کورت/kurt: ئان: کوڵ، قول.>< درێژ.[ ئینگـ: short, breviline]{ کەمالنامە، ل، 1061}.
:: خوێندنەوەیەکی کورت بۆ مێژووی ئەدەبی کوردی.
کورتایی/kurtayî: نچ:[ کورت+ ئایی] کنایی، کورتی.[ ئینگـ: shortness]
کورتە/kurte: ئانتـ:[ کورت+ ئە] بەکورتی، پوختە، کورتکراوە.[ ئینگـ: shortened]
کورتەباڵا/kurtebaľa: ئانتـ:[ کورتە+ باڵا] باڵابستە، بەژنهووت، پڤنە، پکنە، دووگردی، خەپپانە، خەڵانە، خشین، خڕوپڕ، خڕین، خڕیلە، قوتو( کباک)، کوتەڵە، کورتەبنە، کوڵەباڵا، کوڵەبنە.[ ئینگـ: shorty].
کورتەباڵایی/kurtebaľayî: نچ:[ کورتەباڵا+ یی][ ئینگـ: nanism].
کورتەبنە/kurtebine: ئانتـ:[ کورتە+ بنە] بابەعومرە، بەژنکورت، بستەباڵا، بنەمۆم، چڵەنۆک، سیخن، کورتەباڵا، کوڵەبنە، گدۆڵ، گرگن، گونەگیس.[ ئینگـ: shortman]{ کەمالنامە، ل، 1061}.
کورتەپەراسوو/kurteperasû: ئانتـ:[ کورتە+ پەراسوو]
کورتەپێل/kurtepêl: نتـ:[ کورتە+ پێل] پێلاکورت.[ ئینگـ: shortwave].{ سەلاحەدین، ل، 850}.
کورتەچیرۆک/kurteçîrok: نتـ:[ کورتە+ چیرۆک] داستانی کورت.
کورتەدابەشکرن/kurte: کتن:[ کورتە+ دابەشکردن][ ئینگـ: short divison].
کورتەژیان/kurtejiyan: کتن:[ کورتە+ ژیان][ ئینگـ: shortlife].
کورتە شیعر/kurteşîär: ئانتـ:[ کورتە+ شیعر]
کورتە شیعری کوردی/kurteşîärî kurdî: ئانتـ:
کورتەک/kurtek: ئانتـ:[ کورت+ ئەک]
1 . کورتک، پیدەهن.
2 . کورتکراوە.
کورتەکی مێژووی/kurtekî mêjiuwî: نتـ:[ کورت+ ئەکی+ مێژووی]
کورتەگۆرانی بەند/kurtegoranî bend::
کورتە گێژەن/kurte gêjen: ئانتـ:[ کورتە+ گێژەن] خولی کورت[ ئینگـ: short circuit].
کورتە گێژەن/kurte gêjen: کتن: گێژەن کورت کرن، فیوزکردن( سووتاندن).[ ئینگـ: short circuit].
کورتەی وتار/kurtey witar: نتـ:[ کورت+ ئەی+ وتار] پوختەی ووتار.
کورتەهێل/kurtejiyan: نتـ:[ کورتە+هێل][ ئینگـ: shortline].
کورت بوونەوە/kurt bûnewe: کتن:[ کورت+ بوونەوە]
کورتبین/kurtbîn: نفا:[ کورت+ بین][ ئینگـ: brachymetropic , myopic, nearsighted ]{ کەمالنامە، ل، 1061}.
کورتبینی/kurtbînî: نچ:[ کورتبین+ ی] نیزیک بینی.[ ئینگـ : myopia].
کورتبینی درۆ/kurtbînî diro: نتـ:[ کورتبینی+ درۆ] نیزیک بینی درۆ.
کورت بینین/kurt bînîn: کتپ:[ کورت+ بینین]
کورتترین رۆژی ساڵ/kurttirîn řojî saľ: نتـ:
کورتترین ڕێگا/kurttirîn řêga: نتـ:
کورتخایەن/kurttterm: نتـ:[ کورت+ خایەن] دەم کورت.[ ئینگـ: short term].
کورتکەرەوە/kurtkerewe: ن:[ کورت+ کەرەوە]
کورتکراو/kurtkiraw: ئانفا:[ کورت+ کراو( کردن)]
1 . کەرتکراو، بڕاو
2 . دەورەگیراو، بەربەستراو.
کورتکراوە/kurtkirawe: ن:[ کورت+ کراوە] پوختە، کورتە.[ ئینگـ : abbreviation]
کورتکرن/kurtkirdin: کتپ:[ کباک][ کورت+ کرن] کورت کردن.[ ئینگـ : shortening]
کورتکردنەوە/kurtkirdinewe: کتپ:[ کورت+ کردنەوە] بچووککردنەوە. [ ئینگـ : abbreviation ، clipping ]
:: نەریمان پانتۆڵەکەی کورتکردەوە.
کورتمەودا/kurtmewda: نتـ:[ کورت+ مەودا]
1 . هەر بۆ مەودایەکی کورت کراوە. دەگات یان بڕ دەکات.[ ئینگـ: short range]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 913}.
2 . پلان، نەخشە، پیلان : بۆ ماوەیەکی کورت بێت.
کورت هێنان/kurt hênan: کتن:[ کورت+ هێنان] کەم کردن.
کورت و لاواز و بێگەشە/kurt û lawaz û pêgeş: نتـ: پووت.
كورتێتی/kurtêtî: نچ:[ کورت+ ئێتی] [ ئینگـ: shortness]
كورتی/kurtî: نتـ:[ کورت+ ی] کێمایی، کێمی، هندکایی.[ ئینگـ: shortge]
كورتیله چیرۆک/kurtîle çîrok: نتـ:[ کورتیلە+ چیرۆک][ ئینگـ : Anecdote]
ئامێری کورتکردنەوە/amêrî kurtkirdinewe: کتپ:
باڵکورت/baľkurt: ئانتـ: وەک هەندێک لە باڵندە.[ ئینگـ: bervipenndate]{ کەمالنامە، ل، 1061}.
بەژنکورت/bejinkurt: ئانتـ:[ ئینگـ: bervis cape]{ ibid}.
پەلکورت/pelkurt: ئانتـ:[ توێ][ پەل+ کورت] لاق و دەست کورت.[ ئینگـ: short legged]{ فەرهەنگی ئازادی، ل، 912}.
پەنجەکورت/pencekurt: ئانتـ: .[ ئینگـ: brachydactylous]{ کەمالنامە، ل، ibid}.
بزوێنی کورت/bizwênî kurt: ئانتـ:
پێکورت/pêkurt: ئانتـ:[ ئینگـ: bervped, brachypodus]{ کەمالنامە، ل، ibid}.
پێش کورتکردنەوە/pêş kurtkirdinewe: کتپ:
زۆرکورت/zorkurt: ئانتـ:
دوای کورتکردنەوە/diway kurtkirdinewe: کتپ:
دەستکورت/destkurt: ئانتـ:[ مجـ] هەژار، نەدار.
دەنووککورت/denûkkurt: ئانتـ: دمک کورت.[ ئینگـ: bervirostrate]{ کەمالنامە، ل، ibid}.
زمانکورت/zimankurt: ئانتـ: وەک هەندێک لە گیاندار.[ ئینگـ: bervilingual]{ کەمالنامە، ل، 1061}.
سەرکورت/serkurt: ئانتـ: .[ ئینگـ: brachycephalous]{ کەمالنامە، ل، 1061}.
شاخکورت/şaxkurt: ئانتـ: قۆچکورت : جۆرێکە لە مانگا.[ ئینگـ: shorthorn]{ کەمالنامە، ل، 1061}.
شەپۆل کورت/kurt: نتـ:[ فیز][ شەپۆل+ کورت] [ ئینگـ: shortwave]
قۆچکورت/qoçkurt: ئانتـ: شاخکورت : جۆرێکە لە مانگا.[ ئینگـ: brachora, brachycres]{ کەمالنامە، ل، 1061}.
کلک کورت/kilikkurt: ئانتـ: وەک هەندێک لە گیاندار.[ ئینگـ: bervicaudate]{ کەمالنامە، ل، 1061}.
ماوەیەکی کورت/maweyekî kurt: نتـ: تاو، گاڤەک، بێهنەک، بستەک.[ ئینگـ: shortwhile]
نەختێک کورت/nextêk kurt: ئانتـ:[ ئینگـ: shortish]{ سەلاحەدین، ل، 912}.
میزاجی کورت/mîzacî kurt: ئانتـ:[ میزاج+ ی+ کورت] ئەنروک، زیزوک.[ ئینگـ: short tempered].{ سەلاحەدین، ل، 850}.
.
.
.
.