حەوا/ĥewa: ن:

1 – بڵندای دەوری زەوی.

2 – لای بەرەوژووری سەر، ئاسمان.

3 – بەرزی، بڵندی، هەوا.

حەوادان/ĥewadan: کتپ: فڕێدانی شت بەرەوژڕوور، پەرتکردن، توڕدان، حەوانجەدان، هەوادان.

حەواوی/ĥewawî: نچ: چاو لەحەوا: کەسێکە ڕەشکینەی چاوی بەرە ژوور دەڕوانێت.{ هەژار. ل. 232}.

حەواویی/ĥewawîy: نچ: بڵندی، بەرزی: کەسێکە هەمیشە سەرەژوور بڕوات.{ گیوی. ل. 246}.

حەواویلکە/ĥewawîlke: نتـ:

1 – حەوانچە : هەڵدراو بەرەو حەوا.

2 – تەیارەی کاغەز، بادەوە.

حەواویلکەیی/ĥewawîlkeyî: نتـ: هاوێژتنی شت بەحەوادا نڕوانێت.

حەوایی/ĥewayî: نچ:

1 – حەواوی.

2 – بەرزی، بڵندی، هەوزار، بەرزایی، گەورەیی.

3 – کوتە پەڕۆیە کە بۆ قایمی لەدیوی ژوورەوەی ئێخەی کراسی دەدەن، بەریەخە. وەریەقە، بەربەروو.

.

.

.

.