekanî ejno: نتـ:[ توێ] بەر بەترازانی ئەژنۆ بەرەو ڕاست و چەپ دەگرن.

تاندۆن/tandon: ن:[ توێ] ڕەفیسکە.

تەڵەزم‌/teľezim: ن:[ توێ] ئێسکە باریکەکەی لاق. [ لا : Fibula]

تەڵەزمی‌/teľezim: نچ:[ توێ] ئەوەی پەیوەندی بە تەڵەزمەوە هەبێت. [ لا : Fibular]

سینۆڤیال/sînoviyal: ن:

پەردەی سینۆڤیال/perdey sînoviyal: نتـ:[ توێ]. [ لا : Membrana sinovial ]

شلەی سینۆڤیال/šiley sînoviyal: نتـ:[ توێ] شلەی سینوڤیاڵ دەبێتە ھۆی کەمتر کردنەوەی لێکخشانەکان و ژیواندنی کرۆژنەکانی ناو جومگە. [ لا : liquido Sinovial]

کڵاوەی ئه‌ژنۆ‌/kiľawey ejno: نتـ:[ توێ] کاب، کەشکەی ئەژنۆ. [ لا : Patella]

کڵاوەی ئه‌ژنۆبڕین‌/kiľawey ejnobiřîn: کتپ:[ توێ][ لا : Patellectomy]

کڵاوەی ئه‌ژنۆ‌چەسپاندن/kiľawey ejnočespandin: کتپ:[ توێ] کەشکەی ئەژنۆ. [ لا : Patellapexy]

کڵاوەی ئه‌ژنۆ‌/kiľawey ejnoyî řanî: نتـ:[ توێ][ لا : Patellofemoral]

لە شێوەی کڵاوەی ئه‌ژنۆ دا‌/le šêwey kiľawey ejno da: نتـ:[ توێ][ لا : Patelliform].

لولاق‌/lulaq: ن:[ توێ] [ لا : Tibia]

لولاق ئێشە‌/lulaqî: ن:[ توێ] [ لا : Tibialgia]

لولاقی‌/lulaqî: ن:[ توێ] [ لا : Tibial]

ماسوولکەکانی ئەژنۆ/masûlikekanî ejno: نتـ:[ توێ]

تاندۆنەکان لە بەندۆکەکان دەچن بەو جیاوازییەوە کە ئەمان سەری ماسوولکەکان بە ئێسکەکانەوە دەبەستن. گەورەترین تاندۆنی لەشی مرۆڤ، تاندۆنی کەشکەژنۆیە

ڕیگاچووون و جوڵەکانی ئەژنۆی ئێمە بە پێکھاتەیەکی جموجووڵەوە بەستراوە، کە بە پێکھاتەی ڕاست کردنەوەی ئەژنۆ دەناسرێت.ئەم پێکھاتە کە لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدایە پێکھاتووە لە: کەشکەژنۆ، تاندۆنی کەشکەژنۆ، تاندۆنی چوارسەر و ماسوولکەکانی چوارسەر. ماسوولکە چوارسەرەکان ئەو ماسوولکانەن کە لە بەشی پێشەوەی ئەژنۆدا بە تاندۆنی جوارسەرەوە دەلکێن و لە کرژ بوونەوەدا دەبنە ھۆی ڕاست بوونەوەی ئەژنۆ.

ماسوولکەکانی چوارسەری/masûlikekanî ejno: نتـ:[ توێ].[ لا : quadriceps muscles]

ماسوولکەکانی ھامسترینگ/masûlikekanî : نتـ:[ توێ]  ماسوولکەکانی ھامسترینگ لە پشتەوەی ڕان و بەلەکەوە دەبنە ھۆی نووشتانەوەی ئەژنۆ. .[ لا  : ‌hamstrings muscles ].

منیسک/minîsk: ن:[ توێ] کڕكرەی کەوانەیی.[ لا : meniscus]

منیسکەکانی ئەژنۆ/minîskekanî ejno: نتـ:[ توێ]   لە جومگەی ئەژنۆدا دوو جۆر شانەی تایبەت، بە ناوی منیسک ھەن کە دەکەونە نێوان ڕان و بەلەک و بڕێجار بە کرۆژنەی جومگەش ناویان دەبەن، بەڵام لە ڕاستیدا لە گەڵ کرۆژنەی سەر ئێسکەکان جیاوازن. منیسکەکان لە بەر دوو ھۆ زۆر گرنگن:

1 –  وەك زەربە گرێك کاردەکەن لە ھەمبەر کێشی لەش و دەبنە ھۆی بڵاوبوونەوەی تەوژمەکەی

2 – یارمەتی بەندۆکەکانی ئەژنۆ دەدەن لە خۆڕاگری ئەژنۆ.

تۆپێکی خڕ وێنا بکەن کە لە سەر ڕووبەرێکی تەخت دانراوە، تۆپەکە وێنەی کۆتایی ئێسکی ڕانە و تەختاییەکە، سەری ئێسکی بەلەکە؛ منیسکەکان بۆشایی بەتاڵی دەوری ئێسکی ڕان پڕدەکەنەوە و دەبنە ھۆی بڵاوبوونەوەی کێشی لەش لە سەر ئێسکی بەلەک، ئەگەر منیسکەکان نەبوایێن، ئەم تەوژمە لە دوو خاڵدا دەکەوتە سەر بەلەک و دەبووە ھۆی سوان و لەناوچوونی کرۆژنەی سەر ئێسکەکان و ئازاری ئەستەم.

 

که‌‌شک ئه‌ژنۆ/keŝik ejno: نتـ:[ توێ] کڵاوی ئه‌ژنۆ، کابه‌.[ ئینگـ : Knee-cap ]

له‌سه‌رئه‌ژنۆ دانیشتن/le ser ejno danîŝtin: كتپ:[ له‌+ سه‌ر+ ئه‌ژنۆ+ دانیشتن] قه‌له‌فیسكانی شتن، قه‌له‌قزكین، مێكانكی دانیشتن، به‌ئه‌ژنۆی خۆدادان: سوولێ بوونه‌وه‌، په‌رۆشبوون.

.

.

.

.