باڕێزە/bařêze: نتـ:[ ڕوو]
1 – خاڵەڕەش، سەرخەس : گیایەكی ئاوییە لاسكی درێژ و ڕەش باوە، گەڵای وورد و سێ گۆشەیە، لە كەرەوز دەچێت.
2 – خەزەلۆک، خەزەرۆک، خەزەرە، بەڕەزا : گیایەكی بۆنخۆشە بە بەرسینگەوە دەكرێت.
{
باڕێزە شین بوون بەشاخانەوە
با گوڵە بمرێت بەداخانەوە
}{ فۆلكلۆر}.
تێبینی |
لە كوردستاندا ئەم گیایە بۆ نەخۆشی ( میزگیران) كەڵكی لێ دەردەگیرێت. |
.
.
__________________
باڕێزە/bařêze: نتـ:[ كەش][ با+ ڕێز+ ئە] ئەو بارانەی كەباوە ببارێت
:: وەكوو باڕێزە فرمێسكی بەچاواندا دەهاتە خوار.
.
.
___________________
باڕێزە/bařêze: نتـ: بن بێژنگ، پەسمۆنە، زۆلەک، گوشک، سەركۆزەرە : ووردەیەكە كە لەشت ببێتەوە.
.
.
_____________________
باڕێزە/bařêze: نتـ: باوەرێن : ئەو میوەیەی با دەی وەرێنێت.
.
.
.
.